سوود و زیانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-14:35:00 - کۆدی بابەت: 3176
سوود و زیانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان

ناوه‌ڕۆك

زیانەكانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان

زیانی تەندروستی

دانیشتنی بەردەوام لەكاتی كردنی یارییە ئەلكترۆنییەكان دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیت، چونكە دانیشتنی بەردەوام بە یەك شێوە و پەنجەنان بە دوگمەكانی كۆمپیتەرەكە بە بەردەوامی دەبێتە هۆی هیلاكبوونی دەست و چاوەكان، هەروەها هەستكردن بە ماندووی جەستەیی، یارییە ئەلكترۆنییەكان دەبێتە هۆی كەمخەوی و كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر خوێندن و كارەكانی ڕۆژانەمان.

بەفیڕۆدانی كات و وزە

ئەو كەسانەی كە یارییە ئەلیكترۆنییەكان دەكەن كاتێكی زۆر بەفیڕۆ دەدەن، چونكە زۆربەی یارییەكان پێویستی بە كاتی زۆرە بۆ تەواوكردن، كە وا لە یاریزانەكان دەكات دووربكەونەوە لە كردنی چالاكییەكانی ڕۆژانە بەمەبەستی تەواوكردنی ئەو یاریانەی كە حەزیان لێیە، هەروەها هەندێك یاری هەیە كە پێویستی بە كۆمەڵە كەسێكە بۆ تەواو كردن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئالودەبوونی چەند یاریزانێك و بەفیڕۆدانی كات كە دەكرا لە ئەنجامدانی حەزەكانیاندا بەسەری ببەن.

ڕەفتاری شەڕانگێزی

هەندێك لە یارییەكان كە توندوتیژی تێدایە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو كەسانەی كە دەیكەن دروست دەكات، كە ڕەفتاریان دەگۆڕێت و توندوتیژیان دەكات، هەروەها هەندێك كەس تووشی خەمۆكی دەبن بەبۆنەی ئەو دیمەنانەی كە لە یارییەكاندا هەیە.

سوودەكانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان

بەهێزكردنی توانای چارەسەركردنی كێشەكان

هەندێك لە یارییەكان وەك ڕاهێنانێك وان بۆ مێشك، چونكە دەتوانێت توانا فیكریەكانمان بەرەوپێش ببات، ئەمەش بەبۆنەی هەوڵدانە بۆ سەركەوتن لە قۆناغەكانی یارییەكە و گەیشتن بە قۆناغی ئەستەمتر، بۆیە پێشنیار دەكرێت كە یارییە ئەلیكترۆنییەكان سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا بكرێن بۆ ماوەی بیست خولەك، بەم شێوەیە توانای دركپێكردن زیاد دەكات.

بەهێزكردنی مێشك

یارییە ئەلیكترۆنییەكان توانای مێشك بەهێز دەكەن، بەپێی توێژینەوەیەك كە لە زانكۆی كالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە یارییە ئەلیكترۆنییە (سێ دووریەكان) دەبنە هۆی بەهێزكردنی مێشك و چالاككردنی، هەروەها تاقیكردنەوەی مێشك كرا بۆ دوو كۆمەڵە كەس، كە كۆمەڵەیەكیان یاری (دوو دووری)ـان كردووە لە دوو هەفتەدا بۆ ماوەی سی خولەك، كۆمەڵەی دووەم یاری (سێ دووری)ـان كردووە بەهەمان شێوە لە دوو هەفتەدا بۆ ماوەی سی خولەك، دەركەوت كە توانای مێشكی كۆمەڵەی دووەم بە ڕێژەی %12 زیادی كردووە بەڵاو كۆمەڵەی یەكەم هیچ گۆڕانكاری بەسەر مێشكیاندا نەهاتووە.


سەرچاوەکان



1265 بینین