خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-04-22:25:00 - کۆدی بابەت: 5147
خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون

ناوه‌ڕۆك

خوێنب بینین دوای منداڵبوون

دایکان لە ڕۆژی منداڵبوون و ڕۆژانی دوای منداڵبوونیش خوێنبەربوونیان هەیە، تا چەند ڕۆژێک دوای منداڵبوون خوێنبەربوونەکەت جیاوازە لە سوڕی مانگانە کاتەکەی و خوێنەکەش زیاترە.

شکڵ و جۆری خوێنبەربوونەکە

لە چەند ڕۆژی سەرەتای دوای منداڵبووندا، بڕی خوێنبەربوونەکەت بەگشتی زۆرە و ڕەنگی سورێکی ڕوونە، ئەم خوێنبەربوونەش لەوانەیە بەشێوەی گرێی بچوک بچوک یان پارچە بێت، ئەگەر ماوەیەکی زۆر پاڵکەوتبیت و خوێنەکە کۆبووبێتەوه لەوانەیە کاتێک کە هەڵدەستیتەوە چەند پارچە خوێنێک لە لەشت بێتە دەرەوە، بەڵام ئەم پارچانە وەک پارچەکانی پێشووە لەکاتی سوڕی مانگانەدا، بە تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێک بڕی خوێنەکە کەمتر و ڕەنگەکەشی ڕوونتر دەبێت، بە تێپەڕبوونی دوو تا چوار ڕۆژ دوای منداڵبوون، خوێنبەربوونەکەت لینجاوی و ڕەنگ پەمەیی دەبێت، و دوای ١٠ ڕۆژ دوای منداڵبوون تەنها بڕێکی کەم دەبێت بە ڕەنگێکی سپی یان سپی مەیلە و زەرد، خوێنبەربوونەکە وردە وردە کەمتر و کەمتر دەبێتەوە و دوای دوو تا چوار هەفتە نامێنێت و دەوەستێت، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە ژنان تا چەند هەفتەیەکی تریش هەر پەڵە خوێن دەبینن، ئەگەر دەستت کردووە بە بەکارهێنانی حەپی دژە سکپڕی ئەوەیان کە تەنها هۆڕمۆنی (پڕۆجیسترۆن)ـی تیایه یان دەرزی دژە سکپڕیت داوە لە خۆت بەدڵنییایەوە تا یەک مانگ دوای ئەوە یان زیاتریش پەڵە خوێن دەبینیت و ئەمەش شتێکی ئاساییە.

ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵ کردنی خوێنبەربوون

لە سەرەتادا واباشترە لە دایبی و سانتی گەورە سوود وەربگریت، و دواتر لەگەڵ کەمبوونەوەی خوێنەکەدا بچوکتر بەکاربهێنە، زۆر میز بکە تەنانەت ئەگەریش هەستی میزکردنت نەبوو لە چەند ڕۆژی سەرەتای دوای منداڵبوون میزەڵدان بە نسبەت حاڵەتی ئاسایی خۆیەوە، کەمتر هەستیارە و هەر بۆیە لەوانەیە کاتێک کە میزەڵدانیشت پڕە لە میزە هەستی میزکردنت بۆ نەیەت.
میزەڵدانی پڕ لە میز جگە لە کێشە بۆ میزکردن چونەوەیەکیش بۆ منداڵدان قورستر دەکات و دەبێتە هۆی ئازار و خوێنبەربوون، هەروەها ئەگەر جوڵەت زۆر بێت ماوەیەکی زیاتر خوێنبەربوونت دەبێت، یان تەنانەت دوای کەمبوونەوە یان وەستانی خوێنەکە لەوانەیە دووبارە دەست پێ بکاتەوە کەواتە واباشترە تا دەتوانیت پشوو بدەیت.

ئەوکاتەی کە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ خوێنبەربوون

ئەگەر دوای کەمبوونەوەی خوێن دووبارە پەڵە خوێنت هەبوو بە ڕەنگی سووری ڕوون، ئەوە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە پێویستە کەمتر بجوڵێیت و دەبێت پشوو بدەیت، بەڵام ئەگەر دوای چەند ڕۆژێکیش لە پشوودان هەر پەڵە خوێنت هەبوو واباشترە سەردانی پزیشک بکەیت، یان ئەگەر یەکێک لەمانەی خوارەوەت هەبوو ئەوا پێویستە زوو پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت:

١- ئەگەر چوار ڕۆژ دوای منداڵبوون خوێنەکەت هێشتا ڕەنگی سوورێکی ڕوون بوو.

٢- ئەگەر پارچە کڵۆ خوێنەکات زیاتر و گەورەتر بوو لە سوڕی مانگانەی ئاسایی خۆت.

٣- هەروەها ئەگەر خوێنەکەت بۆنێکی هەبوو یان تووشی لەرز و تا بوویت، لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ یەکێک لە هەوکردنەکانی دوای منداڵبوون.


سەرچاوەکان



2899 بینین