فەرزی حەج لەگەڵ بوونی توانادا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-26-12:42:00 - کۆدی بابەت: 4885
فەرزی حەج لەگەڵ بوونی توانادا

ناوه‌ڕۆك

وازهێنان لە فەرزی حەج لەگەڵ بوونی توانادا

خوای گەورە دەفەرموێت (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا) واتە خوای گەورە بڕیاریداوە لەسەر خەڵکی حەج و سەردانی (بیت الحرام) بە تەنها ئەوانەی کە توانای (دارایی و تەدروستییان) هەیە.
عەمەری کوڕی خەطاب دەڵێت: واهات بە خەیاڵمدا چەند پیاوێک بنێرم بۆ شارەکان، تەماشا بکەن بزانن کێ توانای هەیە و حەج ناکات، سەرانەیان لێ وەربگرن چونکە ئەوانە موسوڵمان نین.

وە لە (ابن عباس)ـەوە دەڵێت: هیچ کەسێک نییە حەج نەکا و زەکاتی ماڵەکەی نەدات، ئیللا لە کاتی مردنیدا داوای گەڕانەوە دەکات بۆ دنیا، ئەمەش تەنها بێ باوەڕان داوای گەرانەوە دەکەن؟ وتی ئەمە لە کتێبی خوادا هاتووە: (وَأَنفِقُوا مِن مَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ) واتە زەکاتی ماڵم دەربکردایە (وَأَكُن مِّنَ الصَّالِحِينَ) واتە: حەجم دەکرد (وَلَن يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا ۚ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) وترا: زەکات لە چەند واجب دەبێت؟ وتی: بە دووسەد دینار بە قیمەتی ئاڵتوون. وترا: ئەی حەج بە چی واجب دەبێت؟ وتی: بە تێشوو خواردنت هەبێت بۆ ڕیگە و بان، حوشتری بەرز (هۆی گواستنەوە بۆ ڕێگە و بان).

لە سەعید کوڕی جبیرەوە دەڵێت هاوسێیەکم مرد و توانای حەج کردنی هەبوو بەڵام حەجی نەکرد، نوێژم لە سەری نەکرد.


سەرچاوەکان



291 بینین