زانستی ئابووری

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24-04:34:00 - کۆدی بابەت: 3649
زانستی ئابووری

ناوه‌ڕۆك

 ئابووری زانستە یان هونەر؟

  • زانست بریتییە لە کەڵەکەبوون و پۆلێن و ڕێکخستنی زانیارییەکان بۆ دۆزینەوەی بنەما سەرەکییەکان و کاری یاساکان.
  •  هونەر ئاماژە کردنە بۆ توانا و کارامەیی جێبەجێکردنی ئەرکەکان یان پیادەکردنی شێوازێک، بۆیە ئابووری و پیادەکردنی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە لە واقعیدا هەن. بە واتایەکی تر ئابووری زانست و هونەرە، و لەبەر ئەوەی لەگەڵ چالاکییەکانی کۆمەڵگە دەکات، بۆیە زانستێکی کۆمەڵایەتییەوە و پەیوەندی بە زانستەکانی کۆمەڵایەتی و ڕەفتارییەوە هەیە وەک زانستەکانی مێژوو، ڕامیاری و زانستی دەرونناسی و کۆمەڵناسی.

پێناسەی زانستی ئابووری

زانستی ئابووری یەکێکە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان کە بە شێوەیەکی سەرەکی بایەخ بەو ڕێگایانە دەدات کە کۆمەڵگا دەست نیشانی دەکات بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە سنووردارەکانی، کە بەکارهێنانەکی شوێنگرەوەی هەبێت بۆ بەرهەمهێنانی شمەک و خزمەتگوزارییە بەکاربراوەکانی ئێستا و ئایندە. یان دەتوانین بڵێین ئەو زانستەیە لە دابەشکردنی دەرامەتە دەگمەنەکان لە نێوان بەکارهێنان و ئامانجە جۆربەجۆرەکاندا دەکۆڵیتەوە. لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەی ڕەفتاری مرۆڤ لەمیانەی ئەنجامدانی چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی بە ئامانجی هێنانەدی خۆشگوزەرانی. زانستێکە لە شێوازی زیادکردنی بەرهەمهێنان دەکۆڵێتەوە بە ئامانجی چاک کردنی ئاستی بژێوی. ئەم پێناسانەی سەرەوە هەر یەکێکیان ئاماژە بۆ بارێکی دیاریکراو دەکەن، بەڵام هەر هەموویان پێکەوە ئەوە نیشان دەدەن کەوا زانستی ئابووری زانستێکە گرنگی دەدات بە دەرامەت و دەگمەنییەکەی. ئەم دەرامەتە دەگمەنانەش هەموو پێداویستییەکانی مرۆڤ پڕ ناکەنەوە. بۆیە پێویستە کۆمەڵگە دەست بەو دەرامەتانەوە بگرێت و ئابووریناسان گرنگی بەو شوێنگرەوانە (Alternatives) دەدەن لە جیاتی ئەم دەرامەتانە بەکار دەهێنرێت و دۆزینەوەی ئەو ڕێگایانەی کە کۆمەڵگە لە کۆتاییدا هەڵیاندەبژێرێ بۆ بەکارهینانی ئەو دەرامەتە ڕەخساوانەی هەیە. هەروەها ڕێگە بە تاکەکان دەدات سەربەست بن لە چۆنیەتی دابەشکردنی و بەکارهێنانی دەرامەتەکان، بۆیە پێویستە لەسەریان ئەو شمەکانە هەڵبژێرن کە دەبێ بە داهاتەکانیان بیکڕن. چۆنیەتی بەکارهێنانی کاتەکانیان و ژمارەی مناڵەکانیان و شتی دیکە. بوار بۆ ئابووریناسان دەڕەخسێنێ کە گرنگی بەو ڕێکخاوە ئابووریە جیاوازانە و بایەخ بە ڕۆڵی حکومەت بدەن لە ئابووریدا لە ژێر سایەی سیستەمە جیاوازەکان.


سەرچاوەکان



7617 بینین