ناوهڕۆك
ناساندن
ڕەنج سەنگاوی (بە عەرەبی: رنج سنکاوي، بە ئینگلیزی: Ranj Sangawi)، ناوی تەواوی ڕەنج ڕەزا سەعیدە و بە ڕەنج سەنگاوی ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی سەنگاو لەدایکبووە. پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی و شاعیرێکی باشووری کوردستانە. خاوەنی دوو دیوانی شیعرییە و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا کاردەکات، لە تۆڕی میدیایی ڕووداو بەرنامەی (لەگەڵ ڕەنج) پێشکەش دەکات.
ڕەنج سەنگاوی |
|
لەدایکبوون |
١٩٧٧، سەنگاو |
نیشتەجێ |
|
نەتەوە |
|
پەروەردە |
دەرچووی ڕاگەیاندن |
پیشە |
پێشکەشکار، پەیامنێر، ڕۆژنامەنووس، شاعیر |
خێزان |
بەڵێن سەنگاوی (برا) |
ژیانی تایبەت
لە ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی سەنگاو لە خێزانێکی ھەژار لەدایکبووە. بە یارمەتی و کۆمەک و داخوازی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕەنج سەنگاوی مافی خوێندنی پێدەدرێت بۆ زانکۆ و پاش چەند ساڵێک زانکۆ تەواو دەکات. دەرچووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندنە لە زانکۆی سلێمانی.
پیشە
لە ساڵی ١٩٩٨ـەوە ڕەنج سەنگاوی وەک ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر لە ھەردوو کەناڵی کوردسات و تەلەڤزیۆنی خاک چەندین بەرنامە و چاوپێکەوتنی ڕەخنەگرانەی پێشکەش کردووە. ماوەیەک وەک جێگری بەڕێوەبەری کەناڵی کوردسات کاری کردووە، دواتر بەھۆی چەند کێشەیەکی تایبەتییەوە کەناڵی کوردساتی بەجێهێشت و ڕووی کردە کەناڵی ئێن ئاڕتی وەکوو پێشکەشکار لەوێ دەستبەکار بوو، دواتر چووە تۆڕی میدیایی ڕووداو و پێشکەشکاری بەرنامەی (لەگەڵ ڕەنج)ــە.