واتای پیاز له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-04-19:31:00 - کۆدی بابەت: 1964
واتای پیاز له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای پیاز‌‌ لە خەودا کردووە . 

پیاز له‌ خه‌وندا

پیاز له‌ خه‌ودا ماڵی حه‌رام و قسه‌ی ناپه‌سه‌ند و ناشرینه‌ ، ئه‌گه‌ر بینه‌ری خه‌وه‌كه‌ پیاوێكی ڕه‌فتار چاك بوو به‌ كۆششی خۆی له‌ خواردنی ماڵی حه‌رام خۆی دور ده‌خاته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر ڕفتار چاك نه‌بوو ماڵی حه‌رام كۆده‌كاته‌وه‌و خه‌ڵكی به‌رده‌وام باسی به‌ خراپه‌ ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پیازی سوری بینی ، ئه‌گه‌ر پاككراوی بینی سه‌رئه‌نجام له‌ خواردنی ماڵی حه‌رام دور ده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خودا .


سەرچاوەکان



2890 بینین