١٠ ڕستە کە پیاوان ڕقیان لێیەتی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-18-21:18:00 - کۆدی بابەت: 4627
١٠ ڕستە کە پیاوان ڕقیان لێیەتی
هاوسەرگیری

١٠ ڕستە کە پیاوان ڕقیان لێیەتی لە هاوسەرەکانیانەوە بیبیستن

دەتوانین ئێستا قسە بکەین؟

ئەم ڕستە بە ئازارترین شتە کە پیاوێک دەتوانێت بیبیستێت لە ژنەکەیەوە، چونکە ئەم ڕستە پیاوان دەخاتە حاڵەتێکی بەرگری و دەبێتە هۆی ئەوەی کە دوور بکەوێتەوە لە هاوسەرەکەی، ئەمە بەواتای ئەوەیە کە هەق بە پیاوەکە بێت یاخود نا!؟
نا بەڵکوو لەبەر مەبەستی تۆیە لە قسەکردن، بۆیە باشترە لەجێی ئەو ڕستەیە ئەمە بڵێیت (کەمێک کاتت هەیە؟ کێشەیەکم هەیە کە بۆ چارەسەرکردنی یارمەتیم پێویستە).
ئەم ڕستە دەتوانێت مێشکی پیاو بکاتەوە و دەیخاتە دۆخێکەوە کە جوان گوێ بۆ قسەکەت بگرێت و دیدێکی ئەرێنیانەی بۆت هەبێت بۆیە داوای لێبکە کە لە شتە تایبەتیەکاندا یارمەتیت بدات بەشێوەیەکی بەردەوام، پێی بڵێ کە بە یارمەتی ئەو زۆر باش دەبێت و لە ئەنجامدا دەبینیت کە ڕەفتاری مێردەکەت چۆن دەبێت و ئەوە هەموو شتێکە کە دەتویست.

ئەم ڕۆژەت لەبیرە؟

ئەمە ڕاستییەکە کە زۆرینەی پیاوان بۆنەکان و بەرواری ڕۆژە گرنگەکان لەبیردەکەن، بە جۆرێک کە زۆرجار ئەگەر وردەکاریشی بۆ باس بکەیت هەر بیری ناکەوێتەوە، ڕێگا چارە ئەوەیە کە بیخەیتەوە بیری هاوسەرەکەت چونکە ئەو بۆ خێزانەکەی هەوڵدەدات و کار دەکات و بۆیە ئاساییە هەندێک بەرواری ئاسایی لەبیر بکات، لەجێی ئەمانە بەشێوەیەکی جوان بیری بخەرەوە و پێی بڵێ کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە و لەوانەیە بیری بکەوێتەوە و بە سوپڕایزێک دڵخۆشت بکات.

بە تەنها جێم بهێڵە

کاتێک پیاو ڕستەی (بە تەنها بەجێم بهێڵە) دەبیستن، بێ ئەملاولا وادەزانێت کە لەم پەیوەندیەدا وەلا خراوە و گرنگ نییە، لەجێی ئەمە بە هاوسەرەکەت بڵێ کە پێویستت بە کاتە تا ئەو کێشەیەی کە ئازارت دەدات چارەسەری بکەیت و لەبیری بکەیت و لە وەڵامدا دەیبینی کە پیاوەکەشت لێت تێدەگات و هەر کارێک دەکات تا زووتر تێیپەڕێنیت و هەستێکی باشترت هەبێت.

گرنگ نییە، خۆم دەیکەم

وتنی ئەم ڕستەیە بەو واتایە دێت کە پیاوەکەت توانای ئەنجامدانی ئەم کارەی نییە بەم شێوەیە کەسایەتی پیاوەکە لەکەدار دەبێت و پێی ناخۆش دەبێت، لەوانەیە وتنی (ئەزیزم دەزانم سەرقاڵیت، بەڵام دەتوانیت لە ئەنجامدانی ئەم کارەدا یارمەتیم بدەیت؟). 

