برۆکلی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-23-05:02:00 - کۆدی بابەت: 4775
برۆکلی

ناوه‌ڕۆك

بڕۆكلی چییە؟

بڕۆكلی بریتییە لە سەوزەیەكی ساڵانە كە بە تۆو زیاددەكات و بە كەشی مامناوەند و ساردا دەچێنرێت، لە ماوەی 60 بۆ 150 ڕۆژدا پێدەگات، كاتی پێگەیشتنەكەی بە پێی جۆر و ئەو كەشوهەوای كە تێیدا دەچێنرێت دەگۆڕێت، بڕۆكلی تۆوەكەی و ڕەگەكەی دەخورێت، گەر لە دوای پێگەیشتنی بۆ ماوەیەكی زۆر بە لێنەكراوی بمێنێتەوە ئەوا گوڵی ڕەنگ زەرد دەگرێت، بڕۆكلی لە خێزانی سەوزەكان دادەنرێت و دەتوانرێت بە كاڵی یان بە لێنراوی بخورێت، بڕۆكلی بە فرێشی (نوێ)ـی ڕەنگێكی سەوزی تۆخی هەیە، لە ڕووی پێكهاتەوە ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵەماددە و ماددەی ئاسن و ڤیتامینەكانی تێدایە.

سوودەكانی بڕۆكلی

بڕۆكلی بە سەرچاوەیەكی گرنگی ڤیتامین و ڕیشاڵەماددە و دژە ئۆكسانەكان دادەنرێت، هەروەها چەندین سوودی تەندروستی هەیە كە بریتییە لە:

  • پارێزگاریكردن لە توشبوون بە شێرپەنجە: بڕۆكلی ئەگەری هەیە ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە و دەم و مل.
  • پارێزگاریكردن لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان: بڕۆكلی هەڵدەستێت بە كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ و چەورییە سیانییەكان لە خوێندا، كە ئەم چەورییانەن دەبنە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان.
  • پاراستنی تەندروستی ئێسكەكان: بڕۆكلی پارێزگاری لە تەندروستی ئێسكەكان دەكات چونكە ڤیتامین K تێدایە كە یارمەتی هەڵمژین و وەرگرتنی كالیسیۆم دەدات و بەفیڕۆدانی كەمدەكاتەوە، هەروەها بڕۆكلی كالیسیۆمی پێویستی تێدایە بۆ ئێسكەكان.
  • تەندروستی چاو دەپارێزێت: بڕۆكلی یارمەتی كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئەو كێشانە دەدات كە بەبۆنەی تەمەنەوە توشی چاو دەبن، چونكە بڕۆكلی لووتین (lutein) و زیازێنثن (Zeaxanthin) و ڤیتامین A تێدایە.

زیانەكانی بڕۆكلی

بڕۆكلی هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی مەترسیداری نییە و سەلامەتە بۆ خواردن، بەڵام باوترین نیشانە لاوەكییەكانی بریتییە لە ئازاری ڕیخۆڵە و غازات، كە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بڕۆكلی ڕێژەیەكی زۆر لە ماددە ڕیشاڵییەكانی تێدایە، هەروەها ئەو كەسانەی كە دەرمانی دژە تۆپەڵبوونی خوێن وەردەگرن دەبێت دووربن لە خواردنی بڕۆكلی چونكە ڤیتامین K ناو بڕۆكلی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەری دەرمانەكە، بەهەمانشێوە ئەو كەسانەی كە غودەی دەرەقییان هەیە (Hypothyroidism) دەبێت ڕێژەیەكی زۆر كەم لە بڕۆكلی بخۆن.


سەرچاوەکان



774 بینین