هێزی کار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-02:26:00 - کۆدی بابەت: 3810
هێزی کار

ناوه‌ڕۆك

هێزی کار چییە؟

ئەو هێزەیە کە مرۆڤ لەسەر کار هەیەتی، کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک توانای ماددی و هزری تەواو لە لەشی مرۆڤدا و لە کەسایەتی زیندووی، کە لە ڕێگایەوە دەتوانێت توانای ماددی (شمەک و کارگوزاری) بەرهەم بهێنێت.
هێزی کار دامەزرێنەر و جووڵێنەری هۆیەکانی بەرهەمهێنانە، لەگەڵ پێشکەوتنی هۆکارەکانی بەرهەمهێنان لەمرۆڤدا توانای زیاتر بۆ کارکردن دروست دەبێت، کار توانای مرۆڤە بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەک بۆ بەدەستهێنانی بژێوی و دابینکردنی پێداویستی و لە ئەنجامدا بەشداریکردن لە دروستکردنی خۆشگوزەرانی گشتی بۆ کۆمەڵگە.
بەڵام هێزی کارکەر (labor force) ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە توانای کارکردنیان هەیە و بە کاری بەرهەمهێنی هەڵدەستن و لە بری ئەم کارەشیان کرێیەکی نەختینە یان زیندەماڵی وەردەگرن، ئەم حاڵەتە ئەو بێکارانەش دەگرێتەوە کە (حەز و ئارەزووی کاریان هەیە، بەڵام دەستیان ناکەوێت).
بە دەستەواژەیەکی تر ڕێژەیەکی دیاریکراوە لە کۆی دانیشتوان کە هێزی کاری ناو کۆمەڵگا پێک دەهێنن (سەرجەن ئەو هێزەیە لە هەر قۆناغێکی زەمەنی دەخرێتە ڕوو) واتە ئەو بەشەی دانیشتوانە کە توانا و ئارەزووی کارکردنیان هەیە.


سەرچاوەکان



1336 بینین