سوڕی ژیانی خانە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-08-15:59:00 - کۆدی بابەت: 4284
سوڕی ژیانی خانە

ناوه‌ڕۆك

ژیانی خانە

کات دەڕوات مرۆڤیش بە قۆناغەکانی ژیان تێدەپەڕێت و گەورە دەبێت، بە هەمان ڕێگە خانەکان بە قۆناغە جیاوازەکانی ژیاندا تێدەپەڕن، ئەم قۆنا‌غە جیاوازانە لە ژیانی خانە سوڕی خانە پێکدێنێت. سوڕی خانە بە پەیدابوونی خانە دەست پێدەکات و بە دابەشبوونی خانەکە کۆتایی دێت و پێش دابەشبوونی خانەکە وێنەیەکی تری ترشی DNA لەبەر دەگیرێتەوە.

ترشی DNA ماددەیەکی بۆماوەییە دەست دەگرێت بەسەر فرمانەکانی خانە و دروست کردنی خانەی نوێش. ترشی DNA لە پێکهاتەیەکدا ڕێکدەخرێت پێی دەڵێن کرۆمۆسۆم. لەبەرگرتنەوەی کرۆمۆسەمەکان وا دەکات کە خانە نوێیە پەیدابووەکان وێنەیەکی لێکچووی خانە بنچینەیەکە بێت.

دابەشبوونی خانە ناووک سەرەتاییەکان

خانە ناووک سەرەتاییەکان ئاڵۆزیان کەمترە لە خانە ناوک ڕآستەقینەکان. بەکتریا ڕایبۆسۆمەکان و گەردێکی بازنەی لە ترشی DNA تێدایە، بەڵام ئەندامۆچکەی بە پەردە دەورە دراوی نییە، بە دابەشبوونی خانەی بەکتریا دەڵێن دووکەرت بوون واتە دابەشکردنی بۆ دوو بەش. لە دوو کەرت بووندا دوو خانە پەیدا دەبن هەر خانەیەکیان وێنەیەک لە ترشی DNAـی بازنەیی تێدایە. بەکتریا ناتوخمانە زۆر دەبێ.

خانە ناووک ڕآستەقینەکان و ترشی DNA 

خانە ناووک ڕآستەقینەکان زۆر ئاڵۆزترن لە خانە ناووک سەرەتاییەکان، وە بە بوونی بڕی ترشی DNA  زیاتر لەو پەرەسەندوترە. ژمارەی کرۆمۆسۆمەکان لە خانە ناووک ڕاستەقینەکان لە زیندەوەرێکەوە بۆ زیندەوەرێکی دیکە جیاوازن ئەمەش پەیوەندی بە ڕێژەی ئاڵۆزی زیندەوەرانەوە نییە، بۆ نموونە مێشی میەوە ٨ کرۆمۆسۆم، پەتاتە ٤٨ کرۆمۆسۆم و مرۆڤ ٤٦ کرۆمۆسۆمی تێدایە. کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ بە شێوەی جووت جووت ڕیز دەبن، ئەم جووتە کرۆمۆسۆمانە لەیەک دەچن و پێیان دەڵێن کرۆمۆسۆمە لێکچووەکان.

دابەشبوونی خانە ناوک ڕآستەقینەکان

سوڕی خانە لە ناووک ڕآستەقینەکان سێ قۆناغ دەگرێتەوە قۆناغی یەکەم ناودەبرێت بە نێوانە قۆناغ. خانە گەشە دەکات ئەندامۆچکەکانی و کرۆمۆسۆمەکانی لەبەر دەگیرێتەوە دوای لەبەرگرتنەوەی کرۆمۆسۆم دوو وێنە لە بەرگیراوەکەی ناودەبرێت بە دوو کرۆماتید، دوو کرۆماتیدەکە لە ناوچەیەکدا بەیەکەوە بەستراون پێی دەڵێن ناوەندە بەش، هەر کرۆماتیدێک لوول دەبێت و پێچ دەخوات و چر دەبێتەوە ئەوسا کرۆمۆسۆمەکە شێوەی پیتی x  وەردەگرێت.

لە قۆناغی دووەمی سوڕی خانە. دوو کرۆماتیدەکە لەیەک جیادەبنەوە ئەم کردارە ئاڵۆزەی کە دەبێتە هۆی جیابوونەوەی کرۆمۆسۆمەکان ناودەبرێت بە دەزووە دابەشبوون. دابەشبوونی ئاسای وا دەکات کە هەر خانەیەکی پەیدابوو وێنەیەکی نوێی هەموو کرۆمۆسۆمەکانی دەستکەوێت. وە دەتوانرێت کرداری دەزووە دابەشبوون خانە بکرێتە چوار قۆناغی دیکەوە. 

لە قۆناغی سێیەمی سوڕی خانە، خانەکان لەیەکتر جیادەبنەوە بۆ پێکهێنانی دوو خانەی لێکچوو لە خانە بنەڕەتییەکەدا.

دابەشبوونی سایتۆپلازم

لە خانەی گیانەوەی و ئەو خانە ناووک ڕاستەقینانەی کە دیواری خانەیان نییە دابەشبوونی سایتۆپلازم لە پەردە خانەکەوە دەست پێدەکات بەرەو ناوەوە بۆ پێکهێنانی کەندەک ئەمە بەردەوام دەبێت لە خانەکە تا دروست کردنی دوو خانە، بە کەرتبوونی سایتۆپلازم دەڵێن دابەشبوونی سایتۆپلازم. لە خانە ناووک ڕاستەقینەکانی ڕووەک و قەوزە و کەڕوو کە دیواری خانەیان هەیە، دابەشبوونی سایتۆپلازم بە شێوەیەکی کەمێک جیاوازتر ڕوودەدات، لەو زیندەوەرانەدا خانە پەڕە لە ناوەڕاستی خانە پێکدێت، خانە پەڕە ئەو ماددانەی تێدایە کە پێویستە بۆ دروستکردنی پەردە و دیواری خانەی نوێ کە دوو خانە نوێیەکە لەیەک جیادەکاتەوە دوای دابەشبوونی خانە دیواری خانە جێی خانە پەڕە دەگرێتەوە.


سەرچاوەکان



1782 بینین