ئامادەکردنی محەلەبی

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-09-13-11:43:00 - کۆدی بابەت: 466
ئامادەکردنی محەلەبی

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

پێنج په‌رداخ شیر 

پێنج كه‌وچكی گه‌وره‌ شه‌كر 

پێنج كه‌وچكی گه‌وره‌ نیشاسته‌ 

دوو قه‌تره‌ گوڵاو 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- شیر و شه‌كر و گوڵاو و نیشاسته‌ تێكه‌ڵ بكه‌و جوان بابتوێته‌وه‌ بیپاڵێوه‌

2- له‌سه‌ر ئاگر دایبنێ و به‌رده‌وام تێكی بده‌ مه‌هێڵه‌ بێته‌ تۆپه‌ڵ 

3- مه‌هێڵه‌ زۆر خه‌ست بێته‌وه‌ ده‌بێت تۆزێ شل بێت له‌كاتی ساردبونه‌وه‌ش تۆزێ خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ 

4- بیكه‌ره‌ قاپێك دایبنێ سارد بێته‌وه‌ پاشان بیكه‌ره‌ سه‌لاجه‌ باسارد بێت 

5- له‌كاتی پێشكه‌ش كردن بڕازێنه‌وه‌ به‌ دارچینی گوێز و باده‌م و فسته‌ق 


سەرچاوەکان



1634 بینین