چارەسەرێك بۆ خورووی پێستی سەر
بەشێك لە مرۆڤەكان كێشەی خورانی پێستی سەریان ھەیە، ھەربۆیە ئەو كەسە ناچاردەبێت بە بەردەوامی بێخی سەری بخورێنێت، ڕەنگە ئەمەش ھەندێك كات ببێتە ھۆی دروستبوونی برین و ھاتنی خوێن، كە بەھۆی بەكتریا یان ھەوكردنەوە یاخود وشكی پێستەوە بێخی سەر تووشی ئەو خورووە زۆرە دبێت.
چۆن بە شێوازی سروشتی چارەسەری خورووی بێخی سەر دەكەیت؟
- زەیتی گوڵە بەیبون یەكێكە لە باشترین جۆری زەیتەكان بۆ كەمكردنەوەی خورووی پێستی سەر، بەڵام بەكارھێنانی بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و گەرمكردنی و پاشان لێدانی لە پێستی سەر.
- زەیتی گوێزی ھیندی دەبێتە ھۆی گەشانەوە و بەھێزكردنی قژ و لە ھەمانكاتدا چارەسەری خورووی پێستی سەر دەكات، دەكرێت بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك یان شەو تا بەیانی پێوەی بمێنێتەوە.
- یەكێكی تر لە زەیتە بەسوودەكان بۆ چارەسەری خورووی پێستی سەر، زەیتی لیمۆیە كە دژی بەكتریا و ھەوكردنە و ئەو ترشیە یارمەتیدەرە بۆ گەشانەوە قژ و چڕكردنی.
- یەكێكی تر لەو پێكھاتانەی دژی ھەوكردن و بەكتریا و میكرۆبە، زەیتی لاڤندەرە كە دەبێتە ھۆی كەمكردنەوە و نەمانی خورووی پێستی سەر ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاربھێنیت.
- زەیتی نەعنا یارمەتیدەرە بۆ چارەسەر كردنی برین و نەھێشتنی خورووی سەر، چونكە پێكھاتەی دژە ھەوكردن و ئازاری تێدایە، ئەگەر پێستی سەرت تووشی ھەوكردن یان وشكبوونەوە بووە، ھەوڵبدە چەند دڵۆپێك زەیتی نەعنا بەكاربھێنیت.
- ڕزگار بوون لە خورووی پێستی سەر بە بەكارھێنانی زەیتی ڕۆزماری چارەسەرێكی گونجاوە، چونكە دەوڵەمەندە بە ترشی دژە بەكتریا و ھەوكردن و ڕێگە كە گەشەكردنی میكرۆب دەگرێت، دەكرێت كەمێك زەیتی گوێزی ھیندی و ڕۆزمار تێكەڵ بكەیت و بیدەیت لە پێستی سەرت لە شەواندا و بۆ ڕۆژی دوای بیشۆیت.
سەرچاوەکان
2005 بینین