ڕۆشنەپێکهاتن 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-02-08:20:00 - کۆدی بابەت: 4079
ڕۆشنەپێکهاتن 

ناوه‌ڕۆك

ڕۆشنەپێکهاتن چییە؟

ڕووەکەکان سیان نییە، بەڵام ڕووەکەکان وەک زیندەوەرانی دیکە پێویستیان بە هەوا هەیە، هەواش دوائەکسیدی کاربۆن و ئۆکسجین و گازی دیکەی تێدایە، لەشت پێویستی بە ئۆکسجینە هەروەها ڕووەکەکانیش پێوسیتیان پێی هەیە بەڵام گازە گرنگەکەی کە ڕووەکەکان پێویستیان بە دوانەئۆکسیدی کاربۆنە. ڕووەکەکان دوانەئۆسکیدی کاربۆن بەکاردێنن لە ڕۆشنە پێکهاتندا. ڕۆشنەپێکهاتن ئەو کردارەیە کە بە هۆیەوە ڕووەکەکان خۆراکی تایبەتی خۆیان دروست دەکەن، ڕووەکەکان وزەی ڕۆشنایی خۆر وەردەگرن لە کاتی ڕۆشنە پێکهاتندا، ئەم وزەیە بەکاردێ بۆ دروستکردنی شەکری گلۆگۆز  (C6H12O6) لە دوانەئۆسکیدی کاربۆن (CO2) و ئاو  (‌H2O).

وەرگرتنی وزەی ڕۆشنایی

خانە ڕووەکییەکان جۆرێک لە ئەندامۆچکەیان هەیە کە بە سەوزە پلاستیدەکان ناودەبرێن، سەوزە پلاستیدەکان بە دوو پەردە دەوردراون، لە ناو سەوزە پلاستیدەکەدا پێکهاتووی پەردەیی هەن کە بە گرانا ناودەبرێت، کە بۆیەیەکی سەوزیان تێدایە بە کلۆرۆفیل ناسراوە و ئەویش وزەی ڕۆشنایی دەمژێت. ڕۆشنایی خۆر لە چەندین درێژە شەپۆلی جیاوازی ڕۆشنای پێکدێت، کلۆرۆفیل زۆر لەم درێژە شەپۆلانە دەمژێت بەڵام ئەو درێژی شەپۆلانە لە ڕۆشنایی سەوز بە بڕێکی زیاتر دەداتەوە وەک لە درێژی شەپۆلەکانی ڕەنگی دیکەی ڕۆشنایی، بۆیە زۆربەی ڕووەکەکان بە سەوزی دەردەکەون.

دروست کردنی شەکر

ئەو وزە ڕۆشناییەی کە کلۆرۆفیل وەری دەگرێت بەکاردێت لە بەشداریکردن لە دروستکردنی گەردەکانی کلۆکۆز و گازی ئۆکسجین لە خانەکانی ڕووەکەکە بەرهەم دێت. کرداری ڕۆشنەپێکهاتن کردارێکی ئاڵۆزە لە چەند هەنگاوێکی زۆر پێکدێت لەم هاوکێشەی خوارەوەدا بە کورتی ڕوونی دەکاتەوە
CO2 + 6H2O →C6H12O6 + 6O26
گەردەکانی کلۆکۆز وزە کۆدەکەنەوە خانەکانی ڕووەکیش ئەم وزەیە بەکاردێنن لە زیندەچالاکییەکاندا وە بۆ ئەوەی وزە بەدەست بێت، خانەکانی ڕووەک کلوکۆز و گەردە خۆراکییەکانی دیکە شیدەکەنەوە بە کردارێک پێدەڵێن خانە هەناسە، خانە هەناسە ئەو کردارەیە کە تێیدا خانەکان ئۆکسجین بەکاردێنن بۆ دەرپەڕاندن و بەرهەمهێنانی وزە لە خۆراکەوە. لە کاتی خانە هەناسە ئۆکسجین بەکاردێنن و دوانەئۆکسیدی کاربۆن و ئاو بەرەڵا دەکەن، هەرچی کلۆکۆزی زیادەیە دەگۆڕدرێت بۆ سوکەرۆز یان کۆدەکرێتەوە وەک نیشاستە.

