فستەق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-19-13:31:00 - کۆدی بابەت: 4552
فستەق

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی فستەق

لە کۆنەوە هەیە و سەرچاوەکەی لە ئاسیاوەیە. لە ئێران و سوریا و لوبنان و تورکیا هەیە. فستەق درەختێکی دوو پایەیە کە بەرزیەکەی دەگاتە (٥)مەتر ئەو دارە بۆ خۆی دەڕوێت وە بە دەستش دەیچێنن لە ئێران و ئەفغانستان زۆرە گەڵای لە ڕاستی یەک نین وە دوو یان سێ پەللک بەیەکەوەن، نووک تیژ و باریکن زۆر لە گەڵای دارەبەن دەچێت ڕەنگی سەوزی کاڵە گوڵەکانی هێشووی و بێ پەلکن وە گووڵەکەی دەبێتە میوەیەک بە ئەندازەی زەیتوون دەبێت وەک گوێز و بادەم دوو توێکڵی هەیە ئەوەی سەرەوەی مەیل بە بنەوشەییە و توێكڵی ژێرەوەی سپی خاکییە و ڕەقە، دەنکەکەی ناوەوەشی توێکڵێکی تەنکی پێوەیە وەک بادەم بەڵام ئەو توێكڵەی لەگەڵدا بخورێت باش و سوودی هەیە بە پێچەوانەی بادەم، بۆ کەسانی لاواز و پیر و منداڵن زۆر باشە ڕۆژی (١٠-١٢) دانە بخورێت.

پێکهاتەکەی فستق

  • چەوری ٦٢.٥٪، پڕۆتین ٢٤.٤٪، ئاو ٥.٩٪، نیشاستە ٣.٥٪، خۆڵەمێشە ١.٣٪، ڕشاڵی سیلیلۆز ١.٣٪.
  • زۆر دەوڵەمەندە بە کانزاکان (فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم).
  • ڤیتامینی A و B تێدایە.

سوودەکانی فستق

  •  چەوری ناتێر و فۆسفۆری زۆری تێدایە بۆیە بۆ گەشەی دەماغ و زیرەکی و زیادکردنی چڕی هۆش و بیر و لەبیرچوونەوە باشە.
  • وزەی لەش زیاد دەکات.
  • چالاکی سوڕی خوێن زیاد دەکات.
  • توندوتۆڵ کردنی پوک و ددان.
  • تێنوویەتی زیاد دەکات.
  • توێکڵەکەی باشە بۆ دڵ هەڵچوون و ترشی گەدە و سورێنچک.
  • شیر لە مەمکی ئافرەت زیاد دەکات، چەوری و کانزاشی زیاد دەکات.
  • بۆ نەخۆشیەکانی ئافرەتان باشە و چالاکی سێکسی زیاد دەکات.
  • کۆکە و نەخۆشی سییەکان.
  • شەکرە و چەوری دادەبەزێنێ.
  • فستەقی نەبرژاو بۆ کەم خوێنی نەبرژاو باشە.
  • بۆ بەهێزی مێشک و ئارامی بیر و دڵ بەسوودە.
  • بۆ جەرگ و گەدە و بۆ هێڵنج و ڕشانەوە بەسوودە.
  • بۆ سکچوون باشە ئەگەر خوێناویش بێت.
  • بۆ ئازاری ڕیخۆڵە بەسوودە وە بۆ قەڵەویش دەکات واتە بۆ لاواز بەسوودە.
  • بۆ گورچیلەی بێ هێز و دوورە پەرێزی باشە.
  • بۆ زەردووی باشە.
  • بۆ خرووی ئەندامی زاوزێی ژنانە توێکڵی دارەکە بکوڵینی و بە ئاوەکەی چەوری بکات بەسوودە.
  • گەڵا و توێکڵەکەی بکوڵینی ئاوەکەی بۆ خووروی کۆم و بۆ غەرغەرەی ناو دەم ناشە و بۆ زیپکە و حەساسیەت بەسوودە.
  • توێکڵی سەوزەکەی میوەکەی مەزاج سارد و وشکە بۆ ڕەنگ کردن بەکاردێت.
  • ئەو توێکڵە بجوویت بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت.
  • جووینی ئەو توێکڵە بۆ زیپکە و برینی ناو دەم و بەهێزی پوک بەسوودە.
  • هەر ئەو توێکڵە دەم بکرێت بۆ یەڵنج و ڕشانەوە باشە.
  • ئەو دەم کراوە چارەسەری سکچوون و نزگەرە (بەرسرینچکە) دەکات.
  • ڕۆنی فستەق بەهێزکەری دڵە.
  • دژە ژەهراوی بوونە وە بۆ نەخۆشی لەگەڵ خواردن دەکرێت.
  • پێستە ڕەقەکەی لەناو ئاودا بکولێت ئەو کەسەی مایەسیری هەیە و کۆمی دێتەدەر لەناو ئەو ئاوەدا دابنیشێت لەناو تەشتێکدا کەمێک گەرمایی تێدا مابێت لەناویدا بمێنێتەوە تا بەتەواوی سارد دەبێتەوە بەسوودە بۆی.

تێبینی: کەسانێک کە گەدەیان سستە با فستەق لەگەڵ قەیسی نەخۆن چونکە هەندێک هەرسی گرانە وە ڕۆنەکەشی هەر وایە.


سەرچاوەکان



825 بینین