کاڵەک - گندۆرە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-26-02:33:00 - کۆدی بابەت: 4790
کاڵەک - گندۆرە

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەی کاڵەک

سوودەکانی پزیشکی و بەکارهێنانی کاڵەک

  • بۆ زیادکردنی میز و توانەوەی بەردی گورچیلە باشە.
  • بۆ پاککردنەوەی سییەکان لە تف و بەڵغەم باشە بەتایبەتی کاتی تێکەڵ کردنی لەگەڵ هەنگوین و زەنجەبیل.
  • هێمنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاویە.
  • هەرس زیاد دەکات و قەبزی لادەدات.
  • تێنووەیتی دەشکێنێ و پلەی گەرمی دادەبەزێنێ.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات.
  • توێکڵی دەرەوەی بۆ هیشکە بیرۆ و نەرم کردنەوەی پێست باشە، لەگەڵ گۆشت تێکەڵ دەکرێت تاوەکو زوو پێ بگات.
  • ئارەقهێنە و میز زیاد دەکات و قەڵەوت دەکات و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
  • شیری دایک زیاد دەکات و باشتر وایە لەبەینی ژەمەکان بخورێت.
  • خوێن زیاد دەکات و  بۆ توانای سێکسی و سیل و مایەسیری و قەبزی بەکاردێت.
  • بۆ دانانی بەردی گورچیلە و میزەڕۆ توێکڵی وشککراوی کاڵەک و دەنکی گەنمەشامی و پێکوڵە لە هەریەکەیان (٣٠)گرام دواتر بیکە پۆدر و گەنمەشامیەکە (٢٥)خولەک بکوڵێت بەنەرمی بەڵام پۆدری دووەکانی تر (٥-١٠)خولەک کۆڵاندنی دەوێت و ئاوی هەرسێکیان لیترێک بێت دوای ساردبوونەوە و پاڵاوتن سێ ژەمە پەرداخێک دەخورێتەوە واتە بە دوو ڕۆژ بیخۆرەوە، ئەگەر بەردت دانەنا دووبارەی بکەرەوە بەڵام لەپێش خواردنەوەیدا کەوچکێک زەیتی زەیتوون بخۆرەوە.
  • تۆوەکەی گەرم تر و ملیین ترە بۆ ئارەزووی سێکسی و کۆکە و وشکی زمان و گەروو وە سووتانەوەی دوای میز و گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە.
  • توێکڵی تەڕی لە پێست بدرێت جوانی دەکات وەکو مەڵهەم بۆ چاوی ڕیپۆقاوی بۆسەر سکی منداڵی باکردوو بەکاردێت.

تێبینی: نابێت کاڵەکی شیرین بەسکی بەتاڵ هەموو ڕۆژێک بخورێت نابێت لەگەڵ پەنیر و هەنگوین بخورێت.


سەرچاوەکان



838 بینین