زیندەوەرە پێشەنگییەکان 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-02-23:31:00 - کۆدی بابەت: 4088
زیندەوەرە پێشەنگییەکان 

ناوه‌ڕۆك

پێشەنگییەکان 

هەندێکیان زۆر بچووکن بە شێوەیەک کە بەبێ وردبین نابنرێن، وە هەندێکیان بە درێژی چەند مەترێک گەشە دەکەن. هەیانە ژەهراوەییە، بەڵام هەندێکیان خۆراک بۆ مرۆڤ دابین دەکەن. زیندەوەری پێشەنگی تاکێکە لە شانشینی پێشەنگی، پێشەنگییەکان لە چەند ڕوویەکەوە جیاوازن لە زیندەوەرەکانی دیکە. کۆمەڵە جیاوازەکانی پێشەنگی وەک قامچیدارەکان و کەڕووی مڵ و ئولفا و پارامیسیۆم.

جیاکەرەوەی گشتی

پێشەنگییەکان هەمەجۆرن و هەندێ جیاکەرەوەی هاوبەشیان هەیە لە نێوانیاندا. زۆربەی پێشەنگییەکان زیندەوەری تاک خانەن، بەڵام هەندێکیان لە چەند خانەیەک پێکدێن و هەندێکیان بە مۆڵگەیی دەژین، هەندێ لە پێشەنگییەکان خۆراکی تایبەت بە خۆیان بەرهەم دێنن، بەڵام هەندێکیان لەسەر زیندەوەری دیکە دەژین، یان ماددەی شیکراوە بەکاردێنن. هەندێ جۆری پێشەنگییەکان دەست دەگرن بەسەر جووڵەی تایبەتی خۆیاندا، بەڵام هەندێ جۆری دیکەیان توانای ئەمەیان نییە، بەڵام هەموو پێشەنگییەکان ناوک ڕاستەقینەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە هەموو خانەیەک لە خانەکانی ناوک ڕآستەقینەن، تاکەکانی شانشینی پێشەنگی جیاوازی کۆیان کۆیان دەکاتەوە لە ئەندامی شانشینەکانی دیکە، زیاتر لەوەی کە لێکچوون لە نێوان خۆیان کۆیانبکاتەوە، وە پێشەنگییەکان کەمتر ئاڵۆزن لە چاو هەموو زیندەوەرە ناوک ڕاستەقینەکان وە بە پێچەوانەی کەڕوو و ڕووەکەکان و گیاندەوەران، پێشەنگییەکان بۆ نموونە شانەی تایبەتمەندیان نییە وە لەبەر ئەوەی پێشەنگییەکان هەمەجۆرن بۆیە هەندێک زانا پێیان وایە دەبێ شانشینی پێشەنگییەکان دابەش بکرێ بۆ چەند شانشینێک وە تا ئێستاش هەر بە پۆلێنی پێشەنگیەکاندا دەچنەوە.

پێشەنگییەکان و خۆراک

پێشەنگییەکان بە چەندین ڕێگە خۆراک بەدەست دێنن، هەندێک پێشەنگی خۆراکی تایبەت بە خۆی دروست دەکات وە هەندێک پێشەنگی لەسەر زیندەوەری دیکە دەژیەت و پارچە یان بەرهەمی زیندەوەری دیکە دەخوات. هەندێ پێشەنگی زیاتر لە ڕێگەیەک بەکاردێنێ بۆ بەدەستهێنانی خۆراک، بەرهەمهێنانی خۆراک لە ناو پێشەنگییەکان، هەندێ پێشەنگی بەرهەمهێنەر خۆراکی تایبەت بە خۆیان دروست دەکەن بە هەمان شێوازی ڕووەکە سەوزەکان. پێشەنگیە بەرهەمهێنەرەکان پێکهاتووی تایبەتیان هەیە لە خانەکانیاندا پێیدەڵێن پلاستیدە سەوزەکان ئەم پێکهاتانە وزەی ڕۆشنایی خۆر وەردەگرن، پێشەنگییەکان ئەم وزەیە بەکاردێنن بۆ بەدەست هێنانی خۆراک، بەکردارێک کە ناودەبرێت بە ڕۆشنەپێکهاتن، ڕووەکەکان هەمان کردار بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی خۆراکی تایبەتی خۆیان.

بەدەستهێنانی خۆراک

هەندێ پێشەنگی خۆراکی ئامادەکراوی خۆی لە ژینگەوە بەدەست دێنێ. ئەم پێشەنگیانە (خۆنەژێنن) ئەو زیندەوەرانەن ناتوانن خۆراکی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن. زیندەوەری خۆنەژێن توانای دروسکردنی ئاوێتە ئەندامییەکانی ماددە نا ئەندامییەکاندا نییە، ئەم زیندەوەرانە زیندەوەرانی دیکە یان چەند بەشێک لە زیندەوەری دیکە یان بەرهەمەکانیان یان بەشەماوەکانیان دەخۆن. زۆر لە پێشەنگییەکانی خۆنەژێن زیندەوەری بچووکی وەک بەکتریا یان هەوێن یان پێشەنگیەکانی دیکە دەخۆن. زیندەوەرە خۆنەژێنەکان لە گیانەوەران دەچن لە ڕووی بەدەستهێنانی خۆراک، هەندێ لە پێشەنگییە خۆنەژێنەکان شیکەرەوەن، چونکە وزە بەدەست دێنن لە ئەنجامی شیکردنەوەی ماددە ئەندامیە مردووەکان. وە هەندێ لە پێشەنگییەکان بە زیاتر لە ڕێگەیەک خۆراک بەدەست دێنن، بۆ نموونە کەڕووی مڵ وزە لە ڕێی قوتدانی زیندەوری بچووک و تەنۆلکەی ماددە ئەندامییەکان بەدەست دێنێ، هەندێ لە زیندەوەرە پێشەنگییەکانی خۆنەژێن مشەخۆرن. مشەخۆر زیندەورێکە خۆراک دەخوات بە خواردنی زیندەورێک لە جۆرێکی دیکە (خانەخوێ) ئاسایی مشەخۆر زیان بە خانەخوێ دەگەیەنێت. خانەخوێ هەرگیز سوود لە بوونی مشەخۆر وارناگرێ. مشەخۆر کە هێرش دەبەنە سەر زیندەوەرێکی دیکە بۆ بەدەستهێنانی ئەو خۆراکە ماددانەی کە پێویستیانە، ئەو زیندەوەرەی کە مشەخۆر هێرش دەکاتە سەری بە خانەخوێ ناودەبرێ. مشەخۆرەکان زیان بە خانەخوێ دەگەیەنن و پێشەنگیە مشەخۆرەکان لەوانەیە هێرش بەرنە سەر کەڕووەکان یان ڕووەکەکان یان گیانەوەران. 

