ناوهڕۆك
سلفی ئۆتۆمبێل
سلفی ئۆتۆمبێل ئه‌و به‌شه سه‌ره‌كییه‌ی ئۆتۆمبێله كه كاری جوڵه‌پێكردنی سه‌ره‌تایی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله، تا ئه‌وكاته‌ی بزوێنه‌ره‌كه ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی وزه‌یه‌كی كاره‌باییه‌وه كه له‌پاتری ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ریده‌گرێت و دواتر له‌ڕێگه‌ی سیستمێكی كاره‌بایی‌و دیشلهوه، وزه‌كه ده‌گۆڕدرێت بۆ جوڵه و ده‌به‌سترێت بهفلاویلی بزوێنه‌ره‌كه و جوڵه‌یه‌ك ده‌به‌خشێته بزوێنه‌ر بۆ ئیشپێكردن.
هۆكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی سلف ئه‌مانه‌ن
سلف وه‌ك هه‌ر پارچه‌یه‌كی تری ئۆتۆمبێل، خراپ دهبهێتو به‌شه‌كانی له‌كارده‌كه‌ون، گرنگترین هۆكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی سلف ئه‌مانه‌ن :-
1. خراپبوونی پاتری یاخود پاترییه‌كه پێویستی بهشهحنكردنهوه بێت.
2. سه‌ری پاترییه‌كه، یاخود شوێنی (+ و -)ی پاتریه‌كه كلسی كردبێت و ڕێگریی له‌گه‌یاندنی ته‌زووی كاره‌با بكات بۆ سلفه‌كه.
3. بوونی كێشه لهوایهرهكانی گه‌یاندنی كاره‌با له‌نێوان پاتری و هه‌ڵسوڕێنه‌ری سلفه‌كه‌دا.
4. بوونی كێشه لهدیشل یاخود بونی كاربون له‌ناو به‌شه كاره‌باییه‌كانی سلفه‌كه‌دا.
حاڵه‌ته‌كانی له‌كاركه‌وتنی سولفی ئۆتۆمبێل
حاڵه‌تی یه‌كه‌م
كاتێك شۆفێر له‌ڕێگه‌ی سویچه‌وه سلف لێده‌دات، سلفی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌سوڕێت، بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌وێته‌كار، له‌وكاته‌دا سلفه‌كه ده‌سوڕێت، به‌ڵام ئۆمبێله‌كه ناخاتهكارو جوڵه ناگوازێته‌وه بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌و بۆشی دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپبوونی (دیشل)ی سلفه‌كه.
حاڵه‌تی دووه‌م
جۆرێكی دیكه‌ی له‌كاركه‌وتنی سلفی ئۆتۆمبێل هه‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌دا سلفه‌كه جارێك ئیش دهكاتو جارێكی دیكه ئیش ناكات، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته شۆفێر به‌چه‌كوشێكی بچوك، یاخود هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی تر به‌هێواشی بهسلفهكهدا بكێشێت، ئه‌گه‌ر دوای پێكداكێشانهكه ئیشیكرد، ئه‌وا كێشه دهگهڕٍِێتهوه بۆ بوونی كاربۆن له‌ده‌ستپێكردنی جوڵه‌ی سلفه‌كه‌دا، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته چاكبكرێته‌وه، یاخود شكانی پارچه‌یه‌ك له‌دانه‌كانی دیشلی سه‌ری سلف.
حاڵه‌تی سێیه‌م
سلف به‌قورسی ده‌گه‌ڕێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ بوونی كێشه له‌كاره‌بای پاتری ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا پاتریه‌كه بپشكنه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌بوو ئه‌وا دڵنیا ببه‌ره‌وه له‌نه‌بوونی كێشه‌ی وایه‌ره‌كانی نێوان هه‌ڵسوڕێنه‌ری سلفهكهو پاترییه‌كه.