هێزی کێشکردن

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-11-05:01:00 - کۆدی بابەت: 4397
هێزی کێشکردن

ناوه‌ڕۆك

پێناسەی کێشکردن

بریتییە لە هێزی کێشکردنی نێوان تەنەکانە بە هۆی بارستاییەکانیانەوە پەیدادەێت هێزی کێشکردن دەتوانێت جووڵەی تەنێک بگۆڕێت بە گۆڕینی بڕی خێراییەکەی وە یان ئاڕاستەی جووڵەکەی وەیان هەردووکیان.

کاریگەرییەکانی کێشکردن لەسەر ماددە

هەموو ماددەیەک بارستایی هەیە، هێزی کێشکردن بە هۆی بارستاییەوە دروست دەبێت لەبەر ئەوە هەموو تەنەکان هێزی کێشکردن کاریان تێ دەکات. ئەمەش بە مانای ئەوە دێک کە هەموو تەنەکان هێزی کێشکردن کاریان تێدەکات بە هۆی تەنەکانی ترەوە ئەم هێزی کێشکردن تەنەکان ڕووە و یەکتر کێش دەکەن مرۆڤ بە هۆی کێشکردنەوە کێشکراوە ڕووە و شتەکانی دەوروبەر کێشکراوە. لە هەمان کاتدا ئەو تەنانەی دەوری مرۆڤ ڕووەو مرۆڤ کێشکراون و لە نێوان خۆیانیشدا کێشکراون بە هۆی هێزی کێشکردنەوە. بەڵام بۆچی مرۆڤ ناتوانێت کاریگەری هێزی کێشکردن ببینێت. بە واتایەکی دیکە بۆچی نابینیت ئەو تەنانە ڕووە و یەکتر بجووڵێن، چونکە بارستاییەکەیان ئەوەندە کەمە ناتوانن هێزێکی کێشکردنی وا دروست بکەن تا ڕووەو یەکتر بجووڵێن، بەڵام مرۆڤ بە هۆی بارستاییەکی زۆر گەورەوە کێش کراوە ئەویش بارستایی زەوییە.

بڕی هێزی کێشکردنی زەوی

بارستایی زەوی ئێجگار گەورەیە بە بەراورد کردنی لەگەڵ ئەو تەنانە لە دەوروبەرماندا هەیە لە بەر ئەوە هێزی کێشکردنی زەوی زۆر گەورەیە، هەر جارێک بتەوێت تەنێک بەرز بکەیتەوە پێویستە هێزێک بەکاربهێنیت تا زاڵ ببیت بەسەر هێزی کێشکردنی زەویدا هەتا ئەگەر ئەو تەنەی بەرزی دەکەیتەوە بەشێکی لەشت بێت. هێزی کێشکردنی زەوی هەموو شتێک ڕووە و چەقی زەوی کێش دەکات بە هۆی ئەم ‌‌هێزەوە کتێبەکان و مێزەکان و کورسییەکان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە وە کاتێك تەنەکان بەر دەبنەوە دەکەونە سەر زەوی لە جیاتی ئەوەی ڕووە و یەکتر یان ڕووەو مرۆڤ بجووڵێن.


سەرچاوەکان



5640 بینین