فێربوون و مەرجەکانی فێربوون چین؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-03-04:30:00 - کۆدی بابەت: 4115
فێربوون و مەرجەکانی فێربوون چین؟

ناوه‌ڕۆك

فێربوون

وشەی فێربوون لە دەروونزانی بەشێوەیەکی فراوان بەکاردێت چونکە تەنها فێربوون چوارچێوەی قوتابخانە ناگرێتەوە بەڵکو هەموو ئەو زانیاریانە دەگرێتەوە کە مرۆڤ وەری دەگرێت لە ئاڕاستە و بەها و واتاکان و سۆزەکان و توانستە جیاجیاکانی کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ وەری دەگرێت. بۆ نمونە ئەو ئاوازەی بۆ چەند جارێک گوێی لێ دەگرین دەتوانین بیڵێینەوە، یان دوای ئەوەی بۆ چەند جارێک دەچینە شوێنێکشانایی و شارەزایی دەربارەی شوێنەکە پەیدادەکەین، یان کاتێک فێری ڕێزگرتنی کەسانی تر دەبین لە دەرئەنجامی مامەڵە کردنمان لەگەڵیان. لە هەندێک بارودۆخی جیاواز ئێمە فێری ترس و خۆشەویستی و تووڕەبوون دەبین کاتێک لە بارودۆخی جیاجیا دووچاری دەبینەوە وە وامان لێدەکات ڕەفتاری تایبەت بەم بارودۆخە بنوێنین.

مەرجەکانی فێربوون

  1. بوونی تاک (مرۆڤ یان ئاژەڵ) لە بەردەم بارودۆخێکی نوێ یان بەربەستێک لەبەردەم تێرکردنی ئارەزوو و پاڵنەرەکانی واتە لە بەردەم کێشەیەک دابێت و پێویستە چارەسەری بکات بۆ نمونە لەبەرکردنی شعرێک، یان کارکردن لەسەر بابەتێکی بیرکاری، یان فێربوونی کارێکی نوێ وەک شۆفێری یان جۆرە یاریەک.
  2. بوونی پاڵنەر بۆ فێربوون چونکە فێربوون بەبێ پاڵنەر نابێت واتە ئەگەر کەسەکە ئامانجێکی دیاریکراوی نەبێت بۆ وەرگرتنی زانیاری ئەوا هەرچەند وروژێنەری جیاجیای هەبێت و هەلی فێربوونی بۆ بڕەخسێت پڕۆسەی فێربوون ئەنجام نادرێت.
  3. گەیشتنی تاک بە ئاستێکی باش لە پێگەیشتن بۆ ئەوەی بتوانێت فێربێت چونکە فێربوون بەبێ پێگەیشتن نابێت بۆ نمونە ئەگەر بمانەوێت مناڵێکی تەمەن سێ ساڵ یان کەمتر فێری نوسین بکەین ئەوا هەموو هەوڵەکانمان بە سەرنەکەوتویی کۆتایی پێدێت، چونکە گەشەی دەماری منداڵ لەم تەمەنە کامڵ نەبووە بۆیە ناتوانێت کۆنترۆڵی پەنجەکانی بکات بۆ ئەوەی وشە بنوسێت.


سەرچاوەکان



5070 بینین