ئەنجومەنی ئاسایش

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-20-02:25:00 - کۆدی بابەت: 4665
ئەنجومەنی ئاسایش

ناوه‌ڕۆك

ئەنجومەنی ئاسایش

ئەنجومەنی ئاسایش بە یەکێک لە گرنگترین دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنرێت، کە بە پشت بەستن بە مادەی 23ـی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان بنیات نراوە، بە مەبەستی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، تاکە دەزگایە کە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە هەموو دەوڵەتە بەشدارەکان ناچار بکات بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی، ئەمەش بەپێی پەیمانەکەیان جیاواز لە دەزگاکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تەنها ئامۆژگاری حکومەتەکان دەکات و لەو ئاستەدا دەوەستێت. 
پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەستا بە بنیاتنانی پەیمانێک کە لە شەش دەزگای سەرەکی پێک دێت، لە نێو ئەم دەزگایانەشدا دەزگای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەبوو، بەرپرسیارییەتی سەرەکی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە گەڕانەوە بۆ پەیمانەکەیان ئەوا نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵ دەدات بۆ بە دیهێنانی چەند مەبەستێک، لەوانە:

  • پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی.
  • پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە نێوان گەل و نەتەوەکاندا.
  • هاریکاری و بەشداری کردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.
  • ڕێکخستنی کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، و کردنی بە لایەنی سەرەکی کە سەرپەرشتی دەکات.

دەبێت هەموو ئەندامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێزی ئەو بڕیارانە بگرن کە لە ئەنجومەنی ئاسایشەوە دەردەچێت و کار لەسەر جێبەجێکردنی بدەن، لە کاتێکدا بەش و دەزگاکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها ئامۆژگاری دەوڵەتە بەشدارەکان دەکات، ئەوا ئەنجومەنی ئاسایش بەوە جیایە کە بڕیار دەردەکات، کە دەوڵەتانی بەشداریش ناچار دەکات جێبەجێی بکەن بەپێی ئەو پەیمانەی لەسەری ڕێککەوتوون. دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە لە بارەگای تایبەتی خۆی گرێ دەدرێت، بەڵام دەکرێت دانیشتنەکان لە شوێنێک بن جگە لە بارەگاکەیان.

بەشداربوون لە ئەنجومەنی ئاسایش

ئەنجومەنی ئاسایش لە 15 ئەندام پێک دێت لە ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نێوانیاندا 5 ئەندام کە بەردەوام بەشدارن، دە ئەندامەکەی دیکە لە لایەن کۆمەڵەی گشتییەوە هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشدار بن، ڕێگەش نادرێت یەکێک لەو دە ئەندامە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دووبارە هەڵبژێدرێنەوە، هەمیشەش نوێنەرێکی بەردەوامی هەر ئەندامێک بوونی دەبێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەش لەبەر گرەنتی کردنی بەردەوام بوون، ئەم بنەمایە بە جووڵێنەری گرنگ دادەنرێت بۆ بەڕێوەچوونی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەو دەوڵەتانەی کە هەمیشە بەشدارن بریتین لە:

دەوڵەتە بەشدارەکان لە ئەنجومەنی گەلان بە شێوەیەکی مانگانە و بە نۆرە سەرکردایەتی ئەنجومەنەکە دەکەن، ڕیزکردنەکەش بەپێی ڕیزبوونی پیتەکانە بە ئینگلیزی (ئەلفابێت)، ئەو دەوڵەتانەش کە بەشداربوونیان بەردەوام نییە ئەوا هەڵبژاردنیان بە پێی توانا و ئامادەییانە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، لە کاتی هەڵبژاردنیشیاندا دابەشبوونی جوگرافییان لەبەرچاو دەگیرێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، بەم شێوەیە:

  • دەوڵەتە ئاسیایی و ئەفریقییەکان 5 کورسیان هەیە.
  • دەوڵەتەکانی ئەمریکای لاتین دوو کورسیان هەیە.
  • دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەوروپا دوو کورسیان هەیە.
  • یەک کورسی بۆ دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

