خورما

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-23-01:42:00 - کۆدی بابەت: 4785
خورما

ناوه‌ڕۆك

مێژووی خورما

بەشی بەکارهاتووی بەرەکەی و ناوکەکەییەتی، شوێنی سەرەکی بریتییە لە نیمچە دورگەی عەرەب، لەوێوە بڵاوبۆتەوە بۆ گشت ئاسیا، لەلای عەرەبەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە چونکە لە قورئانی پیرۆزدا زۆر ناوی هاتووە.

هەروەها لە فەرمودەکاندا هاتووە کەوا ڕۆژووی ڕەمەزان بە خورما بشکێنن چونکە ووزەی زۆر تیایە و شەکرەکەی سووکە و پاش نیو کاتژمێر ئامادەیە، بە پێچەوانەی میوەکانی تر کەوا ماوەیەکی زۆری دەوێت، هەروەها ڤیتامینی ئەی و بی زۆر زیاتر تیایە لە میوەکانی تر. هەر بۆیە ڕۆژووەوان دەتوانن بە چەند دەنکێک خورما وزەیەکی باش لە شەکر و ڤیتامین وەربگرن.

عەرەبەکان لە کاتی جەنگدا بە کەمێک خورما ماوەیەکی باش شەڕیان دەکرد و لە زۆر وڵاتانیش بڵاوبوونە و ئاینی ئیسلامیشیان بڵاوکردەوە هەر خۆراکی سەرەکیان خورما بوو، میسرییە کۆنەکان خورمایان ناسیوە و لەسەر دیوارەکانیش وێنەی هەڵکەندراوە.

پێکهاتەی خورما

  • ڤیتامینەکانی (ئەی و بی١ و بی ٢) تیایە.
  • شەکری فراکتۆز و گلوکۆز و سوکرۆزی تیایە.
  • کانزای ئاسن و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفۆڕی تیایە.
  • زەیت و ڕیشاڵ و سلیلۆزی تیایە.

بەکارهێنان و سوودەکانی خورما

  • بۆ بەهێزکردنی چاو باشە چونکە ڤیتامینی (ئەی) تیایە.
  • بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە باشە چونکە ڤیتامینی (ئەی) تیایە کە بەرگری خانە داپۆشەرەکانی ناو بۆڕیە هەواییەکان زیاد دەکات.
  • هەموو ئەندامە هەستیارەکان چالاک دەکات وەک بۆن و تام و بیستن و هۆش و بیریش تیژ دەکات.
  • هێمنکەرەوەی دەروونی ماندووە چونکە مەگنیسیۆمی تیایە.
  • دەمار و کارەکانی بەهێز دەکات چونکە ڤیتامینی (بی) تیایە.
  • وزەیەکی زۆری تیایە بۆیە بۆ وەرزشەوان بەسوودە.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات.
  • بۆ نەخۆشیەکانی پێست باشە چونکە ڤیتامینی (ئەی) تیایە.
  • بۆ چالاکی مێشک و گەشەی ددان باشە و هۆکاری کەم تووشبوونە بە شێرپەنجە چونکە فۆسفۆڕی تیایە.
  • چالاکی جینسی زیاد دەکات.
  • بۆ کۆئەندامی میزەڕۆ بەسوودە بەتایبەتی شەکری فراکتۆز.
  • بۆ هەرس و ڕەوانی باشە چونکە ڕیشاڵ و ڤیتامینی (بی) تیایە.
  • بۆنی ئارەقە و لەش بە گشتی خۆش ئەکات.
  • بۆ بەساڵاچوانیش چالاکی دەماخ و سووڕی خوێن زیاد دەکات.

تێبینی:
ئەوانەی لەم نەخۆشی و بارودۆخانەدان نابێ خورما بەکاربهێنن شەکرە و قەڵەوی و گرژی دەروونی توند و کاتی گەرمایی زۆر.


سەرچاوەکان



1061 بینین