ترێ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-01-07:56:00 - کۆدی بابەت: 5089
ترێ

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ترێ

بەشی بەکارهاتووی بەرەکەی و گەڵاکەی و دەنکەکەیەتی. گەڵاکەی لە زۆر وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست و تورکیا و یۆنان بەکاردێت.

لە زۆر کۆنەوە هەبووە و ئاسیا سەرچاوەکەیەتی و میسریەکان و ڕۆمەکان و ئەگریکەکان ناسیوویانە و بەکاریان ‌هێناوە. لەسەر دیواری کۆشکەکان و پەرستگاکان وێنەی هەبووە و لە ئاسیا و ئەمەریکا و ئەفەریقا و ئەوروپا.

پێکهاتەی ترێ

  • ئاو ٨٢٪.
  • شەکری گلۆساید ١٦٪.
  • پرۆتینات ١٪.
  • کانزاکانی پۆتاسیۆم و ئاسن و سیلینیۆم و بۆرۆن.
  • ڤیتامینی (A و B1 و B2 و B5 و B6 و C).
  • مێوژ و شەکری زۆر و کالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامینی A ,B تیایە.
  • کۆمەڵێک ترشی بەسوودی وەک ئیلەجیک و ئەسید و ریسڤیراترۆلی تیایە.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی ترێ

  • وەستانی زۆر بەرامبەر تیشکی خۆر وا دەکات پێست چرچ و لۆچ بێت و پیر خۆی نیشان بدات بە هۆی تیشکی سەروی وەنەوشەیی، بەڵام خواردنی ترێ و دەنکە ترێ وا دەکات کاریگەری ئەو تیشکە خراپە کەم بکاتەوە چونکە ماددەی دژە ئەکسەدە و ڤیتامینی A تیایە.
  • بوونی ماددەی ئیلاجیک ئەسید وا دەکات ماددەی شێرپەنجە هەڵوەشێنێتەوە و بەرگری بکات لە گۆڕینی خانەی ساغ بۆ خانەی شێرپەنجەیی.
  • بوونی ماددەی (ریسڤۆراتۆل) وا دەکات بەرگری بکات لە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن، بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە ژاپۆن کراوە دەریخستووە ترێ و دەنکەکەی بەرگری لە تەسکبوونەوە و ڕەقبوونی بۆڕیەکانی خوێن دەکات. هەروەها دکتۆر لیروی کریزی لە زانکۆی کۆرنیل ڕایگەیاند کەوا ترێی ڕەش ئەو ماددەیەی زۆر زیاتر تیایە لە ترێی سپی و سەوز بۆیە ترێی ڕەش باشترە. بۆیە بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی دەوالی و دڵ و مەیاسیری و تۆڕەی چاو.
  • چونکە ماددەی سیلینیۆمی تیایە بۆ بەرگری لە شێرپەنجە باشە، هەرچەندە زەوی خۆی ماددەی سیلینیۆمی تیایە کەواتە میوە و سەوزە و ڕووەکەکان ئەو ماددەیەیان تیایە بەڵام ڕێژەکەی دەوەستێ لەسەر جۆری خاکەکە و وڵاتەکە. لێکۆڵینەوەی کراوە لەسەر مشک کەوا ئەو مشکانەی چەوری ناتێر و سیلینیۆمیان دەدرێتێ کەمتر توشی شێرەنجە دەبن لە وانەی کە سیلینیۆمیان نادرێتێ لە ئەمەریکا چونکە خاکەکەی سیلینیۆمی کەمە بۆیە نەخۆشی دڵ و بۆریەکانی خوێنی زۆرە.
  • پاش وەستانی بێ نوێژی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ئافرەتان کەم دەبێت و توشی زۆر ئازار و نەخۆشی دەبن بەڵام خواردنی ترێ کە ماددەی (بۆرۆن) وا دەکات ئاستی ئەو هۆرمۆنە بەرز بکاتەوە و ئەو نیشانانە دەرنەکەون.
  • بوونی ماددەی (پڕۆئانسۆسایانیدین) لە ترێ خانەکانی چەوری دەپارێزێ لە کێشەی تەنە وردەکان و تێکشکانیان، هەروەها پاراستنی کۆلاجین دەکات کە پێکهاتەی دیاری بۆڕیەکانی خوێنە بە گشتی.
  • هەمان ماددەی سەرەوە وا دەکات بەرگری لەش زیاد بکات دژی بەکتریا و کەڕوو و ڤایرۆسەکان و زیادە هەستیاری لەش.


سەرچاوەکان



771 بینین