کەشتی
لە سەرەتای شارستانییەتی مرۆڤایەتییەوە کەشتییەکان هۆکارێکی گواستنەوەی سەرەکی و گرنگ بوون، یەکەمین دەرکەوتنی کەشتییەکان لە مێژوودا لە هەزارەی چوارەمی پێش زاین تۆمار کراوە، لە وڵاتی میسڕ بە تایبەتی ئەمە بووە لە چواردەوری ڕووباری نیل، ئەمەیان بە تەکنیکی سادە کردووە و پێشکەوتووە لەگەڵ فراوانبوونی مەودای ڕۆیشتنیان بە ئاودا، ئیتر زانینیان زیاد بووە دەربارەی ئاڕاستەکانی هەوا و هونەرەکانی چآرۆکە و دیزاینەکانی، بۆ ئەوەی سەردەمی دیاریکردنی شوێنەکان لە سەدەی سێیەمی پێش زاین دەست پێ بکات، بە بلاوبوونەوەی کەشتییەکان و بەکارهێنانەکانی و جۆراوجۆربوونی شێوەکانی، ئامادەکردنی لەشکرە دەریاییەکان بوو بە کارێکی پێویست، بۆیە قەبارەی کەشتییەکان زیادی کرد، لەگەڵیدا توانای ڕۆیشتنی درێژمەودا زیادی کرد، پێویستیش بۆ ئەوە دەرکەوت کە دیزاینەر هەبن بۆ دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی کەشتییەکان و پێویستییەکانی بەپێی ئەرکەکانی، لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستی دەرکەوت بۆ دانانی یەکەیەکی پێوانەکردنی خێرایی کەشتییەکان کە پێویست بوو بۆ کەشتیەوانی و وردیی، ئەم بڵاوکراوەیە تایبەت کراوە بۆ قسە کردن لەسەر ئەم یەکەیە و دروستبوونی و پێشکەوتنی.
پشتبەستنی جیهان بە گواستنەوەی ئاوی
لە کاتی باسکردن لەسەر یەکەی پێوانەکردنی کەشتییەکان دەبێت ئاماژە بەوە بدرێت کە 90%ـی کۆی گشتی بازرگانی جیهانی لە ڕێگەی کەشتییەکانەوە دەگوازرێتەوە لە دەریادا، واتە ئەم کەرتە هەرچەندە تەمەنی هەبێت، ئەوا هێشتا لە ڕیزی پێشەوەی هۆکارەکانی گواستنەوە و ناردنە، هەروەها کەم تێچوو ترینیشیانە، کە وادەکات بازاڕە جیهانییەکان کراوە بن لە ڕووی یەکتردا، بەم جۆرەش کاڵای جۆراوجۆر بەردەست دەبن بە نرخی باش و گونجاو، هەروەها کەشتییەکان بە جۆرە جیاوازەکانیانەوە لە دەریادا بۆشایی و شوێنی سەلامەتی دەستەبەر کردووە بۆ تاقیکردنەوە جیهانییەکان بۆ سوود بینین لەم کەرتە بە بێ زەرەر گەیاندن بە سەلامەتی ژینگەی دەریایی، وە یارمەتی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای داوە کە وا لە کەشتییەکان دەکات بە ئاسانی زەریا و ئۆقیانووسەکان ببڕن بە بێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی پیسکەر بەجێ بهێڵن تیایدا یان لە هەوادا، چونکە ژینگەی دەریایی ئەگەر تووشی کێشە بێت کاریگەری لەسەر هەموو ژینگەکانی تر دەبێت.
جۆرەکانی کەشتی
جیهان دوای ناکۆکییەکی زۆر لەسەر یەکەیەکی پێوانەکردنی خێرایی کەشتییەکان ڕێککەوتن، بەڵام جۆر و قەبارەکانی کەشتییەکان هێشتا بە جۆراوجۆری ماوەتەوە لە جیهاندا و بەپێی ئەرک و کارەکانی یان شێوازی میکانیکی کار کردنی، لەوانەیە هەندێک وڵات بەناوبانگ بن بە جۆرێک لە جۆرەکانی کەشتیەکان بەپێی ئەو چالاکییەی کە زیاتر تیایدا بەربڵاوە، لێرەدا باسی بەناوبانگترین جۆرە پۆلێنکراوەکان دەکەین و ڕوونیان دەکەینەوە بەپێی ئەرکەکانیان:
کەشتیی خزمەتگوزاری: یان بەلەمی خزمەتگوزاری، کە زۆر جار بریتین لە ڕآکێشەر یان کەشتیی تا ڕادەیەک بچووک، بەکار دەهێنرێن بۆ ڕاکێشان و یارمەتیدانی کەشتییەکانی دیکە، چ لە حاڵەتی لەناکاو بێت یان لە کارە دەریاییەکاندا، مەبەستیش لێیان تەنها دەستەبەرکردنی هێزی پاڵنەر یان ڕاکێشەرە.