زۆربوونی پێشەنگییەکان 

پێشەنگییەکان زۆردەبن، هەروەکو چۆن هەموو زیندەوەران زۆردەبن، ئەمەش بە چەند ڕێگایەک زۆردەبن هەنێکیان ناتوخمانە زۆر دەبن وە هەندێکیان توخمانە زۆر دەبن و هەندێ پێشەنگی دیکە ناتووخمانە زۆردەبن لە قۆناغێکی سوڕی ژیانیاندا وە بە ڕێگای توخمانە لە قۆناغێکی دیکەدا.

  • ناتوخمە زۆربوون

زۆربەی پێشەنگییەکان ناتوخمانە زۆردەبن، لە ناتوخمەزۆربوون نەوەکە لەیەک تاکەوە پەیدا دەبێ، ئەم نەوەیە بەتەواوەتی لەو تاکە دەچێ کە لێی پەیدابووە، نموونەیەک لەو پێشەنگیانەی کە بەم جۆرە زۆر دەبن یۆگلینایە کە ناتوخمانە زۆردەبێ بە ڕێگەی دووکەرت بوون. لە دوو کەرتبووندا پێشەنگیە تاک خانەکە دابەش دەبێ بۆ دوو خانە لە هەندێک باردا پێشەنگیە فرە دابەش بوون بەکاردێنێ بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە دوو خانە لەیەک تاکدا لەهەمان کات، هەر خانەیەکی نوێ پێشەنگییەکی تاک خانەیە.

  • توخمە زۆربوون

هەندێ لە پێشەنگی توانای توخمە زۆربوونیان هەیە، توخمە زۆربوون پێویستی بە دوو باوان هەیە، هەندێک جار پارامسیۆم توخمانە زۆر دەبێت بە کردارێک کە پێی دەڵێن پیتگۆڕکێ. زۆر لە پێشەنگیەکان دەتوانن توخمانە و ناتوخمانە زۆرببن، لە هەندێک پێشەنگیە بەرهەمهێنەرەکاندا، ڕێگەی زۆربوونە کە ئاڵوگۆڕی  پێ دەکرێ لە وەچەیەکەوە بۆ وەچەیەکی دیکە، بۆ نموونە باوان ناتوخمانە زۆر دەبن بەڵام نەوەکەی توخمانە زۆردەبن، هەندێک پێشەنگی دیکە ناتوخمانە زۆردەبن هەتا ئەوکاتەی بارودۆخی ژینگەیی سەخت دەبێ وەک کەمبوونەوەی خۆراک یان ئاو، ئەوسا توخمە زۆربوون بەکاردێنێ. وە بەم شێوەیە دەمێنێتەوە تاوەکو بارودۆخەکە باش دەبێت.

سوڕی ژیانی پلاسیمۆمۆدیۆم 

هەندێ لە پێشەنگییەکان سوڕی ژیانی ئاڵۆزیان هەیە، ئەم پێشەنگیانە چەندین جار شێوەیان دەگۆڕن. پێشەنگی پلاسمۆمۆدیۆم فیفاکس ئەویش ئەو زیندەوەرە پێشەنگیە کە دەبێتە هۆی نەخۆشی مەلاریا، ئەم پێشەنگیە پشت بە مرۆڤ و مێشوولە دەبەستێت لە زۆربوونیدا. وە سوڕی ژیانی ئەم پێشەنگیە بەم جۆرەیە:

  • کاتێک مێشوولەئەکی تووش بوو بە مرۆڤێکەوە دەدا پلاسمۆمودیۆم فیفاکس دەردەپەڕێتە ناو خوێنەکەی.
  • پلاسمۆمودیۆم فیفاکس دەچێتە خانەکانی جگەری مرۆڤ، پاشان زۆر دەبێ و دەگەڕێتەوە بۆ ڕێڕەوی خوێن بە شێوەیەکی نوێ.
  • پلاسمۆمودیۆم فیفاکس هێرش دەباتە سەر سەر خانەکانی خڕۆکەی سووری خوێن و بە خێرایی زۆردەبێ و خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەتەقن، و پلاسمۆمودیۆم  بە شێوەیەکی نوێی دیکە دەردچێ.
  • مێشوولەیەکی نوێ بە مرۆڤی تووشبووەوە دەدات و پلاسمۆمودیۆمەکەی لێ وەردەگرێ.
  • پلاسمۆمودیۆم لە مێشوولەدا پێدەگات تا دەگاتە شێوەی بنچینەیی خۆی، پاشان سوڕەکە دەست پێدەکاتەوە.

 

 


سەرچاوەکان



3768 بینین