کەوەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-20-02:40:00 - کۆدی بابەت: 4743
کەوەر

ناوه‌ڕۆك

پێناسەی کەوەر

کەوەر سەوزەیەکی ماڵی زۆر ناسراوە لە هەموو جێگایەک هەیە پێویستی بە ناساندن نییە، کەوەر لە کۆمەڵەی سیر و پیاز و هیلۆنە و پێکهاتەیان لێکەوە نزیکە و شوێنی بوونی هەموویان ناوەڕاستی ئاسیایە.

پێکهاتەکانی کەوەر

  • کلۆرۆفیل، ڕیشاڵی سلیلۆز، لینجە ماددەی میوسیلاگ، پڕۆتینی سەلفۆئازۆت.
  • ڤیتامینی B، C.
  • کانزای ئاسن و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و گۆگرد و مەنگانیز.

بەکارهێنان و سوودەکانی کەوەر

  • لە سیر بەهێزترە لە کاریگەری لەسەر گورچیلە و توانەوەی بەرد و زیاد میزکردن.
  • دژی هەوکردنە چونکە ڤیتامین C و گۆگردی تیایە.
  • ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و باوبژی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە.
  • بۆنی لەش و ئارەقەی پێست خۆش دەکات بەهۆی کلۆرۆفیلەوە.
  • خوێن زیاد دەکات چونکە ڤیتامین B و ئاسنی تیایە.
  • ئێسقان و ددان بەهێز دەکات چوکە کالیسیۆمی زۆر تیایە.
  • سوودی هەیە بۆ پێست و نینۆک و قژی سەر.
  • کاریگەری هێمنکەرەوە و هاوسەنگی میزاجی هەیە، بە هۆی بوونی مەگنیسیۆم.
  • چالاکی بۆڕیەکانی خوێن و سوڕی خوێن زیاد دەکات ئەمەش بۆ بەرگری لە جەڵتە باشە، هەروەها کارەبای دڵیش بەهێز دەکات.
  • بۆ ڕۆماتیزم و نەخۆشیەکانی دەمار باشە.
  • چالاکی لەش بە گشتی زیاد دەکات و ماندووبوون دەڕەوێنێتەوە.
  • بۆ فراوانکردنی بۆڕیەکانی هەوا و دەرکردنی بەڵغەم بەسوودە.
  •  چالاکی جنسی زیاد دەکات و پیری دووردەخاتەوە.
  • بەرگری لە مایەسیری و کۆبونەوەی خوێن زیاد دەکات.
  • بۆ نەخۆشییەکانی پێست وەک ڕەقبوون و ووشکبوونەوە و ڕەنگ زیادی بەکاردێت.
  • خواردنی لەدوای نان دەبێتە هۆی ئەوەی لەناو گەدەدا خواردن نەترشێت لینجی دەکات وە یارمەتی هەرس دەدات.
  • ئاوی کەوەر میز هێنەرە و ئارەزو بزوێنە وە بۆ قۆڵنج باشە.
  • گەدە دەشواتەوە و بۆ جەرگ بەسوودە و بەهێزکەری کەمەرە.
  • بۆ ژانەسەر و کەم خوێنی و ژەهراوی بوون (٢٠) گرام ئاوی کەوەر لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین بخۆرەوە.
  • کەوەر لەسرکەدا پەروەردە کراو بۆ جەرگ و سپڵ و قۆلنج بەسوودە.
  • بۆ شوێنی پێوەدانی مار کەوەر یان سیرمۆکە بکوتە و لێی ببەستە.
  • بۆ زیپکەی سوور و خرو دار و بالوکە مەڵحەمی کەوەر لەگەڵ سماقی لەسەر دابنێت.
  • لەگەڵ کەرە بۆ (اگزما)ـی منداڵان باشە.
  • بۆ برینی تەڕ و هەوکردوو کەوەر و خوێ بکوتە و لەسەری دابنێت.
  • کوڕادە و سیرمۆکەی کێویش و بۆ ئازاری گەدە و بۆنی ناودەم و بۆ زۆربەی ئەوانەی کە لە کەوەردا ناویان هات بەسوودە.

تێبینی: بۆ گەدەی بێ هێز قورسە و زۆر کەس پێی با دەکات بۆ ددان و پوک باش نییە، لەناو سرکەشدا بۆ ڕیخۆڵە و بینایی چاو باش نییە بەڵام لەگەڵ شلە و خواردندا بکوڵێت هیچ زیانی نامێنێت.


سەرچاوەکان



946 بینین