ناوهڕۆك
ۆردپرێس چییە؟
ۆردپرێس سیستمێكە كە ناسراوە بۆ بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەكان بەتایبەتی بلۆگەكان، كە بە زمانی (PHP) نوسراوە و یاساكانی بە (MySQL) نوسراوە، سیستمی ۆردپرێس سیتمێكی كراوەیە كە سەرەتا لەلایەن چەند خۆبەخشێكەوە پەرەی پێدراوە، یەكەمین ڤێرشنی ۆردپرێس ژمارەی (0.70) هەڵگرتبوو كە لەلایەن (مات مولینگ) پەرەی پێدراوە لە بەرواری (27\5\2003)، بەڵام تازەترین ڤێرشنی ۆردپرێس ژمارەی (4.1) هەڵگرتووە كە لە ژێر مۆڵەتی (مۆڵەتی گشتی-GLB) بڵاوكراوەتەوە.
تایبەتمەندییەكانی ۆردپرێس
- ئەم سیستمە لە قاڵبی ئامادەكراو (تێمپلەیت) پێكهاتووە كە كاری دیزاینكردنی زۆر ئاسانكردووە، هەروەها لە ڤێرشنی (3.4) ۆردپرێس پشتگیری گۆڕینی ڕاستەوخۆی ڕووكاری ماڵپەڕەكە دەكات.
- ئەم سیستمە خاوەنی بەڕێوەبردنی تەواوی هەیە، كە ڕووكارێكی تایبەتی بەڕێوەبردن بە بەكارهێنەران دەبەخشێت.
- ئەم سیستمە جیاواز لە سیستمەكانی تر توانای كارپێكردنی بزوێنەرەكانی تری گەڕانی هەیە وەك (گووگڵ).
- ئەم سیستمە پشتگیری زیادكراوەكان (Plugins) دەكات، كە یەكێكە لە تایبەتمەندیەكان ۆردپرێس، كە زیاتر لە 30 هەزار زیادكراوەی هەیە.
- ئەم سیستمە توانای ڕێكخسنی زانیاریەكانی هەیە بە شێوەی درەختی.
- ئەم سیستمە تایبەتمەندی چاودێری كردن و ئاگاداركردنەوەی هەیە، كە لە كاتی بەستنەوەی بابەتێك بە بابەتێكی ترەوە ئاگادارت دەكاتەوە.
- سیستمی ۆردپرێس توانای دروستكردنی پەڕەی جێگیر (Static)ی هەیە.
- سیستمی وردپرێس توانای ئەوەی هەیە كە كۆمەڵێك كەس پێكەوە لەیەك كاتدا لەسەر یەك پڕۆژە كار بكەن.
- سیستمی وردپرێس توانای دروستكردنی لیستی هەیە بۆ ئەو سەردانیكەرانەی كە كۆمێنتیان لەسەر بابەتەكەت نوسیووە.
- سیستمەكە توانای ڕاگرتنی (IP) دیاریكراوی هەیە لە نوسینی كۆمێنت.
- ئەم سیستمە پشتگیری تاگ (Tags) دەكات.
- ئەم سیستمە توانای دروستكردنی بەرنامەی تایبەت بە مۆبایل و تابلێتەكان هەیە.
- سیستمەكە پشتگیری (خزمەتگوزاری فرە بلۆگ) دەكات كە بە (WordPress MU) ناسراوە.
- سیستمی ۆردپرێس توانای دروستكردنی چەند بلۆگێكی هەیە لەهەمان كاتدا لەسەر یەك ماڵپەڕ و یەك داتابەیس.
- ۆردپرێس سیستمێكی خۆڕاییە كە هەموو كەسێك دەتوانێت بەكاری بهێنێت، بەڵان پێویستت بە هۆست و دۆمەین دەبێت.
سەرچاوەکان
744 بینین