گازگۆرکێ 

زۆر لە بەشە هەواییەکانی ڕووەک بە کیوتیکل داپۆشراون، کیوتیکل ڕووەک دەپارێزێ لە ونکردنی ئاو.، دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە ڕێی دەمیلەکانەوە دەچێتە گەڵای رووەکەکان. دەمیلە دەرچەیەکە لە ڕووپۆشی دەرەوەی گەڵا و لە چینی کیوتیکل دایە هەموو دەمیلەیەک بە دوو پاسەوانە خانە دەورەدراوە وەک جووتە دەرگا کاردەکەن. دەمیلەکان دەکەنەوە و دایدەخەن. لە کاتێکدا کە دامیلەکان دەکرێنەوە هەوا دەچێتە ژوورەوە  لەگەڵ گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بۆ ناو گەڵاکە. وە ئەو ئۆکسجینەی کە لەماوەی کرداری ڕۆشنەپێکهاتندا گەڵاکە بەجێ دەهێڵێت لە ڕێی دەمیلەکانەوە وە هەروەها هەڵمی ئاویش گەڵاکە بەم شێوەیە بەجێ دەهێڵێت. بەکرداری ونکردنی گەڵاکان بۆ ئاویش دەڵێن هەڵمێن. هەڵمێن ئەو کردارەیە کە تێیدا ڕووەکەکان هەڵمی ئاو دەردەپەڕێنە هەوا لە ڕێی دەمیلکەکانەوە وە زۆربەی ئەو ئاوەی کە ڕەگەکان دەیمژن جێی ئەو ئاوە دەگرێتەوە کە لەکاتی هەڵمیندا ونی دەکات، هەندێ جار گەڵای ڕووەکەکان ئاو زیاتر ون دەکەن لەوەی کە ڕەگەکان دەیمژن، لە کاتێکدا کە ئەمە ڕوودەدات ڕووەکەکە سیس دەبێت.

گرنگی ڕۆشنەپێکهاتن

رووەکەکان و زیندەوەرانی دیکە کە هەڵدەستن بە کرداری ڕۆشنەپێکهاتن وەک هەندێک لە بەکتریا و زۆر لە پێشەنگییەکان، بنکەیەک پێکدێنن بۆ هەموو زینجیرە خۆراکییەکان لەسەر زەوی. ڕووەکەکان وزەی خۆر پاشەکەوت دەکەن وەک وزەیەکی کیمیایی وە هەندێ لە گیانەوەرەکان ئەم وزەی کیمیاییە بەکاردێنن کاتێک ڕووەکەکان دەخۆن و بەڵآم گیانەوەرەکانی دیکە ئەم وزەیان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕووەکەکانەوە بەدەست دەکەوێت. ئەم گیانەوەرانەش گیانەوەری ڕووەک خۆر دەخۆن. وە زۆربەی زیندەوەرەکان ناتوانن بەبێ ئەو زیندەوەرانەی کە ڕۆشنە پێکهاتن ئەنجام دەدەن بژین. ڕووەکەکان و گیانەوەران و زۆربەی زیندەوەرەکانی دیکە پشت بە خانە هەناسە دەبەستن بۆ بەدەستهێنانی وزە، کرداری خانە هەناسە پێویستی بە ئۆکسجین هەیە، ئۆکسجینیش بەرهەمێکی لاوەکییە لە کرداری ڕۆشنەپێکهاتندا، کەواتە ڕۆشنەپێکهاتن ئەو ئۆکسجینە دابین دەکات کە گیانەوەران و ڕووەکەکان لە خانە هەناسەدا پێویستیان پێی دەبێت.


سەرچاوەکان



5383 بینین