ناوهڕۆك
ناساندن
جەمیل ڕۆستەمی (بە فارسی: جمیل رستمی، بە ئینگلیزی: Jamil Rostami) دەرھێنەرێکی کوردە و خەڵکی شاری سنەیە. دەرهێنەری فیلمەکانی شیوەنی بەفر و ژانی گەلە. هەروەها خاوەنی یەکەمین فیلمی کوردییە کە نێردراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار بە ناوی فیلمی شیوەنی بەفر.
ژیان
جەمیل ڕۆستەمی لە ڕۆژی ٨ی ئایاری ١٩٧١ لە شاری سنە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی کیمیای لە زانکۆی سەنعەتیی شەریف لە شاری تاران بەدەست هێناوە. لە ساڵی ١٩٨٧ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە. ساڵی ١٩٩٢ کورتەفیلمی "دردسر پسر بودن" بەرهەم هێنا و ٢٤ خەڵاتی ناوخۆی ئێران و دەرەوەی بەدەست هێنا. هەروەها دەرهێنەری فیلمی "کۆتا کچ"ـە کە باس لە نادیە مورادی کچە کوردی ئێزیدی دەکات.
بەرهەمەکان
دەرهێنەری
- بی تار
- چاو
- ژانی گەل
- شیوەنی بەفر
بەرنامەداڕێژ
- شهرت
- پنجە در خاک
- ابراهیم
یاریدەری دەرهێنەر
- شهرت
- پنجە در خاک
- ابراهیم
- سایە بە سایە
گرووپی هونەریی بەرهەمهێنانی فیلم
- آدمبرفی
- آخرین خون
- ترانزیت
- روز فرشته
- علی و غول جنگل
- پاتال و آرزوهای کوچک
سەرچاوەکان
171 بینین