چۆنیەتی بڕیاردان

هەر بڕیارێک کە پێویستی بە ئەنجامدان هەبێت دەبێت نۆ ئەندام لە 15 ئەندامەکە ڕآزی بن لەسەری، دەربارەی ئەو بابەتانەش کە بابەتین دەبێت نۆ دەوڵەت بەلێی بۆ بکەن و لە نێوانیاندا دەوڵەتی هەمیشە بەشداری تێدا بێت، ئەو دەوڵەتانەش کە بەشێکن لە ململانێکە مافی بەشداریان نییە.
یاسایەک هەیە بۆ دەوڵەتە گەورەکان کە دەتوانن مافی ڕەخنەگرتن و جێبەجێ نەکردنیان هەبێت کە بریتییە لە مافی ڤیتۆ، ئەم یاسایە لە لایەن دەوڵەتە بچووکەکانەوە ڕەخنەی لێدەگیرێت.
کاتێک ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یاسایەک دژی وڵاتێکی ئەندام دەردەکات، ئەوا ئەنجومەنەکە ئەندامبوونی ئەو دەوڵەتە ڕادەگرێت و  ئیمتیازاتەکانی دەوەستێنێت.
بۆ ئەو دەوڵەتانە هەیە کە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەن بەشداری لە دانیشتن و گفتوگۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش بگرن، بەڵام مافی دەنگدانیان نییە، ئەنجومەنی ئاسایش مەرج دادەنێت بۆ بەشداریکردنی ئەو دەوڵەتانەی کە بەشدار نین لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا و لایەکن لە لایەکانی ملمانێی باس لێوەکراو.

ئامانجەکانی ئەنجومەنی ئاسایش

  • پەیماندان بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
  • لێکۆڵینەوە لە ململانێکانی نێوان وڵاتان، کە لەوانەیە ببنە هۆی کێشەیەکی نێودەوڵەتی.
  • جەختکردنەوە بۆ چآرەسەرکردنی ململانێکان.
  • پلاندانان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو مەترسیانەی کە لەسەر ئاشتی نێودەوڵەتی هەن.
  • هاتنە ناوەوەی سەربازی دژی ئەوانەی دەستدرێژیان کردووە ئەمەش بەپێی ئەو هەنگاوانەی کە ئەنجومەن دەیگرێتە بەر.
  • ناردنی ئامۆژگارییە پەیوەستەکان بە ئەندامە تازەکان و قەبوڵکردنیان لە دادگای دادی نێودەوڵەتی و یاساکانی هاتنە ناوەوەیان بۆ سیستەمی سەرەکیی دادگای دادی نێودەوڵەتی.
  • جێبەجێکردنی ئەرکی ئامۆژگاریکردن بۆ ئەو ناوچانەی کە ناوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان هەڵگرتووە.
  • کارکردن لەسەر سەرپەرشتی کردنی کۆمەڵەی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەمیندارێکی گشتی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها هەماهەنگی دەکات لەگەڵیدا بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە ئەنجومەنی دادوەری دادگای نێودەوڵەتی هەیە.
  • دانانی پلان بۆ بنیادنانی ڕێگا و ڕێچکەی ڕێکخستنی چەک.

لیژنەکان

لیژنەکان دابەش دەبن بۆ دوو جۆر، کە بریتین لە:

لیژنە بەردەوامەکان

کە بریتین لە دوو لیژنە کە نوێنەری هەموو ئەندامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەخۆدەگرێت، بریتین لە:

  • لیژنەی پسپۆڕان، کە پسپۆڕیان لە سیستەمی ناوخۆییدایە.
  • لیژنەی تایبەتمەند بە وەرگرتنی ئەندامە نوێیەکان.

لیژنە تایبەتەکان

هەموو ئەندامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەخۆدەگرێت، ئەم لیژنانە بەپێی پێویستی دروست دەکرێن، کۆبوونەوەکانیشیان داخراو دەبن، کە بریتین لە:

  • لیژنەی ئەنجومەنی ئاسایش کە تایبەتن بە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن لە دەرەوەی بارەگا.
  • لیژنەی بەڕێوەبردنی نەتەوە یەکگرتووەکان، دروستکردنی لە ساڵی 1991ز بووە.
  • لیژنەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دروستکردنی لە ساڵی 2001ز بووە.

