ناوهڕۆك
ناساندن
تارمایی جەنگی پێشوو (بە ئینگلیزی: Phantom of a previous war) فیلمێکی سینەمایی کوردییە، ساڵی ٢٠١٣ بڵاوبووەتەوە، لەلایەن هاوڕێ مستەفا کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی جیهانی کردووە.
چیرۆک
پشتیوان کوڕێکی منداڵە و هەستی خۆشەویستی بۆ کچێکی گەنجی دراوسێیان لەلا دروست دەبێت، کە دەستگیرانەکەی لە جەنگی نێوان عێراق و ئێراندا سەربازە. پشتیوان کوڕی پێشمەرگەیەکە و دوای ئەوەی کە باوکی شەهید دەبێت، دایکی شوو دەکاتەوە و ئەرکی خوشک و براکانی دەکەوێتە سەر شانی. دوای چەندین ساڵ پشتیوان بەهۆی ئیشەکەیەوە گەڕاوەتەوە گوندەکەیان و بیرەوەرییەکانی دێتەوە یاد.
ڕۆڵەکان
- هامنۆ هاوڕێ: پشتیوان بە منداڵی
- ڕێبین سدیق: پشتیوان
- لەنیا عەبدوڵڵا: مریەم
- ڕاستگۆ کەریم: ئاسۆ
- شادان عەلی: سروە
- لەنیا جەبار: سروە بە منداڵی
- ژیان ئیبراهیم: دایکی مریەم
- جەمیل سابیر: مام ئەزیز
- ئالان سامان: زاگرۆس
- ڕەوەند ئەحمەد: هاوڕێ
- باوان مەریوان: یاسین
- مەریوان ئیبراهیم: مەریوان
- بورهان قەرەداخی: مامۆستا هەمزە
خەڵاتەکان
- خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فێستیڤاڵی OVERLOOK لە ئیتاڵیا، ساڵی ٢٠١٤
- خەڵاتی بینەران و خەڵاتی پۆست پڕۆدەکشن لە فێستیفاڵی (NIAFFS) لە ئیسپانیا، ساڵی ٢٠١٤
سەرچاوەکان
279 بینین