شووتی - شفتی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-23-02:22:00 - کۆدی بابەت: 4788
شووتی - شفتی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی شووتی - شفتی

بەشی بەکارهاتوو خۆی و گوشراوەکەی و تۆیەکەییەتی، لە وڵاتانی عەرەبی و میسڕ و فەلەستین هەیە و خۆراکێکی باوی ناو کۆمەڵگەیە. شوێنی سەرەکی لە ناوەڕاستی ئەفریقیا و لە ڕۆژهەڵاتی چیای ئەندیزە، بە قەبارەی جۆراوجۆر هەیە زۆر جار دەگاتە زیاتر لە ٣٠ کیلۆگرام.

ناوەکەی یان سوورە یان کەمێک زەردباوە، تۆیەکەی یان ڕەشە یان سوورە. لە زۆر کۆنەوە لە میسڕ هەبووە و لە ئاسیا و لە خوارووی ئەوروپاش هەبووە پێش مەسیح (علیه السلام). بۆ شکانی تێنوویەتی کاتی وەرزی هاوینە زۆر بەسوودە. لە مانگی ئەیارەوە هەیە تاوەکو مانگی تشرینی دووەم.

پێکهاتەی شوتی

  • ٩٠-٩٥٪ ئاو.
  • شەکر ١٠٪.
  • ڤیتامین (سی) بەڵام ڤیتامینەکانی تری کەم تیایە.
  • کانزای گۆگرد و فۆسفۆڕ و کلۆر و سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تیایە.
  • تۆوەکەی زەتێکی سووری سمغی تیایە لەگەڵ پڕۆتین و نیشاستە و شەکر. ئەم تۆوە بۆ کوشتی کرم باشە.

سوودەکانی پزیشکی و بەکارهێنانی شووتی

  • بۆ زیادکردنی میز و توانەوەی بەردی گورچیلە باشە.
  • بۆ پاککردنەوەی سییەکان لە تف و بەڵغەم باشە بەتایبەتی کاتی تێکەڵ کردنی لەگەڵ هەنگوین و زەنجەفیل.
  • هێمنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاویە.
  • هەرس زیاد دەکات و قەبزی لادەدات.
  • تێنووەیتی دەشکێنێ و پلەی گەرمی دادەبەزێنێ.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات.
  • توێکڵی دەرەوەی بۆ هیشکە بیرۆ و نەرم کردنەوەی پێست باشە، لەگەڵ گۆشت تێکەڵ دەکرێت تاوەکو زوو پێ بگات.

تێبینی: نابێت ئەمانەی خوارەوە شووتی زۆر بخۆن (لەبەر ئەوەی ئاو و شەکری زۆرە و کێش زیاد دەکات و پەستان دەخاتە سەر دڵ و گورچیلە و شەکر بەرز دەکاتەوە):

  • ئەوانەی توشی شەلەل و نەخۆشی جەڵتەی دڵ بوونە.
  • ئەوانەی نەخۆشی چاویان هەیە.
  • نەخۆشییەکانی جومگە.
  • لاوازی جینسی.


سەرچاوەکان



786 بینین