تای خوێنبەربوون

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-04-17:19:00 - کۆدی بابەت: 582
تای خوێنبەربوون

ناوه‌ڕۆك

تای خوێنبەربوون

زۆر جۆر ڤایرۆس هەن کە مرۆڤ توشی تای خوێنبەربوون دەکەن کە خوێنبەربوونی لەگەڵدایە.

زانیاری گشتی لەسەر نەخۆشیەکە

 -تەماس لەگەڵ خۆراک و خەڵکی ئالوودە و گەزینی مێروو و گواستنەوەی خوێن و سرنجی ئالوودە هۆکارە سەرەکیەکانی توشبونن.
 -هەندێ جۆری نەخۆشیەکە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر دەگوازرینەوە. هەندێکی تریان لە مرۆڤەوە بۆ یەکێکی تر ناگوازرێنەوە هەندیکیشیان بە گەزینی مێشولە دەگوازرێنەوە.

ماوەی متبوون (هەڵگری)

٢-٢١ رۆژ پاش بەرکەورن نەخۆش تووشی تاو لیرگ و ئازاری لەش و سەرئێشە و کەنەفەتی دەبێ. نیشانەکانی خوێنبەربوون دواتر لە نەخۆشییەکەدا رودەەدەن.

توشبوون

ڤایرۆسەکە لە زۆر ناوچە لە سروشتدا هەیە. مرۆڤ لەوانە بەهۆی کارکردن لەگەڵ کەلاکەی ئاژەڵدا توش ببێ یاخود بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤ و ئاژەڵی نەخۆش یا مردوو بە نەخۆشییەکە یانیش لە ڕێگەی گەزینی مێرووەوە.

گواستنەوە

رێگەی سەرەکیی گواستنەوەی نەخۆشی تەماسی راستەوخۆیە لەگەڵ مرۆڤی نەخۆش یا کەلوپەلی ئالوودەی وەک سرنج. گواستنەوە لە رێگەی هەواوە پێدەچێ دەگمەن بێ بەڵام ناتوانین ئینکاری بکەین. تای خوێنبەربوونی دێنگ کە بەهۆی گەزینی مێشوولەوە روودەداتهۆیەکی گرنگی مردنە بەتایبەتی لە منداڵاندا.

نیشانەکان

نیشانە گرنگەکانی سەرەتا بیریتین لە تا، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، خاوبوونەوەی ترپەی دڵ، هەناسەی خێرا، کزانەوەی چاو، قورگ ئێشە. زۆربەی حاڵەتەکان هاورێن لەگەڵ سوربوونەوەی پێست و لیرگ بەڵام جۆری لیرگەکە بەپێی جۆری نەخۆشیەکە دەگۆرێ. پاشتر نەخۆش رەنگە تووشی خوێنبەربوون ببێ لە پێست و دەم و لووت و چاوەوە. میز و پیسایی و رشانەوەش رەنگە خوێناوی ببن. گیرانی دەمارەکانی خوێن بە کڵۆ خوێن و لەخۆچوون رەنگە روبدات. تێکچوونی فرمانی کۆئەندامی ناوەندیی دەمار هاورێ لەگەڵ هەلوەسە و گەشکە و بوورانەوە رەنگە روبدات.

چارەسەر

تا ئێستا هیچ دەرمانێکی دژەڤایرۆس نییە بۆ چارەسەری هیچ کام لەم نەخۆشیانە. دژە ڤایرۆسی ریباڤیرین پێکەوە لەگەڵ ئینتەرفیرۆن بۆ هەندێ لە جۆرەکانی نەخۆشیەکە بەکەڵکن.

وریایی

 -ئەو کەسانەی لەگەڵ نەخۆش خەریکن وەک کەسوکار و کارمەندانی تەندروستی مردوشۆرەکان پێویستە دەستکێش و سەدریە و کڵاو بەکار بێنن تەنانەت ئەگەر کوترابێتیشن.
 -نەخۆش پێویستە جیابکرێتەوە.
 -دەست شتن و بەکارهێنانی دەستکێشی دوو لا و سەدریەی میکرۆب نەبڕ و داپۆشینی لاق و پێ و دەموچاو و چاوبەند و ماسک (لە ترسی تووشبوون لە رێگەی هەواوە) 
 - شوشتنی جلوبەرگ و پێخەف و خاولی بە ئاوی گەرم و تای و دەرمانی پاکژکەرەوەی وەک فاس.
 -ئەگەر ئیمکان هەبێ پێویستە نەخۆش لە ژوورێکی جودادا بخەوێنری بکرێ کە پالەپەستۆی لە هی هەوا کەمتر بێ.
 -پێکوتە تەنیا بۆ جۆری تای زەرد هەیە. ئەم پێکوتەیە زۆر بەکارە بۆ پاراستنی ئەو گەشتیارانەی سەفەر دەکەن بۆ ناوچە درمەکان. ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشییەکە ببێ بە تازە ئەم پێکوتەیە پێناچێ دەوری هەبێ لە پاراستنیاندا.
 -جەنازەی ئەوانەی بە تای خوێنبەربوون دەمرن پێویتسە زۆر لە قوڵاییدا بنێرژرێن (لانی کەم دوو مەتر) و بە تەواوی بە خۆڵی قسڵ (کالسیۆم و هایدرۆکساید) و پاشان بە گڵ دابپۆشرێن، یاخود ئەگەر دابونەریت ڕێگە بدات بسوتێنرێن.
 -ئەگەر گومان لە حاڵەتێک کرا پێویتسە دەسبەجێ دەسەلاتە تەندروستیەکان ئاگاداربکرێنەوە.


سەرچاوەکان



1820 بینین