ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-07-02:38:00 - کۆدی بابەت: 4240
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)

ناوه‌ڕۆك

كورتەیەك دەربارەی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی

ئامانج و ئەركەكانی ڕێخراوە جیهانییەكان لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگۆڕێت، بەڵام هەموویان لەیەك دەچن لە ڕووی خرمەتكردنی گۆمەڵگە و ئەو كەسانەی كە وڵاتەكەی خۆیان بەجێهێشتووە (پەنابەران)، بۆیە ڕێخراوێك دروستكراوە بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی تاكەكان كە ناونراوە بە (ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی)، بۆیە لێردا وەڵامی پرسیاری ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی چییە و ئامانجەكانی چین دەدەینەوە.

ناساندنی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی یەكێكە لە ڕێخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە كە گرنگی بە بارودۆخی تەندروستی دەدات، لە ساڵی 1948 ئەم ڕێكخراوە دامەزراوە و بارەگاكەی لە جنێفە لە سویسرا كە مارگرێت چان (Margaret Chan) بەڕێوبەرایەتی دەكات، ئەم ڕێكخراوە كاری دروستكردنی پڕۆگرامی تایبەتە بە لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان، هەروەها یارمەتیدانی تەندروستی ئەو ولاتانەی كە پێویستیانە.

ئامانجەكانی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی

ئەم ڕێخراوە دروستكراوە بۆ چەند ئامانجێك كە بریتین لە:

  • كاركردن لەسەر ئەو بابەتانەی كە پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە لەسەر ئاستێكی جیهانی.
  • گەشەپێدانی ئاسایشی تەندروستی و یارمەتیدانی ئەو كەسانەی كە پێویستیان پێیەتی.
  • گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی بواری تەندروستی وڵاتەكان.
  • دروستكردن و جێبەجێكردنی پڕۆگرامی جیاوازی تەندروستی.
  • دابینكردنی پشتگیری تەندروستی بۆ هەموو وڵاتە جیاوازەكانی جیهان.

فەرمانگە هەرێمییەكانی سەر بە ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی

بارەگای سەرەكی ڕێكخراوەكە دەكەوێتە جنێفەوە بەڵام چەندین فەرمانگەی تری هەیە لە وڵاتە جیاجیاكاندا، كە بریتین لە:

  • فەرمانگەی هەرێمی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، بارەگاكەی دەكەوێتە هیندستان.
  • فەرمانگەی هەرێمی كیشوەری ئەوروپا، بارەگاكەی دەكەوێتە دانیمارك.
  • فەرمانگەی هەرێمی ئەفریقا، بارەگاكەی دەكەوێتە كۆنگۆ.
  • فەرمانگەی هەرێمی ئەمریكا، بارەگاكەی دەكەوێتە واشنتۆن.
  • فەرمانگەی هەرێمی كە دەكەوێتە پایتەختی میسر لە قاهیرە.
  • فەرمانگەی هەرێمی كە دەكەوێتە فلیپین لە شاری مانیلا.

ئەندامەكانی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی

ڕێخراوەكە چەندین ئەندامی تێدایە لە وڵاتانی ترەوە كە پێكەوە ڕێكخراوەكە بەڕێوەدەبەن كە ژمارەیان دەگاتە 193 ئەندام، كە توێژینەوە و پرۆگراكی تایبەت ئەنجامدەدەن و پێكەوە كار دەكەن لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی جیهانی.


سەرچاوەکان



2230 بینین