مەعدەنووس

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-15-02:35:00 - کۆدی بابەت: 4516
مەعدەنووس

ناوه‌ڕۆك

مەعدەنووس

جۆری لینایۆس (Linnaeus) سەرەتا لە (سەردینیا) بە خۆڕسکی هەبووە، پاشان هاتووەتە ناو ئەوروپا و ئینگلتەرا لە ساڵانی ١٥٨٤ دەستکراوە بە چاندنی جۆریبینثام(Bentham) شوێنی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بووە، سەرەتا لە سەردەمی ئەگریکەکان مەعدەنووس نیشانەی مردن و دیاری پرسە و ناخۆشییەکان بووە، چونکە وایان دەزانی کەوا مەعدەنووس لە خوێنی ئەو پاڵەوانەوە هاتووەتە دەرەوە کە ململانێی لەگەڵ مردن کردووە، ئەو پاڵەوانە ناوی (ئارهیمۆرس-Arehemorus ) بوو، هەر بەهۆی ئەو ئەفسانەوە بوو چاندنی مەعدەنووس لە ئینگلتەرا و ئەوروپا قەدەغەکرا، هەر لەناو ئەگریکیەکان پاش ماوەیەک مەعدەنووس پەسەندکرا و دەیان کردە دەسک و لەسەر سەری ئەو پاڵەوانانەیان دادەنا کە یاری (ئیسسیمان- Isthmian)ـی دەبردەوە هۆمیرۆس لە کتێبەکەیدا دەڵێت ئەو ئەسیانەی گالیسکەی پاڵەوانەکانی شەڕیان ڕادەکێشا مەعدەنووسیان پێدەدان، لە زۆربەی باخچەکانیش مەعدەنووس لەهەر چواردەوری دەڕوێنرا.

زانا تیرنر (Turner) لە کتێبەکەی دەڵێت ئەگەر مەعدەنووس فڕێ بدرێتە ناو حەوزی ماسی ئەوا ماسییە نەخۆشەکان چاک دەبنەوە، مەڕ و کەروێشک حەز لە مەعدەنووس دەکەن، بەڵام زیانی هەیە بۆ بەبەغا و چۆلەکە و هەندێک باڵندەی تر دەبێتە هۆی مردنیان، تاوەکو ئێستا ٣٨ جۆر مەعدەنووس هەیە لە جیهاندا و لە کۆنەوە بەکارهاتووە، ئێستا مەعدەنووس لە زۆربەی شۆرباکان بەکاردێت.

پێکهاتە کیمیاوییەکەی مەعدەنووس

  1. ڕەگەکەی نیشاستەی تێدایە و کەمێک شیرینە و بۆندارە، شەکری و رۆنی هەڵچووی تێدایە (Trepense,Apiol)، لەگەڵ ماددەی (Myristicine,Apioside,Apiin).
  2. پەلکەکەی ڕۆنی هەڵچووی تێدایە(Apiol Trepense) زیاتر لە ڕەگەکەی، هەروەها ماددەی کانزایی کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و ڤیتامین (سی و ئەی) تێدایە.

بەکارهێنانی لە بواری پزیشکیەوە

هەموو بەشەکانی بەکاردێت و سودی لێوەردەگیرێت وەک (ڕەگی، پەلکەکانی، تۆوەکەی) بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەی تەواو لەسەر مەعدەنووس نەکراوە و هەقی خۆی پێنەداوە.

  • Apilo ماددەیەکی چەورە و بۆ نەخۆشی مەلاریا باشە و لەگەڵ دەرمانەکانی مەلاریا تێکەڵ دەکرێت.
  • هەمان ماددەی سەرەوە باشە بۆ نەخۆشیەکانی گەددە و ڕیخۆڵە وەک زیاد کردنی هەرس و لابردنی با و بژ.
  • زیادکردنی میزکردن و چالاکی گورچیلەکان و تواندنەوەی ووردە بەرد.
  • بەسوودە بۆ نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک:کۆکە و هەناسە تەنگی و هەڵامەت.
  • بۆنی هەناسە و ئارەقەی لەش خۆش دەکات، لابەری بۆنی سیر و پیازە.
  • بەرگری دژی شێرپەنجە دەکات چونکە لە کۆمەڵەی (Umbellifrous)ـە.
  • بەکاردێت بۆ ڕێکخستنی بێ نوێژی و لەبار بردنی پزیشکی.
  • بۆنەکەی بەکاردێت بۆ بەرگری لە هەڵوەرینی قژ و بەهێزکردنی.
  • بۆ سکچوون و نوخۆشی تای پچڕ پچڕ باشە.
  • بۆ کەم خوێنی باشە ئاسن و ترشی فۆلیکی تێدایە.
  • هێمنکەرەوەی مێشکە.


سەرچاوەکان



997 بینین