میسڕی کۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-04-17:54:00 - کۆدی بابەت: 9689
میسڕی کۆن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

میسڕی کۆن (بە ئینگلیزی: Ancient Egypt، بە عەرەبی: مصر القديمة) شارستانیەتێکی دێرینە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، شارستانیەتی میسڕی کۆن سەنتەری لەسەر کەناری ڕووباری نیل بووە لە ناوچەیەک کە ئێستا پێی دەوترێت کۆماری عەرەبی میسڕ. شارستانیەتی میسڕی کۆن دەکەوێتە دوای سەردەمی پێش مێژوو، واتە لە دەوروبەری ساڵی ٣١٠٠ پێش زایین (بەپێی کرۆنۆلۆژیای نەریتی میسڕ) و یەکگرتنی سیاسی میسڕی سەروو و خواروو لە ژێر دەسەڵاتی مینا (نەعرمەر) تاوەکوو سەدەی چوارەمی زایینی.

مێژوو

بابەت: مێژووی میسڕی کۆن

مێژووی میسڕی کۆن لە زنجیرەیەک شانشینی جێگیر پێکدێت، کە بە قۆناغی ناسەقامگیری ڕێژەیی جیاکراونەتەوە کە بە قۆناغەکانی مامناوەندی ناسراون: شانشینی کۆن لە سەردەمی برۆنزی سەرەتایی، شانشینی ناوەڕاستی سەردەمی برۆنزی ناوەڕاست و شانشینی نوێ لە برۆنزی کۆتایی، سەردەمی میسڕ لە شانشینی نوێدا گەیشتە لوتکەی دەسەڵاتی خۆی، کە لەو ماوەیەدا فەرمانڕەوایی بەشێکی زۆری نەوبە و بەشێکی زۆری شامی کرد، دوای ئەوە چووە قۆناغێکی کشانەوەیەکی هێواشەوە.

میسڕ لە ماوەی مێژووی خۆیدا لەلایەن ژمارەیەک زلهێزی بیانییەوە داگیرکراوە، لەوانە هیکسۆس، نووبییەکان، ئاشوورییەکان، فارسی هەخامەنی و مەکدۆنییەکان بە سەرکردایەتی ئەسکەندەری مەکدۆنی. شانشینی یۆنانی بەتلیمیا کە دوای مردنی ئەسکەندەری مەکدۆنی دروست بوو، تا ساڵی ٣٠ پێش زایین فەرمانڕەوایی میسڕی کرد، کاتێک کەوتە ژێر دەسەڵاتی کلیۆپاترا بە دەستی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمەوە و بوو بە پارێزگایەکی ڕۆمانی. شانشینی یۆنانی بەتلیمیا کە دوای مردنی ئەسکەندەری مەکدۆنی دروست بوو، تا ساڵی ٣٠ پێش زایین فەرمانڕەوایی میسڕی کرد، دواتر کەوتە ژێر دەسەڵاتی کلیۆپاترا بە دەستی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمەوە و بوو بە پارێزگایەکی ڕۆمانی.

کشتوکاڵ و دەسەڵات

سەرکەوتنی شارستانیەتی میسڕی کۆن بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ توانای خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی کشتوکاڵیی دۆڵی نیل. لافاوی چاوەڕوانکراوی نیل و ئاودێری کۆنترۆڵکراوی دۆڵەکە بەپیت بووە و بووەتە هۆی بەرهەمهێنانی بەرهەمی زیادە، کە یارمەتیدەر بوو لە زیادکردنی چڕی دانیشتووان و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و کولتوور. بە دابینکردنی چەندین سەرچاوەی جیاواز، هەستاوە بە بەکارهێنانی کانزاکانی دۆڵ و ناوچە بیابانەکانی دەوروبەری، هەروەها پەرەپێدانی پێشوەختەی سیستمێکی نووسینی سەربەخۆ و ڕێکخستنی پڕۆژەی بیناسازی بەکۆمەڵ و کشتوکاڵی کردووە. بازرگانی لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەر کردووە و سوپاش هەمیشە یەکێک بووە لە یاریدەرەکانی میسڕ بۆ ئەوەی هەژموونی بەسەر ناوچەکانی دەوروبەریدا هەبێت. هاندان و ڕێکخستنی ئەم چالاکییانە بیرۆکراسییەکی دەستەی نووسەران و سەرکردە ئاینییەکان و بەڕێوەبەرانی ژێر کۆنترۆڵی پاشا بوو، کە هاوکاری و یەکگرتوویی گەلی میسڕیان لە چوارچێوەی سیستمێکی پەرەسەندنی بیروباوەڕە ئایینییەکاندا مسۆگەر دەکرد.

کار و دەستکەوتەکان

دەستکەوتە زۆرەکانی میسڕییە کۆنەکان بریتین لە تەکنیکەکانی کانگاکردن و ڕووپێوکردن و بیناسازی بۆ دروستکردنی هەرەم و پەرستگا و ئۆبلیسکی زەبەلاح. سیستمێکی بیرکاری، سیستمێکی پراکتیکی و کاریگەر لە پزیشکی، سیستمی ئاودێری و تەکنیکەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی، یەکەم بەلەمی ناسراوی دار، سیرامیک و تەکنەلۆژیای شووشەی میسڕ، داهێنانی ئەلفبێ، فۆڕمی نوێی ئەدەب، و کۆنترین پەیمانی ئاشتی ناسراو.

میسڕی کۆن میراتێکی بەردەوامی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەجێهێشت و یۆنانییە کۆنەکان و ڕۆمەکان زۆر شتیان لێ وەرگرتوون. شارستانیەت و هونەر و تەلارسازیی میسڕ بە ئاستێکی بەرفراوان لە جیهاندا لەبەرگیرایەوە و کاریگەرییەکانی بۆ ناوچە دوورەکانی جیهان گواسترانەوە. شوێنەوارە مۆنۆمێنتالەکانی بۆ هەزاران ساڵ خەیاڵی گەشتیاران و نووسەران دەوڵەمەند و ئیلهامبەخش بوون. دۆزینەوەی شوێنەوارە دێرینەکانی میسڕ و پاشماوەکانی میسڕی کۆن لەلایەن ئەوروپییەکان و میسڕییەکانەوە بووە هۆی ئەوەی کە لێکۆڵینەوەی زانستی لە شارستانیەتی میسڕدا دەربکەوێت کە لە زانستێکدا بە ناوی میسڕناسی کۆکراوەتەوە.


سەرچاوەکان



1758 بینین