ئیبراهیم عەلیپوور

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-12-22:19:00 - کۆدی بابەت: 8624
ئیبراهیم عەلیپوور

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئیبراهیم عەلیپوور (بە ئینگلیزی: Ebrahim Alipoor) (بە فارسی: ابراهیم علی پور) هونەرمەند و وێنەگری کوردە. لە ٤\٩\١٩٨٩ لە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، براوەی دەیان خەڵاتی نێونەتەوەیی و نێوخۆیی ئێرانە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاری بیناسازییە لە زانکۆی پەیامی نوور لە بۆکان.

پلەکان

  • خاوەن نازناوی هونەرمەندی نێونەتەوەیی لەلایەن ڕێکخراوەی جیهانی وێنەگران
  • بڕوانامەی (ئافیاپ)ی هونەرمەند ئیبراهیم عەلیپوور
  • ئەندامی بەردەوامی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی وێنەگرانی جیهان FIAP
  • ئەندامی سەرەکی ئەنجومەنی وێنەگرانی ئێران (YPHC)
  • ئەندامی یانەی وێنەی گەنجان

خەڵاتە جیهانیەکان

  • براوەی مەدالیای زێڕ - ئەنجومەنی وێنەگرانی ئەمریکا لە فێستیڤاڵی IVAF
  • براوەی مەدالیای زێڕ - هۆڵی هونەرە جوانەکانی فێستیڤاڵی BENGAL AUTUMN
  • مەدالیای زێڕی ئیبراهیم عەلیپوور لە فێستیڤاڵی بەنگاڵ
  • براوەی تەنیا خەڵاتی ئاڤانگارد لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی PERSPECTIVE TWO
  • خاوەن نیشانەی فەخری لیژنەی هەڵسەنگاندن لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی خەییام
  • پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی FOTOSTROM لە وڵاتی ئێسلۆڤێنی.
  • براوەی خەڵاتی تایبەتی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە فێستیڤاڵی CCCLUB لە بەشی سروشتدا
  • براوەی مەدالیای زێڕ Pp Gold لە فێستیڤاڵی Miracle Image لە بەشی سەفەردا.
  • براوەی خەڵاتی MCPF le ٦٦هەمین فێستیڤاڵی وێنە Midlandی وڵاتی بەریتانیا لە بەشی color
  • براوەی شریتی ڕێزی سازمانی جیهانی وێنەگران لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی Perspective two
  • هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی وێنەی یونیسێف لە ژێر ناوی Reading Change My Life
  • وێنەی هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی ئاریلای وڵاتی تورکیا
  • هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی وێنەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتی ئیمارات

دەیان خەڵات و رێزلێنانی تر

خەڵاتەکانی ناوخۆی ئێران

  • پلەی دووەمی فێستیڤاڵی وێنەی پۆلیسی هاتووچۆ
  • پلەی دووەمی فێستیڤاڵی وێنەی ئەندازیاری
  • پلەی دووەمی فێستیڤاڵی وێنەی ئەندازیاری بە ناوی (جوان و ناشرین)
  • پلەی دووەمی فێستیڤاڵی وێنەی ئێرانگەردی
  • پلەی سێیەمی فێستیڤاڵی وێنەی کەم‌ئەندامان و ژیان
  • ڕیزی تایبەتی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە سێیەمین فێستیڤاڵی (فەرشی دەستدور)
  • هەڵبژێردراوی تایبەتی فێستیڤاڵی سەرانسەری (چوارچێوە بەهەشتییەکان)
  • وێنەی شایستەی ڕێز لە فێستیڤاڵی (تەندروستی دەروون)
  • بەرهەمی هەڵبژێردراو لە فێستیڤاڵی فیلم و وێنەی (مرۆڤدۆستی)
  • وێنەی هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی (داڵاهۆ)
  • وێنەی هەڵبژێردراوی دوو خولی فێستیڤاڵی (ژن و ژیانی شاریی)
  • هەڵبژێردراوی دوو خولی فێستیڤاڵی (وێنەی ڕوشد)
  • ڕێزی تایبەتی لیژنەی هەڵسەنگاندنی لە فێستیڤاڵی (رواق و سردرهای ایرانی-اسلامی)
  • وێنەی هەڵبژێردراو و پلەی دووەمی فێستیڤاڵی ناوچەیی بۆکان
  • وێنەی هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی وێنەی ناوچەیی (محیط زیست)
  • وێنەی هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی وێنەی تیبا

هەروەها دەیان فێستیڤاڵی تر

وێنەگری فیلم

  • وێنەگری فیلمی شاتێر، شووناس، میوانی پاییز، ناتمام بە شدت هر چە تمام تر، جادە های فرعی، ڕەش و سپی، تاوان

    پێشانگاکان

  • پێشانگای گرووپی وێنە لە وڵاتەکانی چین، قوبرس، تورکیا، سربیا، مۆنتینیگرۆ، هۆڵەندا، ژاپۆن، سلۆڤێنیا، بەریتانیا، بولگاریا، ئەرجەنتین، بەنگلادیش، ئەمریکا
  • پێشانگای تاکە کەسی لە سلۆڤێنیا (2013)

دەستگیرکردنی لەلایەن تاڵیبانەوە

سێ شەممە 16\11\2021 زایینی لە كابول پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن ھێزەكانی تاڵیبانەوە دەستبەسەركرا، بەڵام دوای ماوەیەک ئازادکرا.


سەرچاوەکان



229 بینین