پاراستنی ئاشتی و ئاسایش

کاتێک سکاڵایەک پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکرێت کە مەترسی لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە، ئەنجومەنی ئاسایش - بە شێوەیەکی ئاسایی - هەڵدەستێت بە سەرپەرشتیکردنی لایەنەکانی ململانێکە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک و ڕێککەوتنێکی ئاشتییانە کە هەردوولا ڕازی بکات، ئەنجومەن ئەم کارانەی خوارەوە دەکات:

  • دانانی بنەماکانی ئەم ڕێککەوتنە.
  • تەماشای دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان دەکات، هەروەها ناوەندە جیاوازەکانی نێوان دوو لایەنی ململانێکە.
  • ناردنی نێردراو.
  • دانانی نێردراوی پسپۆڕ.
  • ئاڕاستەکردنی داواکارییەک بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی بە هەموو ڕێگا ئاشتییەکان هەوڵ بدات ململانێکە بوەستێنێت لە نێوان لایەنەکاندا، ئەگەر لە دەرەنجامی ئەم ململانێیەشدا کاری توندوتیژی ڕوویدا، ئەرکی سەرەکی ئەنجومەنی ئاسایش وەستاندنی ئەم توندوتیژییەیە بە شێوەیەکی خێرا، ئەنجومەن ئەم کارانە دەکات:
      - دەرکردنی ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ ئاگربەست لە نێوان لایەنە ململانێکارەکاندا، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ وەستانی تێکچوونی حاڵەتەکە بۆ خراپتر.
      - ناردنی چاودێری سەربازی، یاخود ناردنی هێزی تایبەت بە پاراستنی ئاشتی لە ناوچەی ململانێکەدا، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئاستی گرژییەکە کەم بێتەوە، وە کار لەسەر هێورکردنەوەی لایەنە ململانێکارەکان بکات، یان هێورییەک بدرێت بە کەشەکە بۆ ئەوەی بە ئاشتیانە کێشەکە چآرەسەر بکرێت.

سەرەڕای ئەم کارانە، ئەوا ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانێت پلانی بەهاناوەچوون جێبەجێ بکات، کە ئەمانە لەخۆدەگرێت:

  • سزای ئابووری، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چەک، سەپاندنی سزا، توندکردنەوەی ئابووری، قەدەغەکردنی گەشتکردنی بۆ و لە وڵاتەکەوە.
  • بچڕاندنی پەیوەندییە دبلۆماسییەکان.
  • تەسککردنەوەی ئابووری و دارایی، وە جێبەجێکردنی یاسای پچڕاندنی نێودوەڵەتی لەسەر وڵاتەکە.
  • یان هەستان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش دژی لایەنە دەستدرێژی کارەکانی ململانێکە.

یەکێک لە شێوازە سەرەکییەکان بریتییە لە چڕکردنەوەی ڕێکارەکان لەسەر سەرۆک و بەرپرسەکان کە دەبنە هۆی ناوزڕاندن یان ئیدانەکردنی لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، لەبەر ئەوەی ڕێکارەکان کەمترین کاریگەریان هەبێت لەسەر خەڵکی وڵاتەکە.

ڕێکخستن

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یەکەم دانیشتنی خۆی لە 17ـی 1ـی 1946ز گرێدا، لە چەرچ هاوس، لەو دانیشتنەشەوە بووە بارەگای بەردەوامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بەڵام ئەنجومەنەکە گواستراوەتەوە بۆ زۆر وڵاتیش، دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەدیس ئەبابای وڵاتی ئەسیوبیا گرێداوە، ئەمەش لە ساڵی 1972ز، هەروەها لە شاری پەنەما سیتی لە دەوڵەتی پەنەما، لە شاری جنێڤ ـیش لە سویسرا دانیشتووە لە ساڵی 1990، هەروەک لە سەرەتای بڵاوکراوەکەوە ئاماژەمان پێدا، دەبێت نوێنەری یەکێک لە ئەندامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بمێنێتەوە لە هەموو کاتەکاندا، ئەمەش هەتا ئەو کاتەی ئەنجومەنی ئاسایش دانیشتنێکی لە هەر کاتێکی گونجاودا گرێدا، لەبەر هەر هۆکارێک بێت. 


سەرچاوەکان



4266 بینین