ئەشکان خەتیبی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-11-20:42:00 - کۆدی بابەت: 10213
ئەشکان خەتیبی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیانی تایبەتی

ئەشکان خەتیبی (بە فارسی: اشکان خطیبی، بە ئینگلیزی: Ashkan Khatibi)، ڕۆڵگێڕ و گۆرانیبێژ و پێشکەشکارێکی ئێرانییە، لە ١١ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٩ لە قەزای شمێرانی تاران لە ئێران لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی شانۆی کۆلێجی هونەر و تەلارسازی زانکۆی ئازادی ئێران بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ بابەکی سەعیدی تیمێکی مۆسیقای ڕۆکی ئێرانییان دامەزراند، دوای ماوەیەک ئەشکان تیمەکەی بەجێهێشت. هەندێک جار پیانۆ و گیتار و هارمۆنیکا دەژەنێت و بەڕێوبەری تیمی مۆسیقای ترافیکە. جگە لە ڕۆڵگێڕان لە سینەما و زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان و مۆسیقا، شانۆگەرییە ئینگلیزییەکان وەردەگێڕێتە سەر زمانی فارسی.

ئەشکان خەتیبی
 
لەدایکبوون ١١ـی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩، شمێران، تاران، ئێران
پیشە

نواندنکار، گۆرانیبێژ، پێشکەشکار، دەرهێنەر

هاوسەر ئاناهیتا دەرگاهی
باڵا ١.٧٣ سانتیمەتر
لایەنی هونەری
ژانەری هونەری

پۆپ، ڕۆک

ئامێرەکان گیتار، پیانۆ، هارمۆنیکا
بەڕێوبەر تیمی مۆسیقای ترافیک

چالاکیییەکانی

تەلەفیلم

تەلەفیلم ئەو فیلمانە دەگرێتەوە کە بۆ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی بەرهەمهێنراون، گرنگترین تەلەفیلمەکانی ئەشکانی خەتیبیش بریتیین لە:

  • ڕۆڵگێڕان لە تەلەفیلمی "مزد عشق" لە دەرهێنانی مەحموود مەقامی.
  • ڕۆڵگێڕان لە تەلەفیلمی "بهار قبل و بعد" لە دەرهێنانی شاهید ئەحمەدلوو.
  • ڕۆڵگێڕان لە تەلەفیلمی "اکباتان" لە دەرهێنانی سەعیدی ئەسەدی.
  • ڕۆڵگێڕان لە تەلەفیلمی "انتهای بزرگراه" لە دەرهێنانی فەرزاد موتمەئان.

وەرگێڕان

شانۆیی (خۆشەویستی دڕندانە) و (نەفرەتی ئەوانەی تووشی برسێتی بوون) لە نووسینی ساموێل شپاردی ڕۆجەرزی چوارەم لەژێر ناونیشانی خۆشەویستی و نەفرەت.

پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن

  1. دیزایینی خانووی نوێ ٢٠٠٧-٢٠٠٨
  2. بەهارستان (نەورۆزی تایبەت) ٢٠١٤
  3. پێنج ئەستێرە ٢٠١٧-٢٠١٧