کەشتییە فرە بەکارهێنانەکان: وەک کەشتییە بەکارهێنراوەکان لە توێژینەوە زانستییەکان یان بەهاناوەچوون یان کەشتییە سەهۆڵبڕەکان، زۆربەی کات دەزگا حکومییەکان ئەم جۆرە کەشتییانەیان زۆرە، قەبارەشیان لە نێوان بچووک و مامناوەنددایە بەپێی ئەوەی کە شتی زۆر هەڵناگرن، ئەمانە زۆربەی کات ئامادە دەکرێن بە کەرەستە و ئامێرە پێویستەکانیان کە دەیانەوێت بۆ بەکارهێنانیان.
کەشتییە پیشەسازییەکان: کە بریتین لەو کەشتیانەی کە ئەرکەکانیان خۆیان دەبیننەوە لە ئەنجامدانی کارە پیشەسازییەکان لە دەریادا، وەک کارگەکانی لەقوتونانی ماسی و کارگەکانی بەرهەمهێنان و چارەسەرکردنی نەوت و کەشتییە تایبەتمەندەکان بە سووتاندنی ''پاشەڕۆ مەترسیدارەکان'' لە دەریادا کە بە ئاسانی دەناسرێنەوە لەبەر هەبوون و دەرکەوتنی ژوورێکی سووتاندنی گەورە لەگەڵ دووکەڵکێشێکدا.
کەشتییە نەفەر هەڵگرەکان: ناسراوترین جۆرەکانن، کە دابەش دەبن بۆ دوو جۆر کە زۆربەی خەڵک بەو جۆرە دەیانناسنەوە:
کەشتیی گەشتە دەریاییەکان: ئەو کەشتیانەن کە تایبەتمەندن بە گەشتە دەریاییەکان چ جا بە مەبەستی خۆشگوزەرانی بێت یان بە مەبەستی سەفەر کردن بێت هەرچەندێکی پێ بچێت، ئەم جۆرەش پێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەهۆی ئەو زیاد کردن و بەشە جوانکاریی و خۆشگوزەرانیانەی کە ئەزموونی بەکارهێنەرەکانی خۆشتر و ئیسراحەت تر دەکات.
کەشتییە پەڕێنەرەوەکان: ئەو کەشتیانەن کە تایبەتمەندن بە گواستنەوەی خەڵک یاخود تەنانەت ئۆتۆمبێلەکان لە ڕێڕەو و ڕێگا ئاوییەکاندا، ئەم جۆرە پێویستیی و بەکارهێنانی کەمبووەتەوە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی پردەکان.
کەشتییەکانی گواستنەوەی کاڵا: بریتین لەو کەشتییانەی تایبەتمەندن بە گواستنەوەی حاویە (کارگۆ)ـکانی کاڵاکان بە جۆر و پێکهاتە جیاوازەکانیانەوە، ناسینەوەی ئەم جۆرە ئاسانە بە تێبینی کردنی ئەو حاویە زەبەلاحە ڕەنگاو ڕەنگانەی کە لەسەری هەن، بە شێوەیەکی سروشتی ئەم جۆرە کەشتیانە ئامادە کراون بەپێی جۆری ئەو کاڵایانەی ئەیگوازنەوە.
کەشتییەکانی گواستنەوەی کاڵای گشتی: ئەو کەشتیانەن کە تایبەتمەندن بە گواستنەوەی ئەو حاویانەی کە کاڵا بازرگانییە بچووکەکانیان تێدایە، لەوانەیە کەشتییەکە شتی هەڵگرتبێت لە کاڵا جۆراوجۆرەکان، بۆ نموونە بەکار دەهێنرێن بۆ گواستنەوەی کاڵا فرۆشراوەکان لە دوورەوە لە نێو سایتەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنییەوە.
