پڕۆجیسترۆن

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-31-06:32:00 - کۆدی بابەت: 3996
پڕۆجیسترۆن

ناوه‌ڕۆك

پڕۆجیسترۆن چییە؟

لە نیوەی دووەمی سوڕی مانگانە ئەو هۆرمۆنە لە هێلکەدانەوە بۆ ناو خوێن دەڕژێت و پێی دەڵێن هۆرمۆنی سکپڕی، لەو کاتەدا ئافرەت هەست بە ئاسوودەیەکی جەستەی و دەروونی دەکات، لە نزیکەیی ڕۆژی چواردەیەم هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەگاتە بەرزترین ئاستی لە ناو خوێن بە تایبەتی کاتی هاتنەخوارەوەی هێلکە بۆ ناو منداڵدان ئافرەت هەست بە ئارەزوویەکی زۆری جنسی دەکات پێش پێگەشتنی هێلکە و هاتنە خوارەوەی، دەبینین ئاستی پڕۆجیسترۆن لە ناو خوێن زۆر کەمە ٠.٢٥-٠.٥٤ نانۆگرام/مل٣، کاتی دروست بوونی زەردە تەن ئاستی دەگات بە ٥-٢٥ نانۆگرام/مل٣، دوایی ئەگەر پیتێن ڕوویدا ئەوا زەردە تەن سەرچاوەی سەرەکی ئەو هۆرمۆنە دەبێت تاوەکو ٦-٨ هەفتەی یەکەمی سكپڕی، لە پاشان وێڵاش شوێنی زەردە تەن دەگرێت و ئاستی بەرز دەبێتەوە و دەگات بە نزمترین ئاست و کەمتر لە ئاستی سروشتی خۆی.

ئەرکەکانی پڕۆجیسترۆن

  1. گەشەی ڕژێنەکانی شیر زیاد دەکات.
  2. لەگەڵ ئیسترۆجین هەردوو کرداری سکپڕی و بێ نوێژی ڕێکدەخەن.
  3. هاندەرە بۆ دروست بوونی وێڵاش لەکاتی سکپڕیدا.
  4. کاتی سکپڕی، کرداری هێلکە پێگەیاندن و دەرهاویشتنی ڕادەگەیەنێت، تاوەکو نەبێتە سکپڕی یەک لە دوای یەک، هەر بۆیە کاتی سکپڕی ئەگەر جوتبوونیش هەبێت لە نێوان دوو هاوسەرەکەدا هەرگیز پیتێنێکی تر ڕوونادات.
  5. کەمێک پلەی گەرمی لەش بەرزدەکاتەوە و ڕاستەوخۆ کاتی هاتنە خوارەوەی هێلکە لە هێلکەدانەوە.
  6. ئامادەکردنی دیواری منداڵدان بۆ پێشوازیکردنی هێلکەی پیتێنراو، گونجاندنی بارێکی گونجاو بۆ بەردەوام بوونی لە کرداری سكپڕی، وەک خاوکردنەوەی ماسولکەکانی منداڵدان بە گوێرەی گەشەی کۆرپەلە.


سەرچاوەکان



1125 بینین