ناوهڕۆك
سەرەتا
لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی (فایڵ-Phile) لە (Phileein)ـی یۆنانی کۆنەوە وەرگیراوە و وەک نیشانەیەک بۆ ئەو کەسانە دادەنرێت کە حەز و خۆشەویستی و خولیایەکی زۆریان بۆ شتێکی تایبەت هەیە و بە واتای خۆشەویستی دێت. هاوکات لە زمانی ئینگلیزیدا وەک پاشگرێک لەگەڵ ناوی ئەو شتانەی کە کەسەکە حەزێکی زۆری بۆی هەیە دەنووسرێت، بۆ نموونە وەک (ئێنثەفایڵ-Anthophile لە ئینگلیزیدا بۆ کەسێک بەکاردێت حەزێکی زۆری بۆ گوڵ هەبێت).
ئەو وشانەی لە ئینگلیزیدا بۆ جۆرەکانی حەز و خولیا بەکاردێن
- ئەلیۆرۆفایڵ (Ailurophile): بەو کەسە دەوترێت زۆر پشیلەی خۆشدەوێت.
- ئەسترۆفایڵ (Astrophile): ئەو کەسەیە کە زۆر حەزی لە ئەستێرەکان و ئەستێرەناسی و هەسارەکانە.
- ئۆتۆفایڵ (Autophile): ئەو کەسەیە کە زۆر حەزی بە تەنیاییە.
- بیبڵیۆفایڵ (Bibliophile): ئەو کەسەیە کە حەز و خۆشەویستییەکی زۆری بۆ کتێب هەیە.
- سیڕەونۆفایڵ (Ceraunophile): ئەو کەسەیە کە زۆر حەزی لە هەورەبروسکە و هەورەگرمەیە.
- کەیۆنۆفایڵ (Chionophile): ئەو کەسەیە کە ئاسوودەیی و ئارامی لە کەشوهەوای سارددا دەدۆزێتەوە و زۆری حەز لێیەتی.
- کڵاینۆفایڵ (Clinophile): ئەو کەسەیە کە زۆر حەزی لە پاڵکەوتن و ڕاکشان و چوونە جێگەی خەوتنە.
- کۆیمترافایڵ (Coimetrophile): بۆ ئەو کەسە بەکاردێت کە حەزی بە گۆڕستانە.
- سینەفایڵ (Cynophile): کەسێکە کە سەگی خۆشدەوێت.
- دێندرۆفایڵ (Dendrophile): ئەو کەسەیە کە زۆر حەزی لە سروشت و دار و دارستانە.
- دیسکۆفایڵ (Discophile): ئەو کەسەیە کە حەزێکی زۆری بۆ کۆکردنەوەی سیدی و قەوان و تۆمارکەر هەیە.
- هیلیۆفایڵ (Heliophile): کەسێکە کە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ خۆر و چوونە بەرخۆر هەیە.
- هێپۆفایڵ (Heppophile): ئەو کەسەیە کە ئەسپی خۆشدەوێت.
- ڵیمنۆفایڵ (Limnophile): ئەو کەسەیە کە زۆر حەزی لە دەریاچەیە.
- ڵۆگۆفایڵ (Logophile): کەسێکە کە وشەکانی خۆشدەوێت.
- نیکتۆفایڵ (Nyctophile): کەسێکە کە تاریکی و شەوی خۆشدەوێت.
- فۆتۆفایڵ (Photophile): کەسێک کە لە ڕووناکی سروشتیدا هەست بە ئاسوودەیی دەکات و حەزی لێیەتی.
- پلوڤیۆفایڵ (Pluviophile): کەسێکە کە بارانی خۆشدەوێت و ئاسوودەیی و خۆشیی دەبینێت لە ڕۆژانی باراندا.
- پۆگنۆفایڵ (Pognophile): کەسێکە کە زۆر حەزی لە ڕیش و سمێڵە.
- ڕیترۆفایڵ (Retrophile): بەو کەسە دەوترێت کە زۆر حەزی لە دروستکراوە هونەری و شوێنەوار و جوانکارییەکانی ڕابردووە.
- سێڵێنۆفایڵ (Selenophile): ئەو کەسەیە کە مانگی خۆشدەوێت.
- ستیگماتۆفایڵ (Stigmatophile): کەسێکە کە زۆر حەزی لە تاتۆ و سمینە.
- ثەلاسۆفایڵ (Thalassophile): کەسێکە کە زۆر حەزی لە دەریا و زەریایە.
- ڵینگوافایڵ (Linguaphile): کەسێکە کە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ زمانە جیاوازەکان هەیە.
- سینێفایڵ (Cinephiles): کەسێکە کە شەیدای سینەمایە و فیلمدۆستە و ئارەزووی سەیرکردنی فیلمی هەیە.
- ئاڕکتۆفایڵ (Arctophile): کەسێکە کە حەزێکی زۆری بۆ ورچی بچووکی یاریکردن هەیە (بۆ نموونە وەک مستەر بین).
- ئێرگۆفایڵ (Ergophile): کەسێکە کە زۆر حەزی بە ئیشکردنە.
- جاوافایڵ (Javaphile): کەسێکە کە زۆر حەزی بە قاوە خواردنەوەیە.
- نێفۆفایڵ (Nephophile): کەسێکە کە هەورەکانی خۆشدەوێت.
- نۆتافایڵ (Notaphile): ئەو کەسەیە کە وەک خولیایەک زۆر حەزی لە کۆکردنەوەی پارەی کاغەز و دراوی بانکییە.
- ئۆرۆفایڵ (Orophile): کەسێکە کە شاخەکانی خۆشدەوێت و حەزی پێیانە.
- ئۆنایڕۆفایڵ (Oneirophile): ئەو کەسەیە کە زۆر حەزی بە خەونبینینە و هەمیشە بیر لە خەونەکانی شەوانەی دەکاتەوە.
- گرافۆفایڵ (Graphophile): کەسێکە کە زۆر حەزی بە نامەی دەستنووس و نووسین هەیە.
- نۆوسیۆفایڵ (Gnosiophile): کەسێکە کە زۆر حەزی بە زانیارییە.
- گامۆفایڵ (Gamophile): کەسێکە کە زۆر حەزی لە هاوسەرگیرییە.
- ئایساپترۆفایڵ (Eisoptrophile): کەسێکە کە زۆر حەزی لەوەیە خۆی لە ئاوێنەدا ببینێت.
سەرچاوەکان
375 بینین