کاهوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-17-16:35:00 - کۆدی بابەت: 4585
کاهوو

ناوه‌ڕۆك

کاهوو چییە؟

بەشی بەکارهاتووی: گەڵای تۆوەکەی و گوشراوەکەی(شیریە)، وشک دەکرێنەوە.

مێژووی و سەرچاوەی

دەرکەوتووە لەسەرئەو وێنە و نەخشانەی دۆزراونەتەوە لە میسر لە سەردەمی فیرعەونەکان, لە ڕۆژئاوای ئەوروپا و بەریتانیا هەیە و جۆریشی زۆرن، کاهووی کێوی لەسەر ڕۆخی ڕووبارەکان و شوێنە زۆنگاوەکان دەڕوێت و گوڵ دەکات لە مانگی ئاب و تەموز، کاهووی کێوی دەچێنرێت لە نەمسا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و سکۆتلەندا، لە ئەڵمانیاوە کاهوو دەچێتە ئەمریکا و لەگەڵیدا ماددەی ئەفیونی تێکەڵ دەکەن و لە ئەمریکاش خواستی لەسەرە.
گووشراوی کاهوو کاریگەرییەکی سڕکەر و بێهۆشکەری هەیە، زیاترە لە کاهووی کێوی لەوەی کەوا دەچێنرێت، لە کاهوو گیراوەی لوسیۆنات دروست دەکرێت کە بەکاردێت بۆ چارەسەری سووتان و وشکبوونەوەی پێست، کاهوو لە کۆنەوە گرنگی پێدراوە، ئیمپراتۆری ئوگستس بۆ هەندێک نەخۆشی بەکاری هێناوە کە تووشی بووە، هەر بۆیە ڕێزیان لە کاهوو ناوە و قوربانیان بۆ کردووە، لە میسر کاهوو کراوەتە ڕۆنی زەیت و بەکاریانهێناوە، ئەو شیرەی لە کاهوو دروست دەکرێت ناتوانرێت بە ئاسانی بکرێت بە بۆدرە.

پیکهاتەکانی

١-ڤیتامین(ئەی، بی١، سی، ئی)
٢-ڕۆنی زەیت ٪٠.٢.
٣-پڕۆتین ٪٢.٢.
٤-نیشاستە ٪٠.٩.
٥-ئاو ٪٩٧.
٦-کانزای کالیسیۆم و فۆسفۆر ە ئاسنی تێدایە.
٧-وزەی کەم تێدایە بۆیە بۆ ئەوانەی ڕێجیم دەکەن باشە خواردنی بە بڕێکی زۆر، چونکە تێری دەکات و وزەشی کەمە.
٨-هەندێک ماددەی تری تێدایە(Lactucic acid,Lactuco picrin, Lactucin,Lactucone).

سوودە پزیشکییەکان و بەکارهێنانی

١-کاهوو کاریگەریەکی کەمی سڕکەر و بێهۆشکەر و خەواندنی هەیە، بەڵام سووکە و ئادەمیزاد نا هاوسەنگ ناکات و گەدەش پەشۆکاو ناکات.
٢-ئاوی لەش کەم دەکاتەوە بەتایبەت ئاوی سک و میزکردن زیاد دەکات، دکتۆر کۆڵین بەکاری هێناوە بۆ نەخۆشەکانی.
٣-پلەی گەرمی دادەبەزێنێت و بڕی ئارەقە و میزکردن زیاد دەکات.
٤-ئازاری کۆڵۆن و گەدە کەم دەکاتەوە، بۆ چارەسەری کۆڵۆنی پەشۆکاو باشە.
٥-بۆ خەولێکەوتن باشە.
٦-لابەری کۆکە و هەناسە تەنگییە.
٧-بۆ کاتی گەرمای هاوین باشە چونکە ئاوی زۆری تێدایە، بەتایبەتی ڕۆژ لێدان.
٨- باشە بۆ حەساسیەی پێست و لووت.
٩-هێمنکەرەوەی مێشک و لابەری پەشۆکاوی و ناهاوسەنگییە.
١٠-لابەری خەمۆکی و پەژارە و پەرکەیە.
١١-چالاکی ڕەگی مووەکانی قژ زیاد دەکات.
١٢-گەڵاکانی دەرەوەی کە زۆر سەوزە بۆ کەم خوێنی و بێ هێزی باشە چونکە ئاسن و کلۆرۆفیلی زۆری تێدایە.
١٣-لابەری بۆنی ناخۆشی ناو دەمە.
١٤-گەڵاکانی ناوەوەی کە زەرد و کەمێک سەوزە بۆ دڵە کوتێ و بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ باشە(Cardiomyopathy)
١٥-شیر زیاددەکات لە گوانی ئاژەڵ.
١٦-ئارەزووی خواردن زیاد و ڕەوانیش دەکات.
١٧-چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردوویی دەکات.
١٨-کاهووی کێوی چالاکی سووڕی خوێن زیاد دەکات بۆ بێ نوێژی ئافرەت باشە.
١٩-چالاکی جنسی کەم دەکاتەوە چونکە ژمارەی سپێرم کەم دەکاتەوە، بۆ ئەوانە باشە کە شەوانە (تووشی ئیحتلامبوون دەبن).
٢٠- چاو بەهێز دەکات چونکە ڤیتامین (ئەی) زۆری تێدایە، هەروەها بۆ هەوکردنی بەکتریای کۆرنیەی چاو باشە.

بۆ ئەمانەی خوارەوە باش نییە

١-ئەوانەی تووشی پەککەوتنی جنسی بوون، بەتایبەتی پیرەکان.
٢-ئەوانەی تووشی خوێنبەربوونی دەماخ بوون.
٣-پارکینسۆ نیزم.


سەرچاوەکان



547 بینین