بۆچی پێشتر ئەمەت پێ نەوتبووم؟

پیاوان بە گشتی زوو شتیان لەبیردەچێتەوە و بیدەیتەوە لەڕووشیان پێیان ناخۆش دەبێت بۆیە دەتوانیت بڵێیت (ئەزیزم بیستوومە کە... بەڵام وادیارە لەبیرت کردووە بە من بڵێیت).
تۆزێک دڵگران بووم بەڵام دڵنیام کە لەیادت چووە، لەبیرت بێت کە جاری داهاتوو پێم بڵێیت.

دەبوایە خۆت بتزانیایە

پیاوان کە ئەم ڕستەیە دەبیستن، لەبارەی چاوەڕوانیەکانی خۆیانەوە هەست بە شکست دەکەن، چونکە زۆرینەی پیاوان مەبەستی سەرەکی قسەکە تێناگەن و نازانن چی دەگوزەرێت لە بیرکردنەوەی ژنەکەیاندا و شارەزایشیان نییە لە زمانی جەستەدا و ژنان زوو ئەم ڕستەیە بەکار دەهێنن پیاوان بۆیان قورس دەبێت.

نامەوێت دایکت بم

کاتی شەڕی نێوان ژن و مێرد ناوهێنانی دایک بارودۆخەکە خراپتر دەکات، ئەگەر مێردەکەت خاولیە تەڕەکەی دەخاتە سەر مێزەکە یاخود قاپی پیسی سەر سنگەکە بەکاردەهێنێت، چەند جارێک بە قسەی خۆش پێی بڵێ تا کارەکانی خۆی بە باشی ئەنجام بدات، و لەکۆتایدا فێرببێت کە ئەم کارانە دەبێتە هۆی دڵگرانکردنی تۆ و ئیتر نەیکات.

دووبارە لەگەڵ هاوڕێکانت چوویتە دەرەوە؟

گلەیی هیچ یارمەتیەک نییە بۆ ئەوەی بارودۆخەکە باشتر بێت، هەربۆیە ئەگەر دەتەوێت مێردەکەت بگۆڕدرێت، دەبێت ئەوە قبوڵ بکەیت کە پیاوان هەر چەند ڕۆژ پێویستیان بە سەردانکردنی هاوڕێکانیان هەیە، و تۆی ژنیش پێویستە کات لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەر ببەیت و باشترە کە بڵێیت کێشەیەکت لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا نییە، بەڵام کاتێک کە بە هەر بیانوویەک ئەمە زوو زوو ڕودەدات و بەناوی کار و شتەوە دەچێتە سەردانی هاوڕێکانی پێویستە ئاگاداری بکەیتەوە.

منداڵەکان لەتۆوە فێردەبن

لە حاڵێکدا کە ئەوە ڕاستە هەندێک جار منداڵان لە باوکیانەوە فێری زۆر شت دەبن، بەڵام دووبارەکردنەوەی ئەم بابەتە لەبەردەم منداڵەکانتدا دەبێتە هۆی نەمانی شکۆی باوکیان هەر بۆیە واباشترە کە ئەم قسانە لەنێوان خۆتاندا بکرێت و پێی بڵێیت کە ئەم ڕەفتارانەش کاریگەری سەرەکییان هەیە بۆ سەر منداڵەکان.

بهێڵە با خێزانەکەت بێنە ماڵەوە!

هەڕەشەکردن لە زۆر شتدا تەنانەت کاریگەری لەسەر منداڵانیش هەیە چ بگات بە گەورەکان، لە حاڵەتێکدا کە هەست دەکەیت دەبێت خاڵێک بە مێردەکەت بڵێیت خێزانەکەی لەم بابەتە دوورخەرەوە و بەدوای ڕێگایەکی تردا بگەڕێ بۆ کاریگەری خستنە سەری.


سەرچاوەکان



1158 بینین