قۆخ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-01-07:35:00 - کۆدی بابەت: 5088
قۆخ

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی قۆخ

بە گوێرەی ڕای زانا (گاندۆلی) سەرچاوەی دوراق لە چینە. بەڵام داروین دەڵێت دوراق لۆز بووە و بۆتە قۆخ.
ئەو میوەیە لە وڵاتی فارسەوە لە ئاسیا گەیشتۆتە ئەوروپا، بە تایبەتی یۆنان.

لە وڵاتی فارسەوە گەیشتۆتە وڵاتی ڕۆمان لە سەدەمی فەرمانڕەوایی (گلادیس)، کاتێ یەکەم جار بینیان ناویان نا سێوی فارس.

لە سەردەمی فتوحاتی ئەسکەندەری گەورە ئەو میوەیە ناسراوە و نووسەر پیۆفرەستاس لە ساڵی ٣٩٢ ناوی بردووە بەوەی کە میوەیەکی فارسییە. لە زمانی سەنسکریتیەوە ئەو میوە ناوی نییە. قۆخ سەرچاوەی چینییە و ژاپۆنیەکانیش پێی دەڵێن (توو) کە وشەیەکی چینییە. قۆخ لە کتێبی کۆفۆشیۆس هاتووە کە لە سەدەی ٥ـی پێش زاینیە. لە چین ئەو میوەیە زۆر لە کۆنەوە ناسراوە لەسەر دیوارەکان وێنەی هەیە. لە ئینگلتەرا قۆخ چاندراوە لە سەدەی شەشەمی زاینی و گیرارد باسی کردووە و لە باخچەی خۆی ڕواندبووی، لەوانە جۆرێکیان ساڵێ دوو جار بەر دەگرێت.

توێکڵی قۆخ لە گەدە هەرس دەکرێت و ڕیژەی شەکر لەو میوەیەدا کەمە بۆیە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن بیخۆن.

پێکهاتەی قۆخ

  • ئاو ٨١٪.
  • شەکر ٤.٥٪.
  • کاربۆهیدرات ٧٪.
  • نیشاستە ٥٠٪.
  • ترشەکان ١٪.
  • ڕیشاڵ ٦٪.
  • ڤیتامینی E ,B1 ,B2 ,A ,C تیایە.

سوودەکانی پزیشکی قۆخ

  • بەهێزکردنی دیواری ناوەوەی گەدە و هەرسکردن و ڕەوانی و بەرگری لە قەبزی دەکات.
  • بەهێزکردنی دەمارەکان و پێست و قژ.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات.
  • میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە.
  • بۆ نەخۆشیەکانی دەروونی باشە.
  • بۆ چارەسەری کۆکە و بەڵغەم دەرهاویشتن باشە.
  • ڕاگرتنی خوێن بەربوون و ساڕێژی برین.
  • لە ئیتاڵیا قسە هەیە لەسەر ئەوەی کەوا دانانی لە سەر بالوکە و دوایی شاردنەوەی لە ژێرگڵ وادەکات بزر بێت.
  • بەهێزکردنی وزەی جنسی.
  • بۆ شکانی تێنوویەتی باشە.


سەرچاوەکان



653 بینین