شێرپەنجەی سورێنچک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-16:38:00 - کۆدی بابەت: 3354
شێرپەنجەی سورێنچک

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی شێرپەنجەی سورێنچک چین؟

لەوەدەچێ فاکتەرەکانی ژێرەوە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پێکهێنانی شێرپەنجەی سورێنچک هەبێت:

  • خواردنەوەی لە ڕادەبەدەری ئەلکۆل
  • جگەرەکێشان
  • هەڵمژینی ماددەی سڕکەر
  • خواردنی چای زۆر گەرم
  • ئاشڵازیای درێژخایەن
  • گەڕانەوەی بەردەوامی ترشیی (ئەسیدی) گەدە بۆ سورێنچک
  • کەمبوونی ڤیتامینەکانی A، B1، C لە ڕژێمی خۆراکیدا.

نیشانەکانی شێرپەنجەی سورێنچک

دابەزینی بەردەوامی قورسایی جەستە لە ماوەیەکی کورتدا. دژواریی قووتدانی پارو و خواردنەوە لە نیشانەکانی سەرەتایی شێرپەنجەی سورێنچکن. هەروەها ئێش لە کاتی قوتدان دەتوانێ بەرەو سنگ و پشت تەشەنە بکات. گەڕانەوەی خۆراکی هەزم نەکراو بەرەو دەم، دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوەش هەروەها لەم نەخۆشانەدا دەبینرێت.

دیاری کردنی ئەم نەخۆشییە

دکتۆر بۆ دیاری کردنی ئەم نەخۆشییە دوای تێڕوانینی جەستە، لە وێنەگرتن لە کاتی خواردنەوەی ماددەی باریۆم، گاسترۆئیندەسکۆپیی و نموونە هەڵگرتن لە سلولەکانی قورینژک کەڵک وەردەگرێ.

ئەم نەخۆشییە چۆن چارە دەکرێت؟

بەپێی تەمەنی نەخۆش، جێێ شێرپەنجە و ڕادەی بنج داکوتان و بڵاوبوونەوەی خانە سەرەتانییەکان لە جەستەدا، لە نەشتەرگەریی، شیمۆتراپی و تیشک دەرمانی کەڵک وەردەگیرێت.


سەرچاوەکان



1746 بینین