گەرمی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-26-20:34:00 - کۆدی بابەت: 4861
گەرمی

ناوه‌ڕۆك

وزە‌ی گە‌رمی گوێزراوە‌

گە‌رمی لە‌ ڕستیدا وامان لێدە‌كات ھە‌ست بە‌ شتی سارد و گە‌رم بكە‌ین یان بریتییە‌ لە‌ گە‌رم كردنی شتە‌كان یان سارد كردنە‌وە‌یان بە‌پێی ئە‌و بارو دۆخە‌ی كە‌ دە‌وری داوە‌، گە‌رمی (Heat) بریتییە‌ لە‌ وزە‌ی گوێزراوە‌ لە‌ نێوان دوو تە‌ندا بە‌ھۆی جیاوازی پلە‌ی گە‌رمییە‌كە‌یانە‌وە‌.
بۆچی ھە‌ست دە‌كە‌یت كە‌ ھە‌ندێك لە‌ تە‌نە‌كان گە‌رمە‌ وە‌ ھە‌ندێكی تر ساردە‌؟ 
كاتێك دوو تە‌ن بە‌ر یە‌ك دە‌كە‌ون پلە‌ی گە‌رمییان جیاوازە‌، ھە‌میشە‌ وزە‌ دە‌گوێزرێتە‌وە‌ لە‌و تە‌نە‌ی پە‌لە‌ی گە‌رمییە‌كە‌ی بە‌رز بۆ ئە‌و تە‌نە‌ی گە‌رمییە‌كە‌ی نزمە‌.

گە‌رمی و وزە‌ی گە‌رمی

وزە‌ی گە‌رمی Thermal energy بر‌یتییە‌ لە كۆی جوڵە‌ وزە‌ی ئە‌و تە‌نۆلكانە‌ی كە‌ ماددە‌كە‌ی پێك ھێناوە‌ وە‌ بە‌ جوول «J» دە‌پێورێت، وە‌ بە‌ندە‌ لە‌سە‌ر پلە‌ی گە‌رمی وە‌ بڕی ئە‌و ماددە‌ی كە‌ ھە‌یە‌، ھە‌رچە‌ندە‌ ژمارە‌ی تە‌نۆلكە‌كانی ماددە‌كە‌ زۆرتربێت وزە‌ی گە‌رمی ئە‌م ماددە‌یە‌ گە‌ورە‌تر دە‌بێت و ھە‌رچە‌ندە‌ پلە‌ی تە‌نە‌كە‌ بە‌رزتر بێت وزە‌ی گە‌رمییە‌كە‌ی گە‌ورە‌ترە‌.

گە‌یشتن بە‌ ھە‌مان پلە‌ی گە‌رمی

كاتێك كە‌ تە‌نە‌كان پلە‌ی گە‌رمی جیاوازیان ھە‌بێت بە‌ریە‌ك دە‌كە‌ون ھە‌میشە‌ گواستنە‌وە‌ی وزە‌ لە‌و تە‌نە‌ی پلە‌ی گە‌رمی بە‌رزە‌ دە‌گوێزرێتە‌وە‌ بۆ ئە‌و تە‌نە‌ی پلە‌ی گە‌رمی نزمە‌ تا ھە‌ردووكیان یە‌ك پلە‌ی گە‌رمییان ھە‌بێت بە‌ر یە‌ك دە‌كە‌ون وزە‌ی گە‌رمییان ناگۆڕێت.
ھە‌رچە‌ندە‌ ئە‌گە‌ر یە‌كێك لە‌ تە‌نە‌كە‌ وزە‌ی گە‌رمی زیاتری ھە‌بێت لە‌ وزە‌ی گە‌رمی ئە‌وی تر ھە‌ردوو تە‌نە‌كە‌ لە‌سە‌ر ھەمان پلە‌ی گە‌رمییان دە‌مێننە‌وە‌.


سەرچاوەکان



2240 بینین