یەکەی پێوانەکردنی خێرایی کەشتییەکان
دەریاوانە کۆنەکان بۆ زانینی خێرایی کەشتییەکانیان وا ڕاهاتبوون کە پارچەیەک تەختە یان هەر تەنێکی سەرئاوکەوتوو فڕێ بدەنە لایەکی کەشتییەکەوە و ئەو کاتە هەژمار بکەن کە تێپەڕ بووە تا ئەو کاتەی کە بەشی دواوەی کەشتییەکە تەنەکەی تێپەڕ کردووە، ئەم شێوازەش بە شێوازی هۆڵەندی ناوی دەرکردووە، بە هاتنی کۆتاییەکانی سەدەی شانزە، یەکەی پێوانەکردنی خێرایی دەستی کرد بە ڕوون بوونەوە، کاتێک دەریاوانەکان دەستیان کرد بە بەکارهێنانی شێوازێکی ئاڵۆز، لەم شێوازەدا کۆمەڵە گرێیەک دەدرا لە پەتێک، نێوانی ئەم گرێیانە بڕێکی یەکسان بوو، پێچ دەدرا لە بەشێک لە بەشی دواوەی کەشتییەکەوە، لە لایەکەی تری پەتەکەوە پارچە دارێکی بازنەیی، پاشان فڕێ دەدرایە دەریاوە بۆ ئەوەی پەتەکە لە بەشی دواوەی کەشتییەکەوە ڕاکێشرێت لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کەشتییەکەدا، لەم کاتەدا بۆشایی نێوان گرێکان حیساب دەکران لەگەڵ کاتژمێرێکی لمیدا، تا لە دەرەنجامدا بتوانن ژمارەی گرێکان بژمێرن و ماوەی بڕدراو حیساب بکەن و پاشان بگەن بە خێرایی.
لێرەوە ئەوەی ناو نراوە بە گرێی دەریایی سەری هەڵداوە، کە بەوە حیساب دەکرا کە یەکسانە بە میلێکی دەریایی، واتە ئەگەر کەشتییەک بە خێرایی پێنج گرێ بڕوات ئەوا ماوەی پێنج میلی دەریایی دەبڕێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام ناکۆکییەکی درێژخایەن هەبوو بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەسەر ئەوەی کە دیاری بکرێت میلی دەریایی بە تەواوەتی یەکسانە بە چەند، هەتا ئەو کاتەی لە ساڵی 1929 ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بەهاکەی یەکسانە بە 6076 پێ یاخود 1.852کم، ئیتر یەکەی پێوانەکردنی خێرایی کەشتییەکان یەکی گرت و ناسرا و بڵاو بووەوە لە چواردەوری جیهاندا.
ناوەندە خێرایی کەشتییەکان
بە یەکگرتنەوەی یەکەی پێوانەکردنی خێرایی کەشتییەکان، زۆر ئاسان بوو کە پڕۆتۆکۆڵێک دابنرێت بۆ پێداویستییەکانی خێرایی هەر جۆرێکیان، جیاوازی هەیە لە هەریەکە لە خێرایی کەشتییەکان لە بڕینی زەریادا بەپێی ئەو ئەرکەی کە هەیەتی و ئەو جۆرەی هەڵیگرتووە و قەبارەی کەشتییەکە، بۆ نموونە کەشتییە بازرگانییەکانی کاڵا گوێزەرەوە دەبێت خێرا بن بەهۆی ئەو خشتە قەرەباڵغانەی کە هەیانە، بۆیە خێرایی کەشتییەکانی گواستنەوەی ماددە وشک و نەوت گوێزەرەوەکان لە نێوان 15-13.5 گرێدایە، لە کاتێکدا خێرایی کەشتییەکانی ئەو ماددە خۆراکیانەی کە دەکرێت خراپ ببن دەگاتە 22 گرێ، ئەو کەشتیانەش کە گەشتی دەریایی ئەنجام دەدەن خێراییان زیاد و کەم دەکات بەپێی سروشتی ئەو گەشتەی ئەنجامی دەدەن لەگەڵ کەش و هەوادا.