توور

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-17-17:07:00 - کۆدی بابەت: 4589
توور

ناوه‌ڕۆك

توور (Radish-Rhaphanus sativus)

بەشە بەکارهاتووەکانی:بەرەکەی و ڕەگ و تۆوەکەی.

مێژوو سەرچاوەکەی

ئاسیا شوێنی سەرەکییەتی بە تایبەتی چین و ناوچەی کۆچین تێیدا، هەروەها لە ژاپۆن و ئەوروپا هەیە بە تایبەتی بەریتانیا، نەزانراوە کەوا تووری کێوی هەبێت، لە سەردەمی فیرعەونییەکان توور زۆر دەچێنرا و بەکاردەهات، پێش ساڵی ١٥٤٨ـی زایینی توور لە بەریتانیا و ئەوروپا نەبوو، لە کتێبی جیرارد دا ناوی توور هاتووە کە چوار جۆرە، ئەمەش لە ساڵی ١٥٩٧ دا بووە، چاکە کاتی بەکارهێنانی جوان بشۆرێتەوە نەک پەلکەکەی لابردرێت.

پێکهاتەکەی

-ئاو ٪٨٥ ، پرۆتین و کانزاکان و نیشاستە و ڤیتامین (سی) تێیدا کەمە، هەندێک ئینتزامیشی تێدایە، وەک: ئەمایلایتیک و فینایل ئیپایل ئیزۆپایۆپسینەیتی تێدایە کە ڕۆنی هەڵچووە و بۆنێکی تیژی هەیە.
-پەلکەکەی ڤیتامین (ئەی و سی) تێدایە.
-کانزای کالیسیۆم و ئاسن و کلۆرۆفیلی تێدایە.

سوودەکانی

١-زیاد کردنی میز و تواندنەوەی بەردی گورچیلە و زەرداو.
٢-بۆ خوێن و پێست و توندکردنی پوک باشە.
٣-نەخۆشیەکانی سەرما و هەڵامەت و هەوکردنی قوڕقوڕاگە.
٤-بەرگری لە شێرپەنجە دەکات بە گوێرەی لێکۆڵینەوە نوێیەکان.
٥-چڕی و توندی ئێسقان زیاد دەکات.
٦-هەرس باش دەکات و ڕژاندنی ترشی گەدە زیاد دەکات.
٧-بەرگری لە جەڵتەی دڵ دەکات.
٨-چارەسەری هەناسەتەنگی و کۆکە دەکات.
٩-بۆ بەهێزکردنی پوک و ددان باشە و کەوتنی ددان دوای دەخات.
١٠-بۆ کەم خوێنی باشە.


سەرچاوەکان



511 بینین