ڕاپەڕینی ١٩٥٦ لە عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-29-18:18:00 - کۆدی بابەت: 3900
ڕاپەڕینی ١٩٥٦ لە عێراق

ناوه‌ڕۆك

ڕاپەڕینی ١٩٥٦

بەر لە ڕاپەڕینی گەلی عێراق لە ساڵی ١٩٥٦ کۆمەڵێک ڕووداو لەبەرەی دەوڵەتان و عەرەبییدا هاتە کایەوە و بوو بە هۆکارێک لەوانە (پەیمانی بەغداد) لە ساڵی ١٩٥٥ لە نێوان عێراق و تورکیا و پاکستان و ئێران و ئینگلتەرا و ئەمریکا، بە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەنگلۆ-ئەمریکی لە ناوچەکەدا و بەربەرەکانیکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی. ئومێدی لای گەلانی ژێردەستی وەک (بەلوچ و کورد) بڕی کە ئەمریکا وەک زلهێزێک بیر لە مافە ڕەواکانیان بکاتەوە و پشتگیریان بکات. گەلی عێراق بە خۆی و بە حیزبە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانەوە دژی سازکردنی ئەم پلانە وەستا و بەیاننامەی سیاسی حزبەکان بۆ گۆڕینی دەرچوو. 

کاتێک میسر لە ساڵی ١٩٥٦ کۆمپانیا (نۆکەندی سویسی) خۆماڵی کرد حکوومەتەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا لەگەڵ ئیسرائیل هێرشێکی سێ قۆڵیان کردە سەر میسر. لە عێراقیشدا ڕاپەڕی، بەڵام حکوومەتی نوری سەعید حوکمی عورفی بڕیاریدا دەزگاکانی حکومەت ئەوپەڕی تۆقان و ئازاردان و دڵ رەقیان بەکارهێنا بۆ دەمکووتکردنی گەل و ژمارەیەکی زۆر لە ناونیشتیمانان شەهید و گەلێکیشیان بریندار بوون، خوێندن لە زانستگا و قوتابخانەکاندا ڕاگیرا و ڕۆژنامەکان خرانە ژێر چاودێری سوپاییەوە و سەرکردەکانی بزووتنەوەی نیشتیمانی گیران و بەزەبری هێز ڕاپەڕینەکە دامرکێنرا. شایەنی باسە بارزانی و هاڤاڵەکانی کە ئەو کاتە لە دوورە وڵاتیدا دەژیان (لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو) پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ هاوکاری گەلی میسر پیشاندا کە ئەمەش بووە جێی ڕێز و پێزانین لەلایەن (جەمال عەبدولناصر).


سەرچاوەکان



700 بینین