هەڵوژە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-28-18:31:00 - کۆدی بابەت: 4955
هەڵوژە

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتوو

بەرەکەی بە تەڕی و بە وشکی.

مێژووی و سەرچاوەکەی

سەرچاوەکەی وڵاتی فارسە لە ئاسیا، دوایی گەیشتە وڵاتانی دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاست. لەوێوە گەیشتە وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەتی پاش شەڕی خاچ پەرستان کە تیایدا صلاح الدینی ئەیوبی سەرکەوت بەسەر پاشا و ئیمپراتۆریەکانی ئەوروپا. لە ئاسیا بە زۆری لە سوریا و لوبنان هەیە و لە فەڕەنساش لە ناوچەی بۆردۆ خۆخی جۆری باش هەیە.
لە سەردەمی ڕۆمەکان لە فەرمانڕەوایی (کاتۆس) خۆخ هەبووە.
لە جۆری کێویەکەی کە دڕکدار بووە بە هۆی موتوبە کردنەوە دڕکەکانی نەما.

پێکهاتەکانی

١- تام و بۆنێکی خۆشی هەیە لە نێوان شیرینی و ترشی، کاتێ تەواو پێدەگات تامی شیرینتر دەبێت.
٢- ئاو ٨٠.٦٪، شەکر ١٧.٦٪، نیشاستە ٠.١٨٪.
٣- کانزاکان: فۆسفۆڕ ١٨٪، گۆگرد ٦٪، سۆدیۆم ٢٪، پۆتاسیۆم ٢٥٪، کالسیۆم ١٤٪، ئاسن ٠.٤٪، مس ٠.٩٪.
٤- ماددەیەکی لینجە و پیکتین و ڕیشاڵ.
٥- ڤیتامینی (A و C).
پاش وشکردنەوەی ڕیژەی ئاوی زۆر کەم دەبێتەوە بۆ ٢٢٪ و شەکر بۆ ٧٣٪.

سوودەکانی پزیشکی و بەکارهێنانی

١- هەڵوژەی وشک پاش ئەوەی لە ئاو دەکرێت بۆ ماوی ٣ کاتژمێر باشە بۆ ڕەوانی.
٢- پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ و تینوەتی دەشکێنێ.
٣- بەرگری لە ڕشانەوە و سەرسووڕە دەکات.
٤- بەرگری لە شەقیقە و سەریەشە بە ڕێگەی بەکارهێنانی زەیت، لەگەڵ خواردنی میوەکە.
٥- بۆ بەهێزکردنی پووک باشە وەک غەرغەرە.
٦- میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە.
٧- ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و چالاکی گەدە زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



427 بینین