کار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-02:18:00 - کۆدی بابەت: 3808
کار

ناوه‌ڕۆك

کار چییە؟

کار لە بنەما گرنگەکانی بەرهەمهێنانە (ڕەنگە لە گرنگترینیان بێت)، ئەو داهاتانەی لە ئاکامی کارەکەوە دەست دەکەوێت بەشی هەرە زۆری داهاتی نەتەوە پێک دێنێ، کار بریتییە لە خستنەڕووی دەرامەتە مرۆییەکان لە هەردوو بواری جەستەیی و هزرییەوە، ئەم خستنەڕووەش پشت بە دوو هۆکار دەبەستێت، کە ئەمانەن:

١- هێزی کاری کۆمەڵایەتی بەردەست، بە واتا دانیشتوان جگە لەو توێژ و گروپەی کە کار ناکەن.
٢- ژمارەی کاتژمێرەکانی کاری هەفتانەی دانیشتوان کە ئامادەیە ئەنجامی بدات.

کار بەوە پێناسە دەکرێت، (توانایەکی جەستەیی و بیرییە کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات لە بواری چالاکی ئابووری و پیشەیی لە پێناو بەدەستهێنانی سوودێک، واتە بەدەستهێنانی پاداشتێک).

هۆكارەكانی كاریگەری لەسەر توانای كار

کۆمەڵێک هۆکاری جۆراوجۆر هەیە کە کاریگەری لەسەر توانای کاری هەیە، لەوانە:

  • تەندروستی گشتی هێزی کار.
  • ڕۆشنبیری گشتی و ئەو پێشینە زانیاریەی کە هێزی کار هەیەتی.
  • ئەو پاداشتەی لە بەرامبەر کار پێشکەش دەکرێت.
  • مەشقکردن.


سەرچاوەکان



986 بینین