زینا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-14-03:54:00 - کۆدی بابەت: 4494
زینا

ناوه‌ڕۆك

زینا چییە؟

ئەم یاسایانە بۆ كاتێكە دەوڵەت ئیسلامی بێت و یاسا و دەستووری ئیسلامی پەیڕەو بكرێت

زینا ئەمەیە ئامێری میزکردنی نێرینە بنێتە ناو کونی پێشەوە یان پشتەوە بە حەرامی.

جۆری ئەو ئافرەت و پیاوەی زینا ئەکەن

لە ژیانیا جیماعێکی حەڵاڵی کردبێ (موحصەنە).

ئەو زیناکەرەی (موحصەنە) سزای زیناکردنەکەی بەردبارانکردنە هەتا ئەمرێ جا ئافرەت بێ یان پیاو (عن عمر -رضي الله عنه- قال: رجم رسول الله ﷺ ورجمنا بعده، فأخشی أن یقول قائل: ما نجد الرجم فی کتاب الله، فیضل بترك فریضة أنزلها الله، وإن الرجم حق فی کتاب الله تعالی علی من زنی إذا أحصن من الرجال والنساء) رواه الشیخان، ئیمامی (عمر) فەرمووی پێغەمبەر ﷺ زیناکەری بەردباران کرد، ئێمەیش لەدوای ئەو بەربارانمان کرد، جا ئەترسم یەکێک بڵێ بەردبارانکردن لە قورئاندا نییە و بەهۆی نەکردنی گومڕا ببێ لە کاتێکا بەربارانکردن ڕاستە و خوا نووسیویەتی لەسەر ئەو ژن و پیاوەی زینا ئەکەن، بەو مەرجەی (موحصەن) بن بەردەکانی بەربارانکردن سوننەتە پڕ بە لەپە دەست بن.

لە ژیانیا جیماعێکی حەڵاڵی نەکردبێ (نا موحصەنە).

زیناکەری (نومەحصەن) سزای زینایەکەی دارکاری کردنە بە لێدانی سەد شوڕکەدار وە ئەبێ ماوەی ساڵێکیش دەربەدەر بکرێ بۆ شوێنێکی وەها کە کورتکردنەوەی نوێژی لێ دروست بێ واتە هەشتا کیلۆمەتر دووربێ خوای گەورە فەرموویەتی (الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ) ئافرەتی زیناکەر پیاوی زیناکەر هەر یەکەیان سەد شوڕکەداریان لێ بەدن.

مەرجەکانی زیناکەری (موحصەن)

  1. بلوغ بووبێ.
  2. عاقڵ بێ.
  3. ئازاد بێ.
  4. جارێک جیماعی کردبێ لە مارەبڕینێکی دروستدا واتە ئەگەر پیاوەکە یان ئافرەتەکە جارێک جیماعیان کردبوو، بەڵام بە ژن و مێردایەتی دروستبوو نەبوو یان ژن و مێردایەتی دروست بوو بەڵام جیماعیان نەکردبوو یان منداڵ بوون یان شێت بوون یان کۆیلەبوون ئەوانە بە (موحصەن) داناندرێن واتە بەردباران ناکرێن.

ئەو کەسانەی سزای زینایان لەسەر کەمە

هەر کەسێک بە زۆرلێکردن زینای پێ بکەن ئەوە سزای زیناکردنی لەسەر نییە بەڵام ئەگەر بە سەرخۆشی زینا بکا سزای زینای لەسەرە جا بەردباران بێ یان دارکاری بێ کۆیلەی نێر وە کۆیلەی مێ مەگەر زینایان کرد سزای زیناکردنیان نیوەی پیاو و ئافرەتی ئازادە واتە پەنجا دارە، خوای گەورە فەرموویەتی: (فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ) ئەگەر (جاریة)ـکانتان زینایان کرد، بە نیوەی ئافرەتانی ئازاد سزایان لەسەرە کەواتە کۆیلە بە هیچ جۆرێک بەردباران ناکرێ.

سزای نێربازی

نێربازی واتە قوندان و قونگان وە سزای زیناکردن لەگەڵ ئاژەڵ وەکو سزای زینا وایە واتە ئەگەر قونگێیەکە (موحصەن) بوو بەردباران ئەکرێ ئەگەر نا سەد داری لێئەدرێ بەڵام قوندەرەکە بە هەموو جۆرێک سەد داری لێئەدرێ.


سەرچاوەکان



1811 بینین