تیپی مۆسیقای هونەریی هەولێر

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-02-13:15:00 - کۆدی بابەت: 8874
تیپی مۆسیقای هونەریی هەولێر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای هونەری هەولێر (بە ئینگلیزی: Erbil Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٠–١٩٧١ زایینی بە فەرمی لە شاری هەولێر دەستی بەکار کرد. ئەم تیپە لە پەرەپێدانی تیپی مۆسیقای دەرسیم دروست کرابوو کە بەبێ مۆڵەت چالاک بوو.

چالاکی

گرووپەکە زۆر بەرهەمی کۆنی زیندوو کردەوە و چەندین بەرهەمی تازەشی پێشکەشکرد. تیپی هونەری هەولێر بەشەکانی شانۆ و شێوەکاریشی لەخۆ دەگرت، بە یەکەمین تیپ پێناسە دەکرێت کە هەموو هونەرمەندانی ناوچەکەی بەیەکەوە کۆکردووەتەوە. تا ساڵی ١٩٨٧ هەموو بەرهەمەکانی تیپ تەنیا دەنگ بوون و لە ئەو کاتەوەی تەلەڤیزیۆنی ڕەنگدار پەیدابوو ٢١ بەرهەمیان بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ تۆمار کرد. تیپ دوای چەن ساڵێک بەهۆی ناکۆکی ئەندامان و جەنگی ئێران و عێراق و جیابوونەوەی هەندێک لە ئەندامان بەهۆی پەیوەست بوون بە شۆڕش، هەروەها زیندانی کردن یان چوونەدەرەوەی وڵات هەڵوەشایەوە.

ئەندامان

دەستەی دامەزرێنەران

  1. جەمال هیدایەت
  2. تەحسین تەها
  3. واحید مەرجان
  4. مستەفا ڕەئووف
  5. سەباح عەبدولڕەحمان
  6. سوڵتان عەبدوڵڵا

ئەندامان

  1. قادر عەزیز
  2. فازڵ میکائیل
  3. جەماڵ عوسمان
  4. جەودەت شاکر
  5. نەشئەت حەمید
  6. عەدنان مەلا
  7. عەدنان ئەحمەد مەحموود
  8. موحسین حەسەن
  9. موحسین عەباس
  10. شەمسەدین عومەر
  11. زیا قەساب
  12. جەودەت هاشم
  13. یووسف باکووری
  14. سەردار ئەحمەد
  15. تەڵعەت عارف
  16. نەزار گیتار
  17. جەرجیس عیزەدین
  18. کەمال حەمەدەمین
  19. نورەدین تاقی
  20. یەحیا مەرجان
  21. جان تۆماس
  22. ڕزگار خۆشناو
  23. جۆرج
  24. سیروان سەید ئەحمەد
  25. وریا ئەحمەد
  26. حەمید مەجید
  27. فوئاد محەممەد فەقێ
  28. ڕەنجبەر خۆشناو
  29. شەریف جەرجیس
  30. شێرزاد عوزەیری
  31. سەید ئەحمەد بەرزنجی
  32. جەلیل خەلیل
  33. مونعیم مەزهەر
  34. دوکتور ڕەوەند

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان

  1. حەمە جەزا
  2. قادر کابان
  3. تایەر تۆفیق
  4. قادر زیرەک
  5. ئیبراهیم سابیر
  6. سەلاح محەمەد کۆیی
  7. جەعفەر سەلیم
  8. تەنیا عارەب عوسمان
  9. نیزام شوکر
  10. جەبار ئەحمەد
  11. سابیر عەبدولڕەحمان
  12. کاوە ژاژڵەیی
  13. ڕەسوول گەردی
  14. جەلال سەعید
  15. سامان کەرکووکی

بەرهەمەکان

بەشێک لە بەرهەمەکانی تیپ:

  1. بلوێری شوان
  2. کەژاڵ
  3. پەرێشانم
  4. حەزم لێکردووی
  5. بۆ دەڕۆی ئەی نازەنینم


سەرچاوەکان



427 بینین