ناوهڕۆك
ناساندن
گوندی سنکێ (بە ئینگلیزی: Sinke Village) گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی چوارتا (ناوەند) لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان. دانیشتووانی ئەم گوندە بەشێوەیەکی گشتی سەرقاڵی کشتوکاڵن و بە کەمی سەرقاڵی ئاژەڵدارین.
جوگرافیا
سنکێ لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ وەڕاز و لە باشوور لەگەڵ گوندی واژە، هەروەها لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی باخی ئاشتی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی خێوەتە هاوسنوورە. لەناو گوندی سنکێدا ڕووبارێکی بچووک بوونی هەیە کە ناوی (کەفەکە)یە، ئاوی ئەم ڕووبارە بچووکە لەگەڵ ئاوی قەلاچوالان یەک دەگرێت و دەچێتە بەنداوی دووکان.
بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی ١٠١٤ مەتر (٣٬٣٢٧ پێ)ـیە.
ئاو و هەوا
بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە زستانی سارد و بەفراوییە و هاوینی مامناوەند و فێنکە.
ئایین
دانیشتوانی ئەم گوندە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و شوێنکەوتەی ڕێبازی سوننەن.
سەرچاوەکان
312 بینین