شانۆ

  • بەشداریکردن لە شانۆگەری "تلفن" لە دەرهێنانی ئازادە سوهرابی لە تاران، بۆ فێستیڤاڵی شانۆی ژنان.
  • ڕۆڵگێڕان لە شانۆگەری "کملاقات شبانه" لە نووسین و دەرهێنانی نیما دێهقاغان لە تاران، بۆ شانۆی شار.
  • ڕۆڵگێڕان و دەرهێنانی شانۆگەری "مرگ و دوشیزه" لەلایەن ئارێل دۆرنمانت لە تاران، بۆ فێستیڤاڵی فەجر.
  • بەشداریکردن لە شانۆگەری "زمستان" لە نووسینی ئومێد سوهرابی لە دەرهێنانی هۆما ڕوستا، لە تاران.
  • ڕۆڵگێڕان لە شانۆگەری "پیشخدمت" لە دەرهێنانی بەهزاد مورتەزەوی، تاران.
  • ڕۆڵگێڕان لە شانۆنامەی خوێندنەوەی "آدم‌های خیس" لە دەرهێنانی بەهزاد مورتەزەوی، تاران.
  • ڕۆڵگێڕان لە شانۆگەری "مانیفست چو" لە نووسین و دەرهێنانی محەممەد ڕەحمانیان، تاران، لە ساڵی ٢٠٠٨.
  • ڕۆڵگێڕان لە شانۆنامەی "خدای کشتار" لە نووسینی یاسمینا ڕەزا و دەرهێنانی عەلیڕەزا کوشاک جەلالی.
  • بەشداریکردن لە شانۆگەری و کۆنسێرتی "روزهای آخر اسفند" لە نووسین و دەرهێنانی محەممەد ڕەحمانیان تاران لە ئازاری ٢٠١٤.
  • ڕۆڵگێڕان لە شانۆگەری "ترانه‌های قدیمی" لە نووسین و دەرهێنانی محەممەد ڕەحمانیان، تاران.
  • ڕۆڵگێڕان لە شانۆگەری "ترانه‌های محلی" لە نووسین و دەرهێنانی محەمەد ڕەحمانیان، تاران، ساڵی ٢٠١٤.
  • ڕۆڵگێڕ و ڕاوێژکاری دەرهێنەر لە شانۆگەری "مجلس ضربت زدن" لە دەرهێنانی محەممەد ڕەحمانیان، تاران، ٢٠١٦.
  • ئەکتەر و پڕۆدیوسەر لە شانۆگەری "آدامس خوانی" لە نووسین و دەرهێنانی محەممەد ڕەحمانیان، تاران، ٢٠١٦.
  • ڕۆڵگێڕان لە شانۆگەری "موسیو ابراهیم" نووسین و دەرهێنانی عەلیڕەزا کوشاک جەلالی، تاران، ٢٠١٦.
  • بەشداریکردن لە شانۆگەری "بینوایان" لە دەرهێنانی حوسێن پارسایی لە تاران.
  • ڕۆڵگێڕان لە شانۆگەری "پستچی پابلونرودا" لە دەرهێنانی عەلیڕەزا کوشاک جەلالی، تاران، ٢٠٠٩.

بەرهەمی میوزیکییەکان

  • ئەلبوومی ترافیک، گرووپی ترافیک. 
  • روزای سخت
  • گۆرانی بچه‌های نسبتاً بد
  • یه مرگ ساده
  • زندگی من
  • کابوس
  • پرده آخر
  • امسال سال ماست
  • گریه کن دختر
  • پرده نقره ای
  • دستتو بده من
  • نفس زمین 
  • می‌گریزی

زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان

ناوی زنجیرە دەرهێنەر ساڵ
پێکەنین شۆو ١،٢ ڕامباد جەوان ٢٠١٧-٢٠١٨
گەنجی بێ ڕەنج سیروسی موقدەم ٢٠١٣
کۆمەڵە گاڵتە ڕامباد جەوان ٢٠١٢-٢٠١٣
میهراباد سەجاد حوسەینی ٢٠١٣
تاران پلاکی ١ مەهدی مەزڵومی ٢٠١٢
پشت بەستن بە با مەحموود موعەزەمی ٢٠١٢
هاوبەشی بۆ هاوڕێ مەسعوود ئەتیابی ٢٠١٢
بەرەو ئاڕاستەی زایندەڕود حەسەن فەتحی ٢٠١٠
گوڵەکانی گەرمەسێر محمد مەهدی عەسگرپوور ٢٠٠٨
هەناسە لێبڕاو قاسم جەعفەری ٢٠٠٦
کۆتا گوناهـ حوسێن سوهەیلی زاده ٢٠٠٦
ڕووناکییەکانی شار مەسعود کەرامەتی ٢٠٠٤
ئەگەر باوکم زیندوو بوایە هومایوون ئەسعەدیان ٢٠٠٣
ئەمە ڕێگا نییە نەوید میهەندۆست ٢٠٠٢
سەردەمانێک بۆ خۆڵەمێش حەمید بەهرامی ٢٠٠١
ڕۆژگاری سەرکێشی کەمال تەبرێزی ٢٠٠٠
هاوڕێگە باقر جەعفەری ١٩٩٩

سینەماکان

ناوی فیلم دەرهێنەر ڕۆڵ
نیگار ڕامباد جەوان فرۆشیاری چەک
سینەما نیمکەت محەمەد ڕەحمانیان سەبا
خانم تینا پاکڕەوان خەسرەو
بنەمای پێشهات بەهنام بەهزادی ئەمیر
ئاوازی دەهۆڵ مێهرداد متەوەلی  
ئەسپ ئاژەڵێکی ڕەسەنە عەبدولڕەزا خانی  
کۆتا فیکە نیکی کەریمی  
تەقە لە ئامانج بکە محەمەد کەتیرایی بابەک
زۆر دوور، زۆر نزیک ڕەزا میر کەریمی سامان
خاتوون تینا پاکڕەوان شێرزاد


سەرچاوەکان



971 بینین