ناوهڕۆك
سەرەتا
ئیسفەنجی قاپشۆردن (بە عەرەبی: اسفنجة غسيل الصحون، بە ئینگلیزی: Dishwashing sponges)، ئیسفەنجی مەتبەخ وێڕای بوونی قاپشۆری کارەبایی هێشتا شوێنی لە ژیانماندا هەیە و بەکارهێنانی زۆرە، وێڕای ئەوەی زۆرینەمان دەیکڕین، بەڵام نازانن جیاوازیی ڕەنگەکە چۆن کاریگەریی لەسەر جۆری ئیسفەنجەکە دەبێت.
جیاوازیی ڕەنگی ئیسفەنجەکان و شێوازی بەکارهێنانیان
- ڕەنگی سەوز: ئیسفەنجی سەوز لە ڕیشاڵی زبر دروست دەکرێت، کە بۆ لێکردنەوەی پەڵەی وشك یان خواردنی سووتاو بەکاردەهێنرێت.
- ڕەنگی سوور: ئەم ئیسفەنجە رەقییەکەی مامناوەندە، بۆ لێکردنەوەی پەڵە قورسەکان بەکاردەهێنرێت، هەروەها زیان بە چینە تەنک و ناسکەکان ناگەیەنێت.
- ڕەنگی زەرد: ڕەنگی زەرد هەڵبژاردنێکی باش نییە بۆ شۆردنی قاپ، بەڵکوو بۆ سڕین و شۆردنی شوشە بەکاردەهێنرێت.
سەرچاوەکان
805 بینین