ناوهڕۆك
پێویستییه‌كان
250 گرام ئاردی سپی
250 گرام ئاردی بۆر
كه‌مێك خوێ
ئاوی شله‌تێن
ڕۆنه كه‌ره
كه‌مێك سمید
شێوازی ئاماده‌كردن
1- ئاردی بۆر و سپی تێكه‌ڵ ده‌كرێـت خوێش و پاشان ورده ورده ئاوی تێ ده‌كرێت و ده‌شێلرێت له‌هه‌مان كاتدا ده‌كرێته گونكی بچوك و داده‌پۆشرێت
2- گونكه‌كان كه‌مێك ده‌كرێته‌وه‌و چه‌ورده‌كرێت و كه‌مێك سمیدی پێوه ده‌كرێـت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كدا نه‌نوسێن هه‌موی ده‌خرێته سه‌ریه‌ك تا ته‌واو ده‌بێت
3- كاتێك ته‌واو بۆ یه‌ك یه‌ك گونكه‌كان ده‌هێنرێت و به‌ته‌نكی ده‌كرێته‌وه‌و چه‌ور ده‌كرێت و سمیت ده‌كرێت پێوه‌ی قه‌د ده‌كرێت له‌هه‌ر چوارلاوه جارێكی تر چه‌ور ده‌كرێت و كه‌مێك ئیسراحه‌ت به هه‌ویره‌كه ده‌ده‌ی
4- پاش ئیسراحه‌ت كه‌مێك ده‌كرێته‌وه‌و لهتاوهدا ده‌برژێنرێت و پاشان به ئاگری مام ناوه‌ند بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببرژێت
سەرچاوەکان
803 بینین