کۆمیکی مارڤڵ

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2022-06-05-13:07:00 - کۆدی بابەت: 8902
کۆمیکی مارڤڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کۆمیکەکانی مارڤڵ (بە ئینگلیزی: Marvel Comics) دەزگایەکی بڵاوکردنەوەی کتێبی کۆمیکە بە دروستکردنی پاڵەوانە زۆر بەهێزە (سوپەرهیرۆ) ناسراوەکان بەناوبانگە وەکوو: سپایدەرمان، ئایرنمان، کاپتن ئەمریکا، هەڵک، سۆر، تۆڵەسێنەکان، پارێزەرانی گەلەئەستێرە، پیاوانی X، فانتاستیک فۆڕ و دێدپووڵ. 

مێژوو

کۆمیکەکانی مارڤڵ، کۆمپانیا و میدیایەکی ئەمریکییە کە بە یەکێک لە دوو گەورەترین بڵاوکەرەوەکانی کۆمیک دادەنرێت لە پیشەسازی کۆمیکدا. کۆمپانیای مارڤڵ ئینتەرتەینمنت بە تەواوی لقێکە لە کۆمپانیای واڵت دیزنی، بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری نیویۆرکە. کۆمپانیاکە لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن مارتن گودمنەوە بە ناوی بڵاوکراوەکانی تایمڵی (Timely Publications) دامەزراوە. کتێبی کۆمیکی بڵاودەکردەوە لە ژێر ناوی کۆمیکی تایمڵی. یەکەمین بڵاوکراوەی بڵاوکراوەکانی تایمڵی کۆمیکە سەرسوڕهێنەرەکان (Marvel comics) بوو ، تێیدا بۆ یەکەمجار پاڵەوان هیومن تۆرچ (Human Torch) دەرکەوت کە دروستکراوە لەلایەن کارل بورگۆسەوە لەگەڵ دژە پاڵەوان نەیمۆری ژێرئاوگەڕ (Namor the sub-mariner) ئەمیش دروستکراوە لەلایەن بیڵ ئێڤەرێت. کۆمیکەکە توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەستبهێنێت، بە چاپکردنەوەشی لە مانگی داهاتوودا توانی ٩٠٠ هەزار لەبەرگیراوەی لێ بفرۆشرێت.
یەکەمین سەرنووسەری کۆمپانیاکە، نووسەر و هونەرمەند جۆو سایمن بەهاوکاری لەگەڵ جاک کێربی توانیان یەکێک لە پاڵەوانە نیشتمانپەروەرەکان دروست بکەن بەناوی کاپتن ئەمریکا. ئەمیش نزیکەی ملیۆنێک لەبەرگیراوەی لێ فرۆشرا.
لە ساڵی ١٩٣٩ ستانڵی ڵیبەر وەکوو یاریدەدەری گشتی ئۆفیس دامەزرێندرا و لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٤١ بە شێوەیەکی کاتی کرا بە سەرنووسەر و پاش ئەوە بۆ ماوەی دەیەها ساڵ لەو پۆستەدا مایەوە جگە لە سێ ساڵی ماوەی خزمەتی سەربازییەکەی نەبێت لە میانەی جەنگی جیهانیی دووەمدا. ستانڵی کەسایەتی و کارمەندێکی گرنگ بوو بۆ کۆمپانیاکە، داهێنەر و هاوداهێنەری چەندین کەسایەتی گرنگی کۆمیکی مارڤڵە وەکوو: فانتاستیک فۆڕ، سپایدەرمان، ئێکس مێن، دێردێڤڵ، هەڵک، سۆر، ئایرنمان، ئەڤێنجەرس و شی هەڵک.
لە ساڵی ١٩٦١ ناوی کۆمپانیاکە لە تایمڵییەوە گۆڕا بۆ مارڤڵ.

کەسایەتییەکانی کۆمیکی مارڤڵ

کۆمپانیاکە خاوەنی زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسایەتییە لە فرەگەردوونی مارڤڵدا، ئەمانەی خوارەوە دیارترین کەسایەتییەکانن:

پاڵەوانەکان

  • سپایدەرمان (پیاوی جاڵجاڵۆکە)
  • ئایرنمان (پیاوی ئاسنین)
  • کاپتن ئەمریکا
  • سۆر (خواوەندی هەورە گرمە)
  • هەڵک
  • گمۆرا
  • دێردێڤڵ
  • بڵاک پانثەر(پڵنگی ڕەش)
  • کاپتن کارتەر
  • دکتۆر سترەینج
  • هاکای
  • سکارلێت ویچ
  • مستەر فانتاستیک
  • گرووت
  • کاپتن مارڤڵ
  • مس مارڤڵ
  • شی-هەڵک
  • بڵاک ویدۆو (بێوەژنی ڕەش)
  • ثینگ (شت)
  • ڤیژن
  • ئانتمان (پیاوی مێروولە)
  • ئۆدن
  • وار مەشین (ئامێری جەنگ)
  • فاڵکن (هەڵۆ)
  • وینتەر سۆڵجەر (سەربازی زستان)
  • نیک فیوری
  • ستار لۆرد
  • فیڵ کۆڵسن
  • جێسیکا جۆنز
  • ڕۆکێت

دژە-پاڵەوانەکان

  • گامبیت
  • ڤێنەم
  • گۆست ڕایدەر
  • بڵەید
  • پەنیشەر
  • ۆڵڤرین
  • دێدپووڵ
  • ڵۆکی
  • مۆربیەس

خراپەکارەکان

  • ماگنیتۆ
  • دکتۆر دووم
  • ئەپاکەڵیپس
  • سانۆس
  • گەڵاکتس
  • کارنج
  • ئەڵترۆن
  • دکتۆر ئاکتەپس
  • ڕێد سکەڵ
  • ڵیزد
  • مفستۆ
  • مستریۆ

جیهانی سینەمایی مارڤڵ

جیهانی سینەمایی مارڤڵ (بە ئینگلیزی: Marvel cinematic universe, MCU) میدیایەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤڵەوە دروست کراوە و مافی دەستووریی بەکارهێنانی بەشێک لە کەسایەتییە پاڵەوان، دژە-پاڵەوان و خراپەکارەکانی کۆمیکی مارڤڵی پێدراوە. لە گەردوونێکدا جێگیرکراوە کە بە کەتواری زەوی- ٦١٦ ناسراوە لەناو سیستمی فرەگەردوونی مارڤڵدا. 
مافی بەکارهێنانەکە زیاتر خۆی دەبینێتەوە لە بەرهەمهێنانی فیلمی سەربەخۆ لەلایەن کۆمپانیاکەوە، کە فیلمەکانیش سەر بە هەمان گەردوونن. جگە لە فیلم، بەرهەمەکان بەرەو کورتەفیلم، زنجیرەی تەلەڤزیۆنی و یارییە ڤیدیۆییەکانیش پەلیان هاویشتووە.

فیلمەکان

  • Iron man 2008
  • The incredible Hulk 2008
  • Iron man  2010
  • Thor 2011
  • Captain America: the first avenger 2011
  • The avengers 2011
  • Iron man 2013
  • Thor: the dark world 2013
  • Captain America: the winter soldier 2014
  • Guardians of the galaxy 2014
  • Avengers: age of ultron 2015
  • Ant-man 2015
  • Captain america: civil war 2016
  • Doctor strange 2016
  • Guardians of the galaxy Vol.2 201
  • Spiderman: homecoming 2017
  • Thor: Ragnarok 2017
  • Black panther 2018
  • Avengers: Infinity war 2018
  • Ant-man and the wasp 2018
  • Captain marvel 2019
  • Avengers: endgame 2019
  • Spiderman: far from home 2019
  • Black widow 2021
  • Shang- chi and the legend of the ten rings 2021
  • Eternals 2021
  • Spiderman: no way home 2021
  • Doctor strange in the multiverse of madness 2022

کۆمەڵێک فیلمی تریش هێشتا لەژێر وێنەگرتن و بەرهەمهێناندان.

کورتەفیلمەکان

  • ‏The consultant 2011
  • A funny thing happened on the way to thor's hammer 2011
  • Item 47 2012‏
  • Agent carter 2013
  • All hail the king 2014‏
  • Team thor: part 1 2016‏
  • Team thor: part 2 2017
  • Team darryl 2018

زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان

  • Agents of shield 2013-2020
  • Agent carter 2015-2016
  • Daredevil 2015-2018
  • Jessica jones 2015-2019
  • The punisher 2017-2019
  • WandaVision 2021
  • Falcon and the winter soldier 2021
  • Loki 2021
  • What if...? 2021
  • Hawkeye 2021
  • Moon knight 2022

دەستکەوتە مەزنەکانی کۆمپانیای مارڤڵ

فیلمەکانی کۆمپانیای مارڤڵ زۆرترین جار لەلایەن خەڵاتەکانی ساتەرن (Saturn awards)ـەوە پاڵێوراون، کە خەڵاتێکە تایبەتە بە فیلمە زانستی/خەیاڵییەکان. جیهانی سینەمایی مارڤڵ بۆ ١٣٥ خەڵاتی ساتەرن پاڵێوراوە و بووەتە براوەی ٣٦ خەڵاتییان.
لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە ٢١ جار بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار پاڵێوراوە و تەنها سێ جار بردوێتییەوە، هەرسێکیان بۆ فیلمی (Black panther).
سەرکەوتووترین فیلمی مارڤڵ لە ڕووی داهاتەوە فیلمی (Avengers: endgame)ـە کە توانیویەتی بڕی ٢.٧٩٧ ملیار دۆلار کۆبکاتەوە و بە هەر ٢٨ فیلمەکەی لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە توانیویەتی ٢٥ ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت.


سەرچاوەکان